❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كرێكارێك پانزه‌ ئۆتۆمبێلی پێكدادا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-28 11:26:21

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

كرێكارێك پانزه‌ ئۆتۆمبێلی پێكدادا

كرێكارێكی پۆله‌ندی، به‌ سه‌رخۆشی ژماره‌یه‌كی نوێی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی تۆماركرد.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، كرێكارێكی خه‌ڵكی وڵاتی پۆله‌ندا (30 ساڵ) له‌ شاری (میونیخ)ی ئه‌ڵمانیا، ویستویه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ گه‌راجێكی ژێر زه‌مینی پارك بكات، له‌ ئه‌نجامدا خۆی به‌ 15 ئۆتۆمبێلدا كێشاوه‌، به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی له‌ پێكدادانی ئۆتۆمبێل تۆماركردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی شاری میونیخ  رایگه‌یاندووه‌، گه‌نجه‌كه‌ سه‌رخۆش بووه‌، بۆیه‌ به‌ هۆی ئه‌و رووداوه‌یه‌وه‌ زیانی 19 هه‌زار یۆرۆی به‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یاندووه‌.


هه‌روه‌ها چه‌ند شایه‌تحاڵێك روونیانكردۆته‌وه‌، پێش رووداوه‌كه‌ ئه‌و كرێكاره‌یان بینیوه‌، چۆن چۆنی و به‌ شێوه‌یه‌كی زیكزاك له‌ شه‌قامی (كۆرنبێرگ) گوزه‌ری كردووه‌، دواتر خۆی به‌ سێ ئۆتۆمبێلدا كێشاوه‌، بۆیه‌ به‌ خێرایی پۆلیسیان لێ ئاگاداركردۆته‌وه‌، به‌ڵام دوای 10 خوله‌ك و گه‌یشتنی پۆلیس ئه‌و كرێكاره‌ سه‌رخۆشه‌ خۆی به‌ 15 ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا كێشا.

دوای رووداوه‌كه‌ كرێكاره‌ پۆله‌ندییه‌كه‌ وتویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی له‌ كار ته‌واو بووه‌ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌ دایكبوونی هاوڕێیه‌كی ئاهه‌نگێكی بچوكیان ساز كردووه‌ و دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه‌، ویستوویه‌تی به‌خێرایی بچێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و پشوو بدات، به‌ڵام تووشی ئه‌و رووداوانه‌ بووه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یانداوه‌، پیاوانی پۆلیس بڕی 250 یۆرۆ بۆ كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری بۆ ده‌رهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ گه‌راجه‌كه‌ پێ بژاردووه‌، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ لای خۆیان پاراستووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی به‌ ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی گه‌یاندووه‌ و زیانه‌كانیش ببژێرێت.


pna

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net