.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














دادگایه‌كی دانیماركی ئیدانه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی كرد، به تۆمه‌تی كوشتنی 12 ماسی به ئه‌نقه‌ست.
سه‌رچاوه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، دادگای (گلۆسترۆب)ی دانیماركی، ئافره‌تێكی رۆژنامه‌نووس به‌ناوی (لیزبێت كۆڵسته‌ر) كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ی (كۆنتانت) بۆ به‌رگری له مافی به‌كاربه‌ران له ته‌له‌فزیۆنی دانیماركی ئیدانه كرد، چونكه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه 12 ماسی بچكۆلانه‌ی جوانی له حه‌وزێكی ماسیدا به ئه‌نقه‌ست كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كان روونیانكردۆته‌وه، لیزبێت له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2004 له به‌رنامه‌كه‌یدا به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه و سه‌لماندانی مه‌ترسی ئه‌و ژه‌هره‌ی له شامپۆی (تیرف)ی دژه كرێشی قژدا هه‌یه، بێ گوێدانه مافی ئاژه‌ڵان و بێ به‌زه‌ییانه كه‌مێكی له‌و شامپۆیه خستۆته ناو حه‌وزێكی ماسی، له نێوان 24 كاتژمێر تاوه‌كو 3 رۆژ 12 ماسی گیانیان له‌ده‌ستداو ته‌نیا ماسییه‌ك رزگاری بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یانداوه، دادوه‌ر (تۆماس لوسی) سزای زیندانی كردنی ده‌رهه‌ق به‌و تۆمه‌تباره ده‌رنه‌كردووه، چونكه ماوه‌ی 4 ساڵ و نیو بووه داوایه‌كی دیكه‌ی یاسایی له سه‌ر هه‌ڵگیراوه، كه له 2004 پێوه‌ی دادگایی كرابوو.
جێی ئاماژه‌یه، پزیشكێكی به‌یته‌ری كاتێك به‌رنامه‌كه‌ی لیزبێت بینی یه‌كسه‌ر سكاڵایه‌كی له دژی تۆماركردبوو، به تۆمه‌تی بێ به‌زه‌ییانه و نا پێویست ئازاری گیاندارانی داوه.
pna
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sazy (2009-05-28 11:31:53)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه