.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سوراوێكی گونجاو هه‌ڵبژێره، لێوه‌كانت ناسك نیشان بده
لێو له‌كاتی ماكیاژكردندا وه‌ك دیارترین به‌شی رووخساری خانمان ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه تۆش پێویستت به‌وه‌یه نهێنییه‌كانی ماكیاژێكی سه‌ركه‌وتوو بدۆزیته‌وه بۆئه‌وه‌یه زیاتر جوانی‌و ناسكیت ده‌ربكه‌وێت، شاره‌زایانی بواری جوانكاری سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لێو گرنگیپێدانێكی تایبه‌تی دهوێتو ده‌بێت هه‌میشه بهپاكو خاوێنی بهێڵدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش چه‌ند رێنماییه‌كه بۆ یارمه‌تیدانت:
پێش هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر هه‌ردوو به‌شی لێوت وه‌ك یه‌ك نه‌بوون باشتره ئه‌و به‌شه‌ی كه بچووكتر ده‌نوێنێ بڕێكی زیاتر سوراوی لێبده‌یت، به‌و شێوه‌یه هاوسه‌نگیان ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ناخواردنیشدا سورهوهكهت وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و كاڵ نه‌بێته‌وه، لێوت دوور بگره لهكهلو په‌له‌كانی نانخواردن‌و زمان‌و به‌شی ژێره‌وه‌ی لێوه‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه به‌كاربهێنه، هه‌ندێ جار ئه‌كرێت له‌رێی ئه‌و ئه‌ساسه‌ی به‌كاریده‌هێنیت ده‌وری لێوه‌كانت دیاری بكهیتو په‌نا نه‌به‌یته به‌ر قه‌ڵه‌می دیاریكردن، بۆ ئه‌وه‌ش كه به‌درێژایی رۆژ سوراوه‌كه‌ت بمێنێته‌وه، یه‌كه‌مجار سوراوه‌كه‌ت بكه‌و پاشان كلێنسێك بخه‌ره نێوان لێوهكانتهوهو جووتیان بكه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك بیهێڵه‌ره‌وه تا لێوه‌كانت پڕ ده‌ربكه‌ون، پاشان هه‌ندێ فاسلینیان لێبده. ئه‌گه‌ر سوراو به‌ر ددانه‌كانت كه‌وتبوو، ئه‌وا لێوت وه‌ك شێوه‌ی ژماره پێنج لێبكهو پارچه‌یه‌ك كلێنس بئاڵێنه لهپهنجهتهوهو سوراوه‌كه‌ی سه‌ر ددانتی پێ بسڕه.
هه‌ڵبژاردنی سوراو به‌پێی جۆری پێستت
پێستی كراوه: ئه‌گه‌ر پێستی روخسارت ساف‌و كراوه بوو، باشتره سوراوی كاڵ به‌ره‌نگی گوڵ به‌كاربهێنیت كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنج راكێشانی.
پێستی ئاسایی: بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستێكی ئاساییان هه‌یه لهرووخسارداو ناچنه چوارچێوه‌ی ئه‌و جۆرانه‌ی دیاریكراون، باشتره سوراوێك به‌ره‌نگی ئاڵتوونی كاڵ بهكاربهێننو هه‌موو سوراوێكی تۆخ رووخساریان ماندوو نیشان ده‌دات.
پێستی هیلاك: ئه‌گه‌ر پێستی رووخسارت هیلاك دهنوێنێتو چه‌ند به‌شێكی تاریكی تێدایه، باشتره سووراو له‌ره‌نگی پرته‌قاڵی یان جه‌رگی تاریك به‌كاربهێنیت، ئه‌وه‌ش بزانه هه‌موو ره‌نگێكی زۆر كاڵ شێوه‌ی رووخسارت تێك ده‌دات.
پێستی ئه‌سمه‌ر: شاره‌زایان پێشنیار ده‌كه‌ن سوراوی ره‌نگ سوری تاریك بهكاربهێننو خۆیان به‌دوور بگرن له‌هه‌موو سوراوێكی كراوه‌و ره‌ونه‌قدار.
بزانه چۆن سوراو به‌كارده‌هێنیت
به‌رده‌وام پسپۆڕانی واری جوانكاری رێنمایی خانمان ده‌كه‌ن پارێزگاری لهلێوهكانیانو ئه‌و سوراوه بكه‌ن كه به‌كاری ده‌هێنن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خه‌نه روو له‌وانه:
1. سوراوه‌كه‌ت له‌ناو سه‌لاجه‌دا هه‌ڵبگره ته‌مه‌ن درێژ دهبێتو زیاتر ده‌مێنێته‌وه.
2. كاتی كڕین به‌هیچ جۆرێك سوراو له‌سه‌ر لێوه‌كانت تاقی مه‌كه‌ره‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی بده له‌به‌شی ناوه‌وه‌ی پهنجهتو نزیكی بكه‌ره‌وه لهلێوهكانت، بزانه له‌گه‌ڵ روخسارتدا ده‌گونجێت.
3. ده‌كرێت هه‌ندێ جار له‌بری ماكیاژی سهركوڵمهكان، سوراو به‌بڕێكی زۆر كه‌م بده‌یت لهكوڵمهكانتو بڵاوی بكه‌یته‌وه.
4. تا ته‌مه‌نت درێژ بێت لێوه‌كانت پێویستی بهگرنگیپێدانی زیاتره، بۆیه كه چوویته ته‌مه‌نه‌وه هه‌رگیز سوراوی ره‌نگ مردوو به‌كار مه‌هێنه.
5. سوراوه كۆنه‌كه‌ت فڕێ مه‌ده، به‌ڵكو به‌تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ سوراوێكی تردا ره‌نگی نوێی لێ هه‌ڵبژێره.
6. ره‌نگی قه‌ڵه‌می دیاریكردنی لێو ته‌مه‌نی سوراو درێژتر ده‌كات له‌سه‌ر لێو، بۆیه قه‌راغی لێوه‌كانت به‌وردی دیاری بكه.
7. سوراوی ره‌نگ قاوه‌یی به‌كارمه‌هێنه، چونكه وا له‌مرۆڤ دهنكات ره‌نگ زه‌رد ده‌ربكه‌وێت.
8. بۆ ئه‌وه‌ی سوراوه‌كه‌ت له‌سه‌ر په‌رداخ جێنه‌مێنێت، پێش ئه‌وه‌ی ئاو یان هه‌رشتێكی تر بخۆیته‌وه به‌سه‌ری زمانت قه‌راغی په‌رداخه‌كه ته‌ڕبكه، ئینجا لێوی بۆ به‌ره.
9. بۆ ئه‌وه‌ی سوراوه‌كه‌ت نه‌چێته سه‌ردانت، په‌نجه‌ت بكه‌ره ناودهمتو لێوت دابخه، ئینجا به‌ده‌وری په‌نجه‌تدا سوراوه‌كه بده له‌لێوت، كه په‌نجه‌ت هێنایه ده‌ره‌وه ده‌بینیت ئه‌و به‌شه‌ی ده‌چووه سه‌ر ددانت ئێستا له‌سه‌ر په‌نجه‌ت جێماوه‌و ددانه‌كانت پاكوخاوێنن.
سوراو به‌ره‌نگی وه‌رز:
به‌هیچ جۆرێك پێویست ناكات دودڵ بیت له‌گۆڕینی رهنگو جۆری سوراوه‌كه‌ت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه باشتره له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌رزه بیگونجێنیت كه تیایدایت، بۆ ئه‌م وه‌رزه شاره‌زایان رێنمایی خانمان ده‌كه‌ن كه سوراوی ره‌نگ گوڵی تاراده‌یه‌ك كراوه به‌كاربهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویست ناكات بڕێكی زۆر ماكیاژ بده‌ن لهرووخساریان، ئه‌وه‌ی پێویسته ته‌نها بڕێكی كه‌م ئهساسو ماسكارای رهشو بڕێك سهركوڵم پێویسته.
سەرچاوە : ئاوێنەکان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



Dast Xosh Kaka Paywast SARKAWTW bit


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس سیوە خان ، هەر بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastt xosh bet
ba xwa mn zorm 7az la swrawa
bas jare mnalam
hhhhhhhhhhhhhhhh
bas agar bikam zor kali w dwaish lama3i aeam baa sara
hhhhh
2bara dasstt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ay penagay paya VASELINEsh azane chya??
axx la mnale am zamana
hhhhhhhh
wala babateke jwan bw, dast xosh
sarkaw twbet paiwast gyan
hhh 



له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
