.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















چیرۆکی سێ دلۆپ فرمێسک / به‌شی دووه‌م
نوسینی / سادق هیدایه‌ت
وه‌رگێرانی / فه‌رهاد عزیز ...... تایبه‌ت به یانه‌و مالپه‌ری کوردژین
خه‌ڵكانى ئێره هه‌موویان به‌م چهشنهنین. زۆربه‌یان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ربكرێن ودهربچن به‌دبه‌خت ده‌بن. بۆنموونه ئه‌م (سووخرا خاتوون)هى كه له‌به‌شى ئافره‌تانه, چه‌ندجار ده‌یویست رِابكات به‌ڵام گرتیان. پیره‌ژنه به‌ڵام گێچى دیوار له ده‌م وچاوى هه‌ڵده‌سوێت وله كاتى نووستن گوڵى شهمدانى له‌پشت سه‌رى دادهنىَ. خۆى بهكچێكى چوارده‌ساڵانه دادهنىَ. ئه‌گه‌ر چابێتهوهو له ئاوێنه‌دا سه‌یرى خۆى بكات دڵى ده‌تۆقێت. له‌هه‌موویان ماڵ وێرانتر (ته‌قى)خۆمانه كه ده‌یویست جیهان توشى گۆرِانێكى گه‌وره بكات وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كهبرِواى وایه ژنه كه بۆته هۆى به‌دبه‌ختى ونه‌هامه‌تى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك وبۆ بونیات نانه‌وه‌ى دونیا دهبىَ هه‌رچى ژنه له‌ناوببردرێت, عاشق ودڵدادهى ئه‌م سوخراخاتوونه ببوو.
ئه‌مانه هه‌مووى له‌ژێر سه‌رى رِێكخهرى خۆمانه. ده‌ستى گشت شێته‌كانى له‌پشته‌وه به‌ستوه. هه‌میشه به‌و لووته گه‌وره‌و چاوه بچووكانه‌ى وه‌كوو نه‌خۆش لهوپهرِى باخ لهژێردارى سنۆبه‌ر پیاسه‌ى ده‌كرد. ههندىَجار خوارده‌بێته‌وه سه‌یرى ژێر دار ده‌كات. هه‌ركه‌س كه بیبێنىَ ده‌ڵێت چ كابرایێكى قورِبهسهر وبىَئازاره كه كه‌وتۆته داوى كۆمه‌ڵێك شێته‌وه. به‌ڵام من ده‌یناسم. من ده‌زانم كهلهوىَ لهژێردار سىَدڵۆپ خوێن پژاوه‌ته سه‌ر زه‌وى. قه‌فه‌زێك له‌پێش پهنجهرهكهى هه‌ڵواسراوه, قه‌فه‌زه‌كه به‌تاڵه, چونكه پشیله كهناریهكهى گرتوه, به‌ڵام ئه‌و قه‌فه‌زه‌كه‌ى له‌به‌ر ئه‌وه داناوه تاكوو پشیله‌كان به‌هه‌واى قه‌فه‌ز بێن وئه‌ویش بیانگوژێت.
دوێنێبوو به‌دواى پشیله‌یه‌كى خاڵدار كه‌وت, هه‌ركه به‌سته‌زمانه‌ى له دارى سنۆبهرى به‌ر پهنجهرهكهى سه‌ركه‌وت, بهپاسهوانى پێش ده‌رگاى ووت كه به گولله لێیبده. ئه‌م سىَدڵۆپ خوێنه هى پشیله‌یه, به‌ڵام كه له‌خۆى بپرسن ده‌ڵێت هى كوندهبهبۆیه.
له‌هه‌مووى ئه‌وانه داماوتر وسهیرتر (عه‌باس)ى هاورِىَ و دراوسێمه. دووهه‌فته نابێت كه هێناویانه, له‌گه‌ڵ من زۆر خۆمانه‌یه. خۆى به پێغه‌مبه‌ر وشاعیر دادهنىَ. برِواى وایه كه هه‌موو كارێك به‌تایبه‌تى په‌یامبه‌رى وشاعیرى به‌نده به به‌خت و نێوچاوانه‌وه. هه‌ركه‌سێك نێوچاوانى به‌رزبێت, ئه‌گه‌ر له هیچیش نه‌گات, پارووى ده‌كه‌وێته ناو رِۆن,و ئه‌گه‌ر زاناى رِۆژگار بێت ونێوچاوانى سێزده بێت قورِىبهسهر ده‌بێت. عه‌باس خۆى به‌تار ژهنێكى كارامه‌ش دادهنىَ. له‌سه‌ر ته‌خته‌دارێك پارچه سیمێكى كێشاوه وبهخهیاڵى خۆى تارى درووستكردوه‌و هۆنراوهیهكیشى داناوه كه رِۆژىَ هه‌شتجار بۆمى ده‌خوێنێته‌وه. پێدهچىَ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م پارچه شیعره‌ش بێ كه بۆ ئێره‌یان هێنابێت.هۆنراوه‌یه‌كى سه‌یرى داناوه:
((به‌داخه‌وه جارێكیتـر شه‌و داهات,
سه‌رانسه‌رى جیهان تاریك داهات,
ژیانىگشت خه‌ڵكى ئاسووده‌یى دایگرت,
جگه له‌من كه ده‌ردو خه‌مم زۆرتر‌بوو.
جیهان هه‌رگیز هیچ خۆشیه‌كى پىَ نىیه
جگه له‌مه‌رگ بۆ خه‌مم هیچ چاره‌یه‌ك نىیه
به‌ڵام له‌و سووچه له‌ژێرئه‌م دار سنۆبه‌ره
پژاوه‌ته سه‌ر خاك ســـىَدڵۆپ خوێن)).
دوێنێبوو كه له‌ناو باخدا پیاسه‌مان ده‌كرد. عه‌باس ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌ى ده‌خوێنده‌وه, ژنێك وپیاوێك وكچێكى گه‌نج بۆ دیتنى ئه‌و هاتن. تاكوو ئێستا ئه‌وه پێنجه‌مین جاره كه هاتوونه. من ئه‌وانم بینیبوو ودهمناسین, كچه گه‌نجه‌كه چه‌پكه گوڵێكى هێنابوو. كچه‌كه بهرِومهوه پێده‌كه‌نى, پێده‌چوو منى خۆشدهوىَ, هه‌ر له‌به‌ر من هاتبوو. سیماى زیبكاوى عه‌باس كه هیچ جۆره جوانیه‌كى تێدا بهدىناكرىَ. به‌ڵام ئه‌وكات كه ژنه‌كه له‌گه‌ڵ پزیشك ده‌دوا بینیم كه عه‌باس كچهگهنجهكهى بردهئهولایه وماچىكرد.
تاكوو ئێستا ساڵێك دهبىَ كه نه‌كه‌س هاتۆته دیتنم ونهگوڵیان بۆ هێناوم. دوایینجار سیاوه‌ش بوو كه هاته دیتنم, سیاوه‌ش باشترین هاورِێم بوو. ئێمه دراوسێ بووین, هه‌موو رِۆژىَ پێكه‌وه بۆ (دارالفنون) دهرِۆیشتین وپێكه‌وه دهگهرِاینهوه وپێكه‌وه وانه‌كانمان ده‌خوێند وله‌كاتى پشوو من سیاوه‌شم فێرى تارژهنین ده‌كرد. (رِوخساره)ىكچهمامى سیاوه‌شیش كه دهسگیرانى من بوو زۆرجار له كۆرِى ئێمه ئاماده ده‌بوو. سیاوه‌ش ده‌یویست خوشكى رِوخساره بێنێت. لهپرِا مانگێك به‌ر له ماره‌كردنیان سیاوه‌ش نه‌خۆش كه‌وت. من چه‌ندجارێك بۆ دیتنى رِۆیشتم به‌ڵام ووتیان كه پزیشك قه‌ده‌غه‌ى كردوه كه له‌گه‌ڵى قسه‌بكه‌ن. هه‌رچى تكام كرد هه‌ر ئه‌وه‌یان پێوتم. منیش زۆرتر به‌دوایدا نهرِۆیشتم


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش به‌ڕێزم ..
به هیوای به‌رده‌وامیت ..
کاتت شاد و ئاسووده

له‌سه‌ر هێڵ نییه









وااااااااو شعره‌که‌ی زۆۆۆۆۆۆۆر جوانه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروانی گوڵ سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستی به‌رێزتان خۆش هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بن به‌رێزان سۆز تینا
سه‌رکه‌وتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆر خۆشه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت کاک سیروان.


له‌سه‌ر هێڵ نییه