.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














منداڵانی شیره‌خۆره توانای له‌یه‌كتر جیاكردنه‌وه‌ی ماده ره‌ق و شلهكانیان هه‌یه
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستیدا ده‌ركه‌وتووه، منداڵانی شیره‌خۆره زۆر زیره‌كترن له‌وه‌ی كه پێشتر زانراوه.
گۆڤاری (زانستی ده‌روونی)ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه، توێژه‌ر و زاناكانی زانكۆی (نۆرس وۆسترن)ی ئه‌مه‌ریكایی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌یان له‌سه‌ر ئاستی ژیری و زیره‌كی منداڵانی شیره‌خۆره ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه، منداڵێكی پێنج مانگانی شیره‌خۆره زۆر به ئاسانی و ته‌واوه‌تی توانیویه‌تی جیاوازی له نێوان كوپێك ئاو و پارچه‌یه‌كی شینی هاوشێوه‌ی كوپه‌كه بكات.
له مباره‌یه‌وه خاتوو (سۆزان هسبۆس) توێژه‌ر له زانكۆی (نۆرس وۆسترن)، كه به‌شداری له توێژینه‌وه‌كه‌دا كردووه، روونیكرۆتهوه، منداڵی شیره‌خۆره توانایه‌كی زۆری هه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییانه‌ی له نێوان ماده‌ی شل و ره‌قدا هه‌یه، پێویستیان به هاوكاری كه‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانیان پێ بناسێنێت.
هه‌روه‌ها خاتوو سۆزان وتویه‌تی: به‌هۆی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆمان ده‌ركه‌وتووه، منداڵ له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا زانیاری كۆده‌كاته‌وه، كه به‌راستی ئه‌مه كارێكی سه‌یره
pna
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sazy (2009-05-29 07:08:48)


له‌سه‌ر هێڵ نییه