❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تیشکی خۆر...چاو له کێشه‌‌کانی بینایی ده‌پارێزێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-29 18:13:28

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

تیشکی خۆر...چاو له کێشه‌‌کانی بینایی ده‌پارێزێت

تیشکی خۆر...چاو له کێشه‌‌کانی بینایی ده‌پارێزێت


ده‌رئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی ئوسترالی ده‌یارنخستووه، که بۆ دوورخستنه‌وه‌ی منداڵان له مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشی "Myopia" دایکان و باوکان له‌سه‌ریان پێویسته ڕێگا به منداڵه‌کانیان بده‌ن، ڕۆژانه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاژمێرێك له ئه‌تمۆسفیری ده‌ره‌وه‌دا سوود له تیشکی خۆر وه‌ربگرن.
توێژه‌رانی "Australia Research Council" پێیانوایه، که منداڵان ڕۆژانه له‌نێوان دوو بۆ سێ کاژمێر پێویستیان به ڕووناکی تیشکی خۆر هه‌یه، تا گه‌شه‌ی چاویان به‌شێوه‌یه‌کی باش به‌ره‌وو پێش بچێت. ده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌کردنێکی باشیش چاوی منداڵ له‌تووشبوون به نه‌خۆشی "Myopia" ده‌پارێزێت.
"Ian Morgan" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Australian National University" منداڵانی سه‌نگافوری نێوان ته‌مه‌ن شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵیان له‌‌گه‌ڵ منداڵانی هاوته‌مه‌نی ئوسترالی به‌راورد کرد. له‌کاتێکدا له 29%ی منداڵانی سه‌نگافوری چاوێلکه‌یان پێویستبووه، ته‌نها له 3.3%ی منداڵانی ئوسترالی پێویستییان به چاوێلکه هه‌بووه. هه‌مان ڕێژه‌‌ی منداڵانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك‌ چینی له هه‌ردوو وڵاتدا توانرا تۆمار بکرێت، لێره‌دا توێژه‌ران ڕه‌چه‌ڵه‌کی منداڵه‌کانیان وه‌ك هۆکارێك بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی "Myopia" دوورخسته‌وه.
هه‌ردوو گروپی به‌راورد کراو به‌شێوه‌یه‌کی به‌هێزی جیاوازیان له شێوازی پشووکردندا هه‌بووه: له‌کاتێکدا منداڵانی سه‌نگافوری ڕۆژانه ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك کاژمێر چوونه‌ته ده‌رێ، منداڵانی ئوسترالی به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی دوو کاژمێر له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه. هه‌ردوو گروپ هه‌مان کاتیان بۆ خوێندنه‌وه، ته‌ماشاکردنی ته‌له‌ڤزیۆن و خۆ خه‌ریکردن به یاری کۆمپیته‌ره‌وه به‌سه‌ر بردووه. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Archives of Ophthalmology"دا ده‌نووسن، که تیشکی مۆنیته‌ر وه‌ك هۆکارێکی تووشبوون به نه‌خۆشی "Myopia" ته‌ماشاکراوه.
به‌شێکی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پڕۆژه‌یه‌کی دوورودرێژی "Australia Research Council" بووه، که پاره‌ی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی مسۆگه‌ر کردووه.
"Ian Morgan" هۆکاری تووشبوون به کێشه‌ی بینایی له نێو منداڵی سه‌نگافور بۆ شێوازی سیسته‌می خوێندن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، که له وڵاتانی کیشووه‌ری ئاسیا په‌یڕه‌و ده‌کرێت. له‌ساڵه‌کانی پێشووتردا قوتابیان له ژوورێکی داخراودا فه‌رمانیان پێده‌کرا، چه‌ند کاتێكی زۆر به خوێندنه‌وه به‌سه‌ربه‌رن. ده‌رئه‌نجامی په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ش ئێستا ده‌ریده‌خات، که له 90%ی قوتابیانی سه‌نگافوری چاوێلکه‌یان پێویسته.
توێژ‌ه‌ری ئوسترالی ناوبراو له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که ده‌توانرێت کێشه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی "Myopia" چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌گه‌ر منداڵان ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاژمێرێك تیشکی خۆر به‌ر‌ چاویان بکه‌وێت.
چوونه به‌ر تیشکی خۆر ته‌نها منداڵان ناگرێته‌وه: ماوه‌یه‌کی زۆره زاناکان داوا له قوتابیانی زانکۆ ده‌که‌ن، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام چه‌ند کاتێك له ده‌ره‌وه به‌سه‌ربه‌رن، تا بتوانن له‌ڕێگایه‌وه ته‌ندروستی چاویان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی مه‌کۆی ئاشقان

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net