❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مۆسیقا ده‌ماره‌كانی خوێن گه‌شه‌ پێده‌كات و پیری دوا ده‌خات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-30 05:59:37

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

مۆسیقا ده‌ماره‌كانی خوێن گه‌شه‌ پێده‌كات و پیری دوا ده‌خات

مۆسیقا ده‌ماره‌كانی خوێن گه‌شه‌ پێده‌كات و پیری دوا ده‌خات
   
(د. مایك میله‌ر) پزیشكی تایبه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و كۆئه‌ندامی ده‌مار له‌ ناوه‌ندی زانكۆی ماریلاندی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا بۆی‌ ئایشكرا بووه‌، (مۆسیقا) كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر (شاخوێن به‌ر و هێنه‌ره‌كان)ی كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤ، ئه‌ویش به‌ به‌رفراوانكردنی و گوڕی پاڵنانی خوێن به‌شێوه‌یه‌ك زیاد ده‌كات كه‌ سوودێكی زۆر به‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.
مایك میله‌ر له‌باره‌ی توێژینه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا به‌خۆمم وت ئه‌گه‌ر پێكه‌نین كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌بێت و ته‌مه‌نی درێژ بكات، ئه‌ی ئایا مۆسیقا ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نابێت، چونكه‌ مۆسیقا توانیوێتی كاریگه‌ری له‌ ڕووی سایكۆلۆجیه‌وه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ دروستبكات و كاریگه‌رییه‌كانیشی  زۆر ئه‌رێنی بوه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بۆم ئاشكرا بوو كه‌ ژه‌نینی ئامێرێكی مۆسیقی یان به‌ته‌نها گوێگرتن له‌ مۆسیقا كاریگه‌ری زۆر باشی ده‌بێت له‌ ڕه‌وینه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شلۆقی ده‌روونی".
(میله‌ر) له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا ئامێرێكی پێوانه‌كردنی (شا خوێن به‌ر و خوێنه‌هێنه‌ر)ه‌كانی تایبه‌ت به‌ مرۆڤی به‌كارهێنا، له‌ ڕێی ئه‌و ئامێره‌وه‌ دڵنیا بوو كه‌ گوێگرتن هێور بوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ده‌داته‌ مێشكی مرۆڤ و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ دیواره‌كانی ڕووی ناوه‌وه‌ی شاده‌ماره‌كان خاو ده‌كاته‌وه‌ و ڕژێنه‌یه‌كی كیمیایی تایبه‌ت ده‌ڕێژێت كه‌ هاوكاری له‌ پاراستنی ماسولكه‌ی دڵ ده‌كات.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی (میله‌ر) ده‌رده‌كه‌وێت مۆسیقا هاوكاری له‌شی مرۆڤ ده‌كات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و ته‌ندروست بمێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پارێزگاری كردن له‌ گه‌نجێتی و دره‌نگخستنی‌ پیربوون.

میله‌ر له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ گوێنه‌گرتن له‌ مۆسیقا ده‌بێته‌ هۆی گرژبوونی شاخوێن به‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌گاته‌ ته‌سك بوونه‌وه‌ی و داخرانی به‌ تێپه‌ڕبوونی كات.

هۆكاری گوێنه‌گرتن له‌ مۆسیقاشی گێڕایه‌وه‌ بۆ شلۆقیی ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێی زۆر كه‌ توشی زۆرینه‌ی مرۆڤ ده‌بێت به‌هۆی كاری ڕۆژانه‌یه‌وه‌ .
میله‌ر له‌ ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شیه‌وه‌ وتی: "شلۆقیی ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بنه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی له‌ گرژ بوون و داخرانی شا خوێن به‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كانی كۆ ئه‌ندامی ده‌ماری‌ له‌شی مرۆڤ، ئه‌م گرژبوونانه‌ش به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته‌ ڕه‌قبوونی دیواره‌كانی شا خوێنهێنه‌ر و خوێنبه‌ره‌كان، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ پاڵ نانی خوێن ده‌بێته‌ كارێكی گران بۆ  كۆئه‌ندامی ده‌مار له‌ مرۆڤدا.

نه‌خۆشییه‌كانی (په‌ستانی خوێن، زه‌بحه‌ و جه‌ڵته‌ی دڵ) دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی مرۆڤ توانستی به‌رگریكردنی سست ده‌بێت و خێراتر پیربوون له‌ مرۆڤدا وه‌ده‌رده‌خات، له‌ پاڵ‌ ئه‌مانه‌شدا كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كان له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ دروستده‌بێت و وا ده‌كات شلۆقیی ده‌روونی و نه‌خۆشییه‌كانی مێشك دروستبێت له‌لای مرۆڤ .
(د. مایك میله‌ر) ئامۆژگارییه‌كانی خۆی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌وه‌ كۆتایی پێدێنێت كه‌ ده‌ڵێت: "گوێگرتن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ جۆرێك مۆسیقای تایبه‌ت كاریگه‌رییه‌ باشه‌كان له‌ناو ده‌بات، بۆیه‌ ده‌بێت جۆری مۆسیقا بگۆڕدرێت و مۆسیقای هه‌مه‌جۆر گوێ لێبگرین تا به‌ به‌رده‌وامیی هه‌ستكردن به‌ پشوو و دڵخۆشی دروستببێت له‌ ناخماندا به‌هۆی گوێگرتن له‌ مۆسیقای جۆراوجۆر ".

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net