❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا ده‌ته‌وێت پیاوێكى باش ببێت به‌ هاوسه‌رت ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-30 06:03:48

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

ئایا ده‌ته‌وێت پیاوێكى باش ببێت به‌ هاوسه‌رت ؟

خوشكى به‌رِێزم

  ئایا ده‌ته‌وێت پیاوێكى باش ببێت به‌ هاوسه‌رت ؟

ئاماده‌كردنى : دایكى ئیمان


بسم الله الرحمن الرحيم

مافى هه‌موو كچێكه‌ داواى هاوبه‌شێكى ژیان بكات ، به‌ڵام به‌ پێى چه‌ند رِێساو رِێكخه‌رێك ، چونكه‌ كچى موسڵمان جیاوازه‌ له‌ كچانى تر ، و نابێت له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ وه‌كو كاڵایه‌كى بازارِى خۆى بخاته‌ رِوو، هه‌روه‌ها نابێت له‌ رِێگاى رِۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه‌وه‌ به‌ ئاشكرا خۆى بخاته‌ رِوو وه‌ داواى هاوسه‌ر بكات .
خوشكى موسڵمانم : بزانه‌ كه‌ هاوسه‌رى چاك یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ له‌م دونیایه‌دا ، وه‌ رِزقى خواى گه‌وره‌یه‌ ، ئه‌و رِزقه‌ش به‌ده‌ست نایه‌ت تاوه‌كو نه‌بیته‌ كه‌سێكى گوێرِایه‌ڵ و چاكه‌كار.
پرِۆژه‌یه‌كى زێرِین
خوشكى به‌رِێزم : وه‌كو پێشتر وتمان بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌رێكى چاكت به‌ قسمه‌ت ببێت ده‌بێت گوێرِایه‌ڵ بیت ، ئه‌م گوێرِیه‌ڵیه‌ش به‌كرده‌وه‌ى چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ دێته‌ دى ، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى چاكه‌ هه‌ر كچێك ئه‌نجامى بدات به‌ ویستى خواى گه‌وره‌ هاوسه‌رێكى چاك و له‌خوا ترسى به‌ نسیب ده‌بێت :
1. ته‌وبه‌كردن : بۆئه‌وه‌ى له‌و تاوانانه‌ى پێشتر كردووته‌ رِزگارت بێت ، بۆئه‌وه‌ى له‌ دڵێكى ژه‌نگین و رِه‌شاوى و به‌ردین رِزگارت بێت بۆ دڵێكى پاك و رِووناك و بێگه‌رد ، بۆئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى دونیاو دوا رِۆژ بیت ، بۆئه‌وه‌ى ببیت به‌كه‌سێكى خۆشویستراو له‌لاى خواى گه‌وره‌ پاشان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ، بۆئه‌وه‌ى ببیت به‌ خێزانى كه‌سێك كه‌ رِووگه‌ش و زمان به‌ زیكر ونوورانى و له‌ خواترس ، بۆئه‌وه‌ى له‌به‌هه‌شتدا ببیت به‌ هاوه‌ڵى ( عائیشه‌ و خه‌دیجه‌ و مه‌ریه‌م و فاطمة‌ )، بۆئه‌وه‌ى له‌ دۆزه‌خ رِزگارت ببێت و له‌به‌هه‌شتدا به‌ بینینى خواى گه‌وره‌ شاد ببیت ، ته‌وبه‌ بكه‌، ته‌وبه‌یه‌ك كه‌ فرمێسكه‌كانى چاوو كزه‌ى دڵ و كرده‌وه‌ى چاكى ئه‌ندامه‌كانى له‌شت رِاستیه‌كه‌ى بسه‌لمێنن، ته‌وبه‌یه‌كى وا كه‌ به‌یه‌كجارى كۆچت پێ بكات له‌ نیشتمانێكى دارِووخاو و كاولبووى گوناه بۆ نیشتمانێكى پاك و دڵگیرى پرِ له‌ چاكه‌و خوا په‌رستى ، ته‌وبه‌یه‌ك وات لێ بكات هه‌ركاتێك تاوانه‌كانى پێشووت بیركه‌وته‌وه‌ فرمێسكه‌كانت سه‌ر گۆناكانت ته‌رِ بكات .
ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ت كرد ئه‌وكاته‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى خۆى ده‌هێنێته‌ دى كه‌ ده‌فه‌رموێت : { إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ } واته‌ : به‌ رِاستى خوا ته‌وبه‌كاران (ى رِاسته‌قینه‌ )ى خۆش ده‌وێت .

وه‌ ده‌فه‌رموێت : { فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَات}الفرقان -70 

واته‌ : ئه‌وانه‌ خوا خراپه‌كانیان ده‌گۆرِێت به‌ چاكه‌ .
خوشكى به‌رِێزم وریا به‌ شه‌یتان به‌وه‌ هه‌ڵت نه‌خه‌ڵه‌تێنێ كه‌ بڵێ تۆ تاوانت زۆره‌ و خوا لێت خۆش نابێت، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى داوه‌ له‌هه‌موو گوناهێك خۆش ببێت له‌ شیرك ، زینا ، كوشتن ، هه‌موو ئه‌وانه‌ كه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانن خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى داوه‌ هه‌موویت بۆ بسرِێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى ته‌واوت كرد .
خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى :{ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا } الزمر -53

واته‌ : ئه‌ى موحه‌ممه‌د بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى به‌نده‌كانم، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ تاوان و هه‌ڵه‌ى زۆرتان ئه‌نجام داوه‌، نائومێد مه‌بن له‌ رِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوا، چونكه‌ خوا له‌ هه‌موو گوناه و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت . بێگومان ئه‌و خودایه‌ زۆر لێبورده‌و به‌ سۆزو میهره‌بانه‌.
هه‌ندێك له‌ مه‌رجه‌كانى ته‌وبه‌
أ - په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌كى ته‌واو له‌و گوناهانه‌ى كه‌ كردووته‌ .
ب - به‌ڵێن دان به‌ خواى گه‌وره‌ و سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جارێكى تر نه‌گه‌رِێیته‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ كردووته‌ .
ج - ئه‌گه‌ر تاوانه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌ حه‌قى خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌بوو ، بۆ نموونه‌ غه‌یبه‌تى كه‌سێكت كردبوو ئه‌وا ده‌بێت گه‌ردنى خۆتى پێ ئازاد بكه‌یت ئه‌گه‌ر كراو گونجا ئه‌گه‌ر نه‌كرا ئه‌وا دوعاى خێرى بۆ بكه‌ ، یان بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر دزیت له‌كه‌سێك كردبوو ئه‌وا ده‌بێ تاوه‌كو له‌ تواناتدا هه‌یه‌ به‌ ئاشكرا یان به‌نهێنى شته‌كانى بۆ بگێرِیته‌وه‌ .
2- ئارام گرتن ( الصبر ) : گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێكى سه‌ركه‌وتووبیت له‌ ژیاندا ده‌بێ ئارام گرو خۆرِاگر بیت ئه‌گینا له‌م رِۆژگاره‌ سه‌خت و پرِ له‌ فیتنه‌دا به‌ هیلاك ده‌چیت .
خوشكى به‌رِێزم : ئه‌ى ئه‌و كچه‌ى كه‌ ده‌ته‌وێت ژیانێكى خۆشگوزه‌ران له‌گه‌ڵ هاوسه‌رێكى چاكى له‌ خوا ترسدا به‌سه‌ر ببه‌یت ئارام بگره‌ ، و هیواو ئومێدت به‌ خواى گه‌وره‌ هه‌بێت ، ئه‌و خوایه‌ى كه‌ چاودێرى به‌نده‌كانى ده‌كات و خۆشه‌ویستى بۆ ئێمه‌ى موسڵمان له‌ خۆشه‌ویستى دایك بۆ كۆرپه‌له‌ زیاتره‌ ، بۆیه‌ په‌له‌ مه‌كه‌و مه‌ڵێ تازه‌ من ته‌مه‌نم به‌سه‌رچووه‌ ، تۆ چوزانیت خێر له‌چیدایه‌ ، له‌وانه‌یه‌ تۆ پیاوێك به‌ چاك و له‌خواترس بزانیت به‌ڵام خۆى وانه‌بێت ، بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ كاره‌كه‌تى سه‌ركه‌وتوو نه‌كردووه‌ ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :{ َعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ } البقرة -216 –

3- پارِانه‌وه‌ ( الدعاء ): یه‌كێك له‌هه‌ره‌ گرنگترین كرده‌وه‌ چاكه‌كان كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ موسڵمانى رِاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت به‌ویستى خواى گه‌وره‌ ده‌ستى ده‌كه‌وێت پارِانه‌وه‌یه‌ ، بۆیه‌ خوشكى به‌رِێزم تۆش به‌رده‌وام له‌خواى گه‌وره‌ بپارِێره‌وه‌ وداواى لێ بكه‌ بتكات به‌ خێزانى پیاوێكى چاك و له‌ خوا ترس ، وه‌ نابێت ئه‌م پارِانه‌وه‌یه‌ به‌كه‌م بزانیت چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى :( الدعاء هو العبادة)صححه ابن حبان (2396) والحاكم (1/490) ووافقه الذهبي ، واته‌: ( پارِانه‌وه‌ (ئا ئه‌وه‌ ) عیباده‌ته‌ ) .
4- داوێنپاكى : یه‌كێكه‌ له‌و شتانه‌ى كه‌ پیاوو ئافره‌تى موسڵمان به‌ هۆیه‌وه‌ پله‌ به‌رزه‌كانى به‌هه‌شتیان ده‌ست ده‌كه‌وێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر كچانى موسڵمان ( هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر پیاو پێویسته‌ ) داوێنپاك بن ، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ دێته‌ دى كه‌ چاویان له‌ئاستى نامه‌حره‌م دا داخه‌ن ،و له‌به‌ر خوا ته‌ماشایان نه‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر وایان كرد پاداشتى خواى گه‌وره‌ پێ به‌خشینى هاوسه‌رێكى له‌خوا ترسه‌ ( إن شاء الله )، كه‌ له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به‌ ئارامى و خۆشى و به‌خته‌وه‌رى بكه‌ن ، خواى گه‌وره‌ كاتێك باسى حۆریه‌كان ده‌كات ده‌فه‌رموێ : ( قاصرات الطرف  ) واته‌ : ته‌نها سه‌یرى مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن ( و سه‌یرى كه‌سى تر ناكه‌ن ).
5- شه‌رم ( الحیاء ) : كچى موسڵمان ده‌بێ زۆر به‌شه‌رم بێت ، و له‌ قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى دا ئه‌وه‌ پیشان نه‌دات كه‌ زۆر په‌رۆشه‌ بۆ مێردكردن و په‌له‌یه‌تى ، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ رِێزو كه‌سایه‌تى داده‌به‌زێنێت و خه‌ڵكى به‌چاوى سوكه‌وه‌ ته‌ماشاى ده‌كه‌ن ، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( اذا لم تستح فاصنع ما شئت ) .رواه البخاري  هه‌موو دینێكیش رِه‌وشتى هه‌یه‌ رِه‌وشتى ئیسلامیش شه‌رمه‌ ، هه‌ركه‌سێكیش شه‌رمى نه‌بێت ، ئیمانى لاوازه‌ .
6- ئه‌نجام دانى نوێژى سوننه‌ت :
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( من صلى فى يوم ثنتى عشرة سجدة ، تطوعا ، بنى له بيتا في الجنة ) رواه مسلم . واته‌: هه‌ركه‌سێك له‌ رِۆژێكدا دوانزه‌ رِكات نوێژ بكات ( نوێژى سوننه‌ت ) ، ئه‌وا ماڵێكى له‌ به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كرێت
7- شه‌ونوێژ : خواى گه‌وره‌ له‌ سێیه‌كى كۆتایى هه‌موو شه‌وێكدا داده‌به‌زێته‌ ئاسمانى دونیاو ده‌فه‌رموێت ( من يدعونى فأستجيب له ، من يسألنى فاعطيه ، من يستغفرني فأغفرله ) رواه البخاري .
واته‌: كێ لێم ده‌پارِێته‌وه‌ تا وه‌ڵامى بده‌مه‌وه‌ ، كێ داوام لێ ده‌كات تا پێ ى ببه‌خشم ، كێ داواى لێ خۆش بوونم لێده‌كات تا لێى خۆش ببم
8- خوێندنى سوره‌تى (ملك) : ئه‌م سوره‌ته‌ له‌شه‌ودا ده‌خوێندرێ پێش خه‌وتن ، پاداشته‌كه‌شى رِزگاربوونه‌ له‌ سزاى گۆرِ ، وه‌ شه‌فاعه‌تى بۆ پیاوێك كرد تاوه‌كو ( خواى گه‌وره‌ ) لێى خۆشبوو .
9- صه‌ڵاواتدان : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( فانه من صلى عليَّ صلاة صلى الله عليه بها عشرا ) رواه مسلم .

واته‌ : هه‌ركه‌سێك یه‌ك صه‌ڵاواتم له‌سه‌ربدات خواى گه‌وره‌ ده‌جار صه‌ڵاواتى له‌سه‌ر ده‌دات ). صه‌ڵاواتى خواى گه‌وره‌ش به‌ لێخۆشبوونى تاوانه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت .
10- زیكر كردن : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( من قال سبحان الله وبحمده غرست له نخلة في الجنة ) .رواه الترمذي (3460) وقال حديث حسن  .واته‌ : هه‌ركه‌سێك بڵێت (سبحان الله وبحمده ) دارخورمایه‌كى له‌ به‌هه‌شتدا بۆ ده‌نێژرێت .
والحمد لله الذى بنعمته تم الصالحات


سایتی به‌هه‌شت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net