❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جیاوازی‌ بۆماوه‌یی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی‌ بونیه‌ی‌ ژناندا هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-30 06:07:02

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

جیاوازی‌ بۆماوه‌یی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی‌ بونیه‌ی‌ ژناندا هه‌یه‌

جیاوازی‌ بۆماوه‌یی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی‌ بونیه‌ی‌ ژناندا هه‌یه‌
 
تریفه‌ فه‌ره‌یدون_ سلێمانی‌ /
له‌ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ جیاوازی‌ بۆماوه‌یی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی‌ بوونیه‌ی‌ ئافره‌ت هه‌یه‌ تا ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی‌ نائومێدی‌ .
به‌بڕوای‌ زاناكانی‌ هۆڵه‌ندا، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ یارمه‌تیده‌رێكه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ به‌ده‌ست پیتاندنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
زاناكان له‌ زانكۆی‌ ئاراسمۆس له‌ ڕۆته‌ردام له‌ئه‌نجامی‌ لێكۆڵیه‌نه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر (10339) ژن له‌ته‌مه‌نی‌ نائومێدی‌ ئه‌نجام دراوه‌ ،ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ (20) جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌ نهێنی‌ بۆماوه‌یی‌ كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌گه‌یشتنی‌ ئافره‌تان به‌ ته‌مه‌نی‌ نائومێدی‌، هه‌روه‌ها زانراوه‌ كه‌ ئه‌و جیاوازییانه‌ له‌چوار شوێنی‌ تاك ژماره‌ی‌ ( 19 – 20) له‌ كرومۆسۆمدا هه‌یه‌ له‌نه‌خشه‌ بۆماوه‌یه‌كاندا ،وه‌ جیاوازییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی‌ ته‌واو ده‌كانه‌ سه‌ر هێلكه‌دان و مێشكی‌ ئافره‌ت به‌ڵام تائێستا هیچ كام له‌زاناكان نازانن تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و جیاوازییانه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژنان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆ .
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌وروپی‌ بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ بۆماوه‌یی‌ مرۆڤایه‌تی‌ كه‌له‌ ڤییه‌نای‌ پایته‌ختی‌ نه‌مسا ساز كرابوو ، ئه‌نجام درا.
له‌یسیت شتوك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ له‌زانكۆی‌ هۆڵه‌ندی‌ وتی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان یارمه‌تیده‌رێك ده‌بێت بۆ زاناكان بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ و تیشكخستنه‌ سه‌ر دیاری‌ كردنی‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ كه‌به‌ده‌ست هه‌ندێ‌ كێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌كاتی‌ سكپڕیدا ،ده‌شێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ئه‌نجامی‌ گۆڕانكاری‌ بۆماوه‌یی لای‌ هه‌ندێ‌ له‌ ژنان دروست بێت .
زاناكان تیشكیان خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌له‌ ده‌ ساڵی‌ ڕابوردودا ژنان كه‌متر كرداری‌ پیتێنێ‌ ده‌ستكردییان ئه‌نجامده‌دا پێش ئه‌وه‌ی‌ بگاته‌ ته‌مه‌نی‌ نائومێدی‌ .
له‌یسیت شتوكی‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی‌ هۆڵه‌ندی‌ ڕونیكرده‌وه‌ كه‌ ژنانی‌ ڕۆژئاوایی‌ پێیان باشه‌ له‌نزیك ته‌مه‌نی‌ نائومێدیدا منداڵیان بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ده‌زانن كه‌ ته‌مه‌نی‌ نائومێدی‌ له‌لای‌ ژنان به‌مانای‌ كۆتایی‌ هاتن به‌ هه‌موو گه‌شه‌كردنێكی‌ هۆرمۆنی‌ .
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان زانراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ نائومێدی‌ ژنان له‌ ته‌مه‌نی‌ نێوان ( 45 بۆ 55) ساڵیدا ڕوو ده‌دات .

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net