❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشباوەڕی... كوڕێك تووشی تاوانێكی گەورە دەكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-30 06:12:45

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

خۆشباوەڕی... كوڕێك تووشی تاوانێكی گەورە دەكات

خۆشباوەڕی...
كوڕێك تووشی تاوانێكی گەورە دەكات
ئا: باوكی میدیا
ئازاری ویژدان
چەند مانگێك بەسەر ئەنجامدانی تاوانەكەدا رەتبووبوو، كە(عیرفان) شەوانە خەو و خۆراكی لێ بڕابوو، كابرا دووچاری عەزابێكی ویژدانی كوشندە ببوو، جاری وابوو، لە ئێوارەیەوە خەریكی خواردنەوەی مەی دەبوو، تا دڕەنگانێكی شەو، كە تەواو مەست و سەخۆش دەبوو، بەوشەوە درەنگەوە دەچووە گۆڕستان و رێك بەرەو گۆڕی خوشكەكەی دەچوو، لەبەرامبەر كێڵی لای سەری گۆڕەكە دادەنیشت و خوشكەكەی بەسەردولكە دەلاواندەوە، تێر دەگریا و تێریش كێڵی قەبرەكەی ماچ دەكرد و خۆڵی سەر قەبرەكەی بەسەر سەری خۆی دادەكرد، ئەوەندە دەگریا تا شلوكوت دەبوو، ئینجا سەری لەسەر خۆڵی قەبرەكە دادەنا، وەك ئەوەی خوشكەكەی لە باوەش گرتبێ و زیندوو بێ، وەك ئەوەی لە ساتێكی تووڕەیدا كە لە خوشكەكەی دابووبێت و كەفوكوڵی توڕەییەكەی دامركابێتەوە و بانگی خوشكەكەی كردبێت لەباوەشی بگرێت و دڵی بداتەوە و نازی خوشكانەی بكێشێ، ئا بەمشێوەیە سەری لەسەر خۆڵی سەرسینگی قەبرەكەی دادەنا، تا خەوی لێدەكەوت، دەبووە گزنگی بەیان، وەك ئەوەی زەنگی وریاكردنەوەی كاتژمێر لێیدابێت، بەئاگا دەهات، لەگەڵ بەئاگاهاتنیشی هەستی دەكرد تۆزێك باری سەرشانی و گوناهە گەورەكەی سووكتر بووە، بەڵام هەرگیز لەدەست ئازاری دەروون بەیەكجارەكی رزگاری نەدەبوو، ئەو هەمیشە هەستی دەكرد گڕێكی سووتێنەری بە گڵپە هەناوی دەسووتێنێ...
ئەم دۆخە ویژدانی و دەروونییەی(عیرفان)، ئەفسەری لێكۆڵینەوەكە، ئەوەی كە خۆی لێكۆڵینەوەی لەم دۆسییەدا كردبوو و خۆی وردودرشتی دانپیانانەكانی (عیرفان)ی تۆماركرد بوو ئاگاداری تەواوی رووداوەكەبوو، بۆی باس دەكردین و دەیگێڕایەوە.
ئەم ئەفسەرە ساتی خۆ بەدەستەوەدان و ساتەكانی دانپیانانەكەی (عیرفان) و ئەو بارە دروونییەی كە(عیرفان) تیایدا بوو بە وردی بۆمان باسی دەكات و دەڵێ: ئەوەی كە باسم كرد ئەو بارە دەروونییە بوو كە پاش ئەنجامدانی تاوانی كوشتنی خوشكە تاقانەكەی و پێش خۆ بەدەستەوەدانی (عیرفان) دووچاری هاتبوو، كە هاتە بنكەی پۆلیس، كات شەوێكی درەنگ وەخت بوو، هەر دووچاوی وەك گۆمی خوێن سوور هەڵگەڕابوو كەگەیشتبووە بەر دەرگای بنكە بە پۆلیسەكەی بەر دەرگای گوتبوو، كاكە ئەفسەری لێكۆڵینەوە لە كوێیە، توخوا هەر ئێستا یەكسەر بمبە لای ئەو، ئەویش هێنابوویە ژوورەكەی من و هاتە ژوورەوە و بەدەنگێكی كزۆڵەوە سڵاوێكی كرد و گوتی: جەنابی ئەفسەر هاتووم خۆم بەدەستەوە بدەم، من بكوژ، كەسێكی بێ تاوانم كوشتووە و هاتووم دانیپێدابنێم، منیش سەرم لەو قسانەی سووڕما و گوتم: دانیشە بۆم باس بكە كێت كوشتووە و بۆچی كوشتووتە و لەكوێ تاوانەكەت كردووە؟ ئەویش بەم شێوەیە قسەی كرد و وەڵامی ئەو سێ پرسیارەی دامەوە و گوتی: شەش مانگ پێش ئێستا خوشكەكەی خۆم كە تاقانە بوو بەفێڵ سواری ئۆتۆمبیلەكەم كرد نە دایكم زانی مەسەلەكە چییە نە براكانی دیكەم، كە دوو برای دایكەم هەن لەمن بچووكترن بە خوشكەكەم گوت: وەرە هەتا بازاڕ بچین لەگەڵ خۆمم برد، ئەو سەری لە قسەكەم سووڕمابوو، من بە ژیانم بەوم نەگوتووە وەرە بتبەمە بازاڕ، ئێستا ئەو بۆ بازاڕبردنە یانی چی..؟ پرسیاری لێنەكردم و بەكر سواری ئۆتۆمبێل بوو، بەڵام وەك بڵێی هەستی بەشتێك كردبێت و نیگەرانی و ترسێكی قووڵ دایگرتبوو قسەی نەدەكرد، بەڵام دەمزانی كە گەرووی وشك بووە، بە درێژایی كاتژمێرێك لەناو ئۆتۆمبێل بووین و هەر لەناو شار دەسووڕاینەوە، لە دڵی خۆمدا دەمویست خۆم یەكلا بكەمەوە و چیتر لە بڕیارەكەم دوودڵیم پێوە نەمێنێ، پاش كاتژمێرێك هاژۆتنی ئۆتۆمبیل بەبێ ئامانجێكی دیاریكراو، لەگەڵ خۆم، خۆم ساغ كردەوە و پێملێنا بۆ رێگەی دەرەوەی شار و بۆ چۆڵایی و ئاقارێكی چۆڵ و پان و بەرین، خوشكەكەم كە دیتی ملی ئاقار و دەرەوەی شارم گرتۆتەبەر، بە دەنگێكی لەرزۆكانە و بە پچڕپچڕی گوتی: كاكە بۆ كوێم دەبەی؟ گوتم: ئێستا دەزانی، رۆیشتین تا گەیشتینە شوێنێك كە بەشەری خودای لێنەبوو، ئەوكاتیش دنیا تاریك داهاتبوو، هاتمە خوارەوە و بەویشم گوت وەرە خوارێ، بە ترس و لەرزەوە هاتە خوارێ دەمانچەكەم دەرهێنا و پێمگوت: چیت لەگەڵ (هێرش) هەیە؟ چەند جار یەكتریتان بینیوە، بۆچی وێنەی تۆ لەسەر مۆبایلەكەی ئەوە..؟
ئەو پرسیارانەم لێكرد و ئەویش هەر دەیگووت: بەخودا هیچم لەگەڵ نییە، هیچ جارێكیش یەكتریمان نەبینیوە و نەدیوە، نازانم بۆ وێنەی من لەسەر مۆبایلی ئەوە و چۆن بەدەستی گەیشتووە... ئەو كە زانی نیازی كوشتنم هەیە، زۆر تەنگاوبوو، شپرزە و شێواو بوو لەترسانا تۆقی بوو، زوو زوو دەیگووت هیچم نییە و هیچم نەكردووە، نزیكەی نیوكاتژمێر لەو ململانێیە و پرسیار و وەڵامدابووم، هاواری دەكرد و دەگریا و دەپاڕایەوە، كاكە بەخوا هیچم نەكردووە و هیچم نییە، ئاخیرییەكەی وردەوردە توڕەییم زیاتر و زیاتر بوو، دەمانچەم سوار كرد و فیشەكێكم بەسەریەوە ناوو كوشتم، دەمودەست كەوتە سەر زەوی و گۆمە خوێنێك لەبن سەریەوە دروست بوو، بەپەلە سواری ئۆتۆمبێل بووم و تەرمەكەیم بەجێهێشت.
كە رۆیشتم ئەو شەوە نەمتوانی بخەوم، دوودڵ، راڕا، نیگەران، ترس و شڵەژان و شپرزەیی ببووە میوانم، هەمیشە و لە هەموو ساتێك لەخۆمم دەپرسی، چیم كرد، بۆ وام كرد كە دایكم زانی هاتوومەتەوە و خوشكەكەم لەگەڵ نییە زانی چی قەوماوە، بانگی كردم و دەستی بەگریان كردو وەك كەسێكی بێ چارە و كۆستكەوتوو دەنوزایەوە و دەیپرسی چیت لە كچە تاقانەكەم كرد بۆ نەتهێنایەوە؟ بۆ بەیانی زوو هێشتا رۆژ هەڵنەهاتبوو، چوومەوە شوێنی تاوانەكە و لەناو بەتانییەكم لوولدا و هێنامەوە، دوو مردووشۆرم پەیدا كرد، لەماڵەوە بەنهێنی شۆردراو كفن و دفن كرا و بردمە گۆڕستان پێشتر دوو كرێكارم گرتبوو گۆڕ هەڵكەنن، كە گۆڕەكەیان ئامادەكردبوو، بەڕێم كردن، بەهەرحاڵ تەرمەكەیم برد و هەر خۆشم ناشتم و خۆڵم بەسەر داكرد.
پاشان دوو سێ رۆژان ئەوجا بۆم دەركەوت چ كەتنێكم كردووە و چۆن یەكێ لە هاوڕێكانی خۆم ئەتكی كردوومە و ئەو هەموو درۆ و بوختانەی بە خوشكەكەم كردووە، راستی مەسەلەكەش بەمشێوەیە بوو: دراوسێیەكی دووری گەڕەكەكەمان كوڕێكی گەنجیان هەیە و ویستوویانە ژن بۆ كوڕەكەیان بێنن ودایكی كوڕە حەزی كردووە خوشكەكی من بخوازێت، كچەكەی خۆی تێگەیاندووە هەندێ زانیاری لەسەر خوشكەكەم لەو كچەی دراوسێمان وەربگرێت كە دیوارمان بەدیواری ماڵەوەیانە، ئەوەبوو كچەكان لەناو خۆیاندا مەسەلەكە باس دەكەن و داوای وێنەی خوشكەكەی من دەكەن، ئەویش بەو پەڕی نیازپاكییەوە وێنەی خۆی دەداتێ، بەو مەرجەی كوڕەكەش وێنەی خۆی بۆ بنێرێ، تا رەئی لەسەر یەكتری بدەن و بزانن بەیەك رازی دەبن یان نا، ئیتر دووسێ هەفتە ئەو باسە بە ئارادا دەبێ، ماڵی كوڕە خۆیان ئامادە دەكەن بێنە خوازبێنی، كەچی لەو ماوەیەدا رۆژێك باوكی كوڕە لە كتوپڕی دەمرێت بە هۆی ئەوەوە تازییەدار دەبن و لەناو خۆیاندا مەسەلەكە بۆ ماوەیەك دوا دەخەن، تا تازییەكە تۆزێك كۆن دەبێت.
ئەو كوڕەش بە برادەرەكانی خۆی دەڵێ كە بەنیازە بێتە خوازبێنی خوشكەكەی من و رەسمیشی پێشانیان دەدات، یەكێ لە هاوڕێكانی نازانم چۆن رەسمی خوشكەكەی منی لێوەردەگرێ و دەنگوباس بڵاو دەكاتەوە كە گوایە پەیوەندی خۆشەویستی و ئەو شتانەیان لە نێواندا هەیە و هەرچی قسەی ناشرین و بوختان هەیە بڵاوی دەكاتەوە و دێتە لای منیش وێنەی دیمەنێكی مونتاژكراو و دەستكاری كۆمپیوتەر نیشان دەدات كە دوو كەسن، یەكێكیان گوایە خوشكەكەی منە و ئەویتریشیان ئەو كوڕەیە كە نیازی بوو بێتە خوازبێنی، كە ئەو شتانەم بینی دنیام لەپێش چاوی رەش بوو
كوشتنی كوڕە بوختانكەرەكەش
ئەفسەرەكە تاوێك راوەستا و دوای گێڕانەوەی بەسەرهاتەكە وەها بەدوورودرێژی پشوویەكی دا ئینجا گوتی:(عیرفان) لە وەڵامی پرسیارەكانم كە لێم پرسی بوو، كێ و بۆچی ولەكوێت كوشتووە؟ درێژەی بە گێڕانەوەی بەسەرهاتەكە و تاوانەكەی دا و گوتی: كە ئەو شتانەم بینی، توانای ئەوەم نەما پرسیاری راستی و دروستی ئەو شتە بكەم، بۆیە گوتم تازە ئابڕوومان چووە، بەچی ئابڕووم بكڕمەوە، ئەو هەموو بەڵگەیە هەیە تازە كارلەكار ترازاوە و هیچمان نەماوە شانازی پێوە بكەین، بڕیارمدا بەو رێگەیە چارەسەری بكەم كە پێویستە، ئەویش كوشتنی خوشكەكەمە.
ئەوە بوو كارەكەم كرد، پاش چەند هەفتەیەك زانیم كە ئەو مەسەلەیە بەو شێوەیە نەبووە كە تێگەیشتووم و زانیومە و بۆم باسكراوە، وردە وردە بەدوای مەسەلەكەدا چوومەوە، بەڵام لەو ماوەیەدا ماڵی كوڕەی هەستیان بەشتێك كردبوو، لە ترسانا نەوەك تووشی كشەیەك بن، ماڵیان باری كردبوو، بەڵام پاش ماوەیەك زانیم كە چۆن دەستخەڕۆ كراوم، لەدڵی خۆمدا گوتم: من تازە هەر تاوانبارم تاوانبار، با تۆڵەی خوێن رشتنی بە ناهەقی خوشكەكەشم بكەمەوە ئەوجا چی دەبێت باببێت، ئەوەبوو پێش دوو هەفتە، ئەو كوڕەی كە ئەو هەموو بوختان و درۆییەی كرد و بووە هۆی روودانی ئەو تاوانە قێزەونە، ئەویشم بەفێڵێك بردە شوێنێكی چۆڵ و لەپشتەوەڕا گوللەیەكم لەپشتی سەریدا و كوشتم.
دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە
ئەفسەرەكە درێژەی بە گێڕانەوەی بەسەرهاتەكەدا و گوتی: دوای ئەنجامدانی هەر دوو تاوانەكە هاتە بنكەی پۆلیس و دانی بەهەموو شتێك ناو ئێمەش لەسەر بڕیاری دادگا دۆسییەی لێكۆڵینەوەمان دەستیپێكرد و نزیكەی چوار مانگی خایاند، پاشان دۆسییەكەی رەوانەی دادگا كرا، دادگاش بە(15)ساڵ حوكمی زیندانی بۆ بڕیەوە، دوای حوكمدانی بەو ماوە زۆرە، شەوێك لەناو بەندیخانەدا لەسەر جێگەی نووستن، ئەو كاتەی زیندانییەكان هەموویان لەخەودا دەبن ئەویش پەتێك لەملی خۆی گرێ دەدات و خۆی هەرلەسەر جێگەكەی خۆی دەخنكێنێ.

Gulan media

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net