.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چۆنییەتی خۆ دوورخستنەوە لە بۆنی ئارەقە
وەرزی هاوین و بۆنی ئارەقە پێكەوە پەیوەندییان هەیە، لە وەرزی گەرمادا مرۆڤ زیاتر ئارەقە دەكات و بۆنی ئارەقەی زیاتر دێت، هەرچەندە ئارەقە كردن دیاردەیەكی سروشتییە، ئارەقە بۆ تەڕ راگرتنی پێستی لەشە، هەروەها دەبێتەهۆی ئەوەی كە مادەی زیادە لە جەستە بێتە دەر. بەڵام ئەگەر بۆنی ئارەقە بێت ئیدی نەتەنیا زیانی بۆخۆت بەڵكو بۆ دەوروبەرەكەشت هەیە. خودی ئارەقە بەتەنیایی بێ بۆنە، بەڵام بەكتریاكانی سەر جەستە تێیدا گەشە دەكەن و ئەوان بۆنی ئارەقە بۆگەن دەكەن، هۆكاری ئەوەی كە بن هەنگڵ دەوروەبەری رانەكان زیاتر ئارەقە دەكەن، ئەوەیە كە چونكە ئەو شو ێنانە مادەی پرۆتینی و چەوریان تێدا كۆدەبێتەوە كە بۆ خواردنی بەكتریاكان بەسوودە.
بۆ ئارەقە نەكردن پێویستە:
- بەهارات لە وەرزی هاویندا بەكار مەهێنن، هەروەها سۆس و، هێلكە.. بەڵام دەبێ مادەی شیرەمەنی بخۆن.
- بەردەوام حەمام كردن بە بە ئاو و سابوون و دوای حەمام دەستبەجێ خۆ وشك كردنەوە.
- جلی نایلۆنی بەكار مەهێنن چونكە جلی نایلۆنی دەبێتە هۆی ئارەقەی پتر كردن.
- جگەرە نەكێشان، جگەرە كێشان سەرەڕای ئەوەی كە بۆنی دەم و لوت ناخۆش دەكات، بۆنی ئارەقەش ناخۆش دەكات.
- مووی بن هەڵنگ و جێگا پێویستەكان بەردەوام بتاشن، چونكە ئەو شوێنانە ناوەندی پەرەسەندنی بەكتریاكانە.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه