.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زوو به‌شوودانی كچان له‌م كوَمهڵگهیهدا
ئــــــا: هاوار ساڵه‌یی/
له‌دێر زه‌مانه‌وه داب‌و نه‌ریته چه‌ق به‌ستووه‌كان زاڵبووه به‌سه‌ر كلتوور‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، یه‌كێك له‌و دیارده نه‌رێنیانه، زوو به‌شوودانی كچانه، كه دیارده‌یه‌كی ناشارستانیه‌و تا ئێستاش كاریگه‌ری خراپی به‌جێهێشتووه به‌جۆرێك كه لێره‌و له‌وێ هه ستی پێده كرێت، یه كێك له‌و دیاردانه (زووبه شو دانی كچانه )كه له‌ته‌مه‌نێكی زوَر مناڵیدا وه‌ك سیانزه ساڵی ده‌درێن به‌شوو بهپیاوانێك كه ته‌مه‌نیان دوو هێنده‌ی كچه‌كه گه‌وره‌تره.
بوَ زیاتر تیشك خستنه‌سه‌ر ئه م بابه‌ته، به‌پێویستمان زانی بوَچونی ئه‌و كچانه وه‌ربگرین كه له‌و ته‌مه‌نه منداڵیه‌دا دراون به‌شوو.
(عه‌ینه فتاح) یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا به‌شوو دراوه، هه‌رچه‌نده له‌قوتابخانه‌شدا بووه، بهلاَم بهزوَر له‌قوتابخانه ده‌رهێنراوه‌و ژن به‌ژنی پێكراوه، وه ك خوَی باس كرد(( لهقوَناغی یه‌كه‌می ناوهندیدابووه كه گه‌ڕاوه ته‌وه بوَ ماڵه‌وه بینیوێتی قه‌ره‌باڵغیه‌كی زوَر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندایه، كه ده‌چێته ژوورێ ئاگاداری ده‌كه‌ن كه خوَی بگوَڕێ، چونكه ماره‌ی ده‌بڕن، ئه‌میش به‌و حاڵه‌ته تووشی شۆك دهبێتو له‌ژێر لێوه‌وه بوَڵهیی لێوه دێت، بهلاَم هه‌رزوو باوك‌و براو مامی به‌گژیدا دهچنو بێده‌نگی ده‌كه‌ن، دواتر به‌ده‌م گریانه‌وه بهزوَر ده‌یگۆڕن، تا مهلادێت ئه‌م هه‌ر هه‌نسك ده‌دات، دوای گه‌یشتنی مه‌لا بۆماره بڕینی، باوكی (عه ینه) ده‌ڵێت:" لای ماموَستا نه‌ڵێیت من شوو ناكه‌م، به‌خوا دوایی ڕۆیشتنی مامۆستا نینوَكهكانت ده‌ردێنم، ئه‌وه مێرده‌كه‌ته سێ قاتی تۆ باشتره‌و لهبهرمنیش نه‌بێت ئه‌م ژن به‌ژنه‌یان نه‌ده‌كرد، پاش هاتنی ماموَستاو ماره بڕینی (عه ینه) له‌و كوڕه‌ی كه پێشتر نه‌یدیبوو، به‌ماره بڕینی كچێكیش بوَبراكهی (عه ینه) كوَتایی هات، پاش مانگێك (عه ینه) گوازرایه‌وه)) ئێستا خاوه‌نی (3) منداڵه‌و لهحاڵو ماڵی خوَیدایهو به‌وته‌ی خۆشی:" ژیانێكی ناخۆش ده‌گوزه‌رێنێت".
(نه شمیل هادی وه ی‌س) كه یه‌كێكی تره‌و لهكچانهی زوو بهشووداروه، باسی له‌وه‌كرد، (( من هه‌ر له‌سكی دایكمدابووم بێ شانسبووم، چو نكه دایكم به‌سه‌رمنه‌وه كوَچی دوایی كرد‌و له‌دوایی خوَی، من‌و براكه‌می جێ هێشت، باوكیشم له‌هه‌ڕه‌تی لاوێتی خوَیدا بوو، چونكه به‌منداڵی ژنیان بوَ هێنا بوو، بوَیه زوَر ئارامی نه‌گرت به‌سه‌ر كوَچی دوایی دایكمداو كه‌وته داواكردنی ژن، كاتێك یه‌كێك لهخاڵهكانم زانی باوكم به‌نیازه ژن بهێنێت، زوَر قسه‌ی له‌گه‌ڵ باوكمداكرد ه ژن نه‌هێنێت، بهلاَم بێ سودبوو، دواتر خاڵم بهباوكمی وت :" ماده م وایه توَ هه‌ر ژن ده‌هێنیت منیش ئه‌م مندالاَنه ده‌به‌مه لای خوَم"، دواتر خاڵم من‌و براكه‌می برده ماڵی خۆی، بهلاَم زوَر به‌خته‌وه‌ر نه‌بووین، تا ئه‌وكاته‌ی باوكیشم ژنه تازه كه‌ی هێنا، ئێمه له‌ماڵی خاڵمان بووین، ئیتر به‌ناچاری گه‌ڕاینه‌وه بوَ ماڵی باوكم، هه‌رچه‌نده خاڵم وتی:" مهڕوَنهوهو خاڵوَژنیشم به‌هه‌مان شێوه پێ ناخوَشبوو كه بڕۆین"، بهلاَم من‌و براكه‌م ڕوَیشتینهوه بۆ ماڵی خۆمان، بههوَی كه‌می تهمهنهكهمهوه من نه‌مده‌زانی باوه ژن واتای چی، بهلاَم براكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌من گه‌وره‌تربوو، دهیزانیو هه‌میشه باسی خراپی باوه‌ژنی بوَ ده‌كردم، كاتێك له‌گه‌ڵ خاڵم‌دا چوینه ژووره‌وه بوَ ماڵی باوكم، باوه‌ژنه‌كه‌م زوَر به‌چاوێكی سووكه‌وه ته‌ماشای من‌و براكه‌می كرد، بهلاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی خاڵمان له‌گه‌ڵ بوو هیچی نه‌وت، بهلاَم هه‌رئه‌وه‌نده خاڵم ڕوَیشت ئیتر بووه یه‌ك پارچه ئاگرو به‌ربووه گیانی من‌و ئه‌و برا داماوه‌م، هه‌رچه‌نده من ئه‌و كات زوَر منداڵ بووم، بهلاَم ئێستا ده‌زانم ئه‌و باوه‌ژنه هه‌ڵوێستی چوَنی ده‌نوواند به‌رامبه‌ر ئێمه، براكه‌م كاتی ئه‌وه‌ی هاتبوو كه بچێته قوتابخانه، بهلاَم به‌بڕیاری باوكم‌و به‌فیتی باوه ژنهكهمان كرا به‌شوان، منیش وتم:"منیش دهڕوَم بوَ شوانی له‌گه‌ڵ كاكمدا"، بهلاَم باوه‌ژنه‌كه‌م مه‌به‌ستی هه‌بوو له‌م جیاكردنهوهیهماندا، ئیتر براكه‌م به‌زستان به‌سه‌ر ما‌و سوَڵهو به‌گه‌رماو لهوچلهی هاوینه‌دا به‌شه‌و ماڵهوماڵو دێ به‌دێی ده‌كرد، باوه‌ژنیش منی داڕزاندبوو له‌ژێر ئیشداو نه‌یده‌وت ئه‌مه منداڵه‌و ناتوانێت هه‌موو جۆره ئیشێك بكات، باوكیشم وه‌ك نه‌بای دیبێتو نه‌باران ته‌نها بۆیه‌كجاریش هه‌واڵێكی نه‌ده‌پرسین، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و ماڵه‌دا نه‌بین، هه‌رگیز بهباوهژنهكهمی نه‌ده‌وت ئه‌وه توَ بوَ ئه‌وه‌نده بێ ڕه‌حمو بێ به‌زه‌ییت، ئه‌و هه‌موو ئیشه چیه ده‌یده‌یت به‌سه‌ر ئه‌و منداڵه داماوه‌دا، بڕوا بكه‌ن گه‌وڕی پێده ماڵیم، قاپ‌و قاچخی پێده‌شتم، ته‌نها نانم نهدهكردو خواردنیشم نه‌ده‌زانی دروستی بكه‌م، ئه‌ویش هه‌موو جارێك پێی ده‌وتم:" كچه تیوه ڕشكنهكه بوَ خوَت فێری نانكردن ناكه‌ی، ده‌ڵێی میوانیتو پاڵت لێداوه‌ته‌وه"، بڕوا بكه ن هه‌ڵسوكه‌وتی زوَرخراپ بوو له‌گه‌ڵ من‌و براكه‌مدا،پاش ئه‌وه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌م منداڵێكی بوو، ئه‌ركی من قورستربوو، نه‌مده‌زانی چیبكهمو فریایی چی بكه‌وم، لهكاتژمێرپێنجی سه‌رله‌به‌یانی باوه ژنه‌كه‌م ههڵیدهساندم بوَ ماڵ سڕینو گه‌وڕماڵین، ئه‌ونده زاڵم بوو نه‌یهێشت بچمه قوتابخانه‌و بهباوكمی وت:" كچ مه‌كته‌بی بوَ چیه من وه‌ختی خوَی نه‌یان خستوومه‌ته مه‌كته‌ب".
ته‌مه‌نم به‌ره‌و دوانزه ساڵی ده‌چوو، بهترسهوهو له‌ناو گه‌وڕی ئاژه‌ڵه‌كاندا له‌ته ئاوێنه‌یه‌كم په‌یداكردبوو سه‌یری خوَمم دهكردو گریانم بوَخوَمو ئه‌و برا خێرله خوَنه دیوه‌م ده‌هات، ڕوَژێكیان پیاوێكی ته‌مه‌ن (35) ساڵ هات بوَ ماڵمانو دانیشت له‌گه‌ڵ باوه ژنه‌كه‌مدا، هه‌ندێك چپه‌یان كرد، بهلاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی من وافێركرابووم گوێ نه‌گرم له‌كه‌س، هه‌ر له‌دووره‌وه دهمبینینو نه‌مده‌زانی چی ده‌ڵین، پاشان شه‌وه‌كه‌ی من له‌ناو جێگه‌ی نووستنه‌كه‌مدا بووم، گوێم لێبو باوه‌ژنه‌كه‌م بهباوكمی وت:" ئهمڕوَ فه‌تاحی ئاموَزام هاتو شتێكی باس كرد، منیش دڵم نه‌هات دڵی بشكێنمو به‌ڵێنم پێدا"، ئیتر هه ر كه باوه‌ژنه‌كه‌م ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد، من یه‌كسه‌ر دڵم داخورپاو له‌دڵی خوَمدا وتم:" به‌خوا ههبێو نه‌بێ ئه م كابرایه بوَ داوای من هاتووه‌و باوه ژنه‌كه‌شم به‌بێ پرسكردنێك بهمن یان به‌باوكم، وتوویه‌تی باشه".
ئیتر باوكم وتی:" ژنه‌كه (فه‌تاح)ی ئامۆزات بوَچی هاتبوو توَ چیت پێوت ؟ ئه‌ویش وتی:" وهلاَ پیاوه‌كه ئه‌وی ڕاستی بێت (فه‌تاح) هاتبوو داوای (نه‌شمیل)ی كرد بوَ خوَیو منیش وتم پیروَزت بێت"، باوكم وتی:" ئاخر ژنه‌كه (نه‌شمیل) منداڵه كه‌ی وه‌ختی شوویه‌تی"، باوه‌ژنه‌كه‌م وتی:" كوره به‌خوا من له‌ته‌مه‌نی ئه‌ودا بووم شوی یه‌كه‌مم كرد، تازه پیاوه‌كه من قسه‌م تیاكردووهو قسه‌م مه‌شكێنه"، ئیتر باوكم نه‌یووت ده‌با پرسێك به‌م كچه بكه‌ین بزانین ڕازیه یان نا شوو بكات؟، ئیتر ئه‌و شه‌وه تا بهیانیو به بێده‌نگی من گریام‌و ههنسكمدا، چه‌ند ڕوَژێكی پێنه چوو فه‌تاح خوَی كرد بهماڵمانداو ئه‌وه‌نده‌ی تر باری گرانكردم، هه‌ر كه یه‌كه‌م ڕوَژ بینیم هه‌ر لهخوَمهوه حه‌زم به‌چاره‌ی نه‌ده كرد، ئنجا نهخوازهلاَ ئێستاش كه بوَ داوام هاتووه، هاته پاڵم وتی:" كچێ من بوَ داوای توَ هاتووم‌و حه‌ز ده‌كه‌م بتكه‌مه هاوبه‌شی ژیانم"، ویستم دوو قسه‌ی مزری پێ‌بڵێم، بهلاَم كه ئاوڕمدایه‌وه باوه‌ژنه‌كه‌م وه‌ستابوو وتی:" كچهتیوه ڕشكنه جوابی پیاوه‌كه بده‌ره‌وه‌و مه‌حته‌لی مه‌كه"، منیش له‌ژێر لێوه‌وه وتم:" هه‌ركه‌س تۆ‌و باوكم له‌سه‌ری ڕازیبن، منیش له‌سه‌ری ڕازیم"، هه‌ركه وام وت ئاگام لێ‌بوو باوه‌ژنه‌كه‌م بزه‌یه‌ك كه‌وته سهرلێویو وتی:" دهتوَ بڕوَبهلای كاری خوَتهوه، ئیتر مه‌راسیمی شایی له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو هه‌فته‌دا ته‌واوبوو، ئێستاش خاوه‌نی (3) منداڵمو فه‌تاحی هاوسه‌ریشم زوَر خراپه له‌گه‌ڵمدا.
له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمانكردن، مامۆستا (گه شبین علی) توێژه‌ری كوَمهلاَیهتی به‌و شێوه‌یه بۆمان دواو وتی:" له‌ڕاستیدا كوَمهڵێ كلتور‌و داب‌و نه‌ریت له‌دێر زه‌مانه‌وه تێكه‌ڵ ههستو ژیانی خه‌ڵك بووه، كه كوَمهڵێ گرفت‌و ئارێشه‌ی دوایی خوَی دروستكردووه‌و تا ئێستاش به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، یه‌كێ له‌و داب‌و نه‌ریته ناشرینانه‌ش (ژن به ژن، گه‌وره به‌بچوك، زوو به‌شودانی كچان)ه، هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌ریتانه لای هه‌ندێك خه‌ڵك نه‌بێت ئێستا له‌ناوچه شارنشینو چینه ڕوَشنبیرهكاندا هه‌ر نه‌ماوه، بهلاَم لای هه‌ندێكیشی وه ك چوَن ڕفتار له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا بكه‌یت ئاوه‌ها له‌ژن دهڕواننو هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئێستا دنیا وه‌ك لادێیه‌كی لێهاتووه چه‌رخ چه‌رخی پێش كه‌وتنه، هه‌رجاره‌ی زانایان په‌یی به‌یه‌كێك لهداهێنراوه سهرسوڕهێنراوهكان دهبهنو هه‌موو دونیای لێ ئاگادار ده كه‌ن، كه‌چی لای ئێمه‌ش تازه باس له‌گه‌وره بهبچوكو شووكردنی كچان به‌پیاوه پیرهكانو....هتد ده كه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و خه‌ڵكانه پێویستیان بههۆشیاركردنهوه هه‌یه ئه‌وه‌ی بۆ وازبهێنن له‌و كاره قێزه‌ونه‌و ئه‌ركی هه‌مووانه به‌كچ‌و كوڕ‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كان كه بانگه‌شه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن له‌گوندو شار‌و گه‌ڕه‌ك‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومی‌و حزبیه‌كاندا ئه‌نجام بدرێت، بوَ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و كچانه‌ی تا ئێستاش له‌قه‌فه‌زی جه‌هاله‌ت زیندانی كراون ئازاد بكرێن، ئه‌ركی ماموَستایانی ئاینیشه كه له‌و وتاره‌كانیاندا لهبڵندگوَی مزگه‌وته‌كانه‌وه ئه‌وانیش هه‌ستن به‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی.
دواتر، مامۆستا (ئیلهام شهوكت ) پسپوَڕو هه‌ڵسوڕاو له‌بواری ژناندا وتی:" ئه‌م باسه‌ی كه ئێوه وروژاندوتانه باسێكه به‌چه‌ند خوله‌كێك ته‌واو نابێت، ئه‌م دیارده‌یه له‌م ناوچانه‌ی ئێمه هه‌ستی پێده كرێت، ژن هه‌یه تا ئێستاش له‌لایه‌ن باوكی یان برای یان پیاوه‌كه‌ی یان كه‌سوكارییه‌وه سزاده درێت له‌سه‌ر ساده‌ترین شت، زوو به‌شوودانی كچان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه كارێكی هه‌ڵه‌یه، بهلاَم كاتێك ئه‌و باوكه یان ئه‌و برایه ده‌دوێنیت ده‌ڵێت من له‌به‌رژه‌وه‌ندی كچی خوَم یان خوشكی خوَم ده‌جوڵێمه‌وه، ئاشكرایه لای هه‌موان كه به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت گرفته‌كه په‌رده پوَش بكات، به‌ڕاستی من هه‌ندێك لهماموَستایانی ئاینیش به‌تاوانبار داده‌نێم چوَن كچێك كه ته‌مه‌نی (12 یان 13) ساڵه ماره ده بڕن یان پرس به‌و كچانه ده كه‌ن؟ گرفتی كوَمهڵگهی ئێمه زه‌مه‌نێكی ده‌وێت تا ئه‌م كێشه‌و دیاردانه چاره‌سه‌ر بكرێت، ده بێت مێشكمان بگوَڕێت، بیری ته‌سكی نهزانینو چه‌ق به‌ستوو لهگوَڕبنرێت، ده بێت كچان ئازادبن لهبیروبوَچونی خوَیاندا نه‌ك هه‌ر بوَ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر بوَ خوَیان، به‌ڵكو له‌ساده‌ترین ماف‌و داواكاری تایبه‌ت بهخوَیان ده‌بێت زوَر بهڕاشكاوانهو به‌ئازادی بدوێن، مروَڤهكان به‌ئازادی له‌دایك بوون بۆدیل بكرێن.
خاتوو(سو هه یله علی) وه‌ك لێپرسراوی كوَمیتهی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره قسه‌ی بۆكردینو وتی:" حاڵه تی له وجوَره تا ئێستا نه‌هاتووه‌ته باره گاكهمان، بهلاَم لێره‌و له‌وێ بیستوومه كه هه‌ندێك له‌كچان له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا دراون به‌شوو، من ئه‌و كاره به‌شتێكی باش نازانم‌و به‌توندی ئیدانه‌ی ده كه‌م" .
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه،سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دادگای باری كه سێتی ده ربه‌ندیخان ئه‌وه‌ی بۆ خسیتنهڕوو، زوو به‌شودانی كچان له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا لای دادگا ماره نابڕێت، به‌ڵكو ئه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌ی دهبڕنو پێشی ده وترێت (عقد زواج خارجی) .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی:" خوَی كچ له‌دادگا له‌ته‌مه‌نی (18) ساڵیدا ماره ده‌بڕێت، بهلاَم به‌پێی یاسای باری كه سێتی عێراقی كچان له‌ته‌مه‌نی (16) ساڵیدا به‌ڕه‌زامه‌ندی باوكیان ماره ده‌بڕێن له‌دادگا، به‌پێی ئامارێكی دادگای ناوبراو له‌ساڵی (2006)دا چوار كچ له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا ماره بڕاون له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا‌و پاشان هێناویانه بوَ دادگا، له‌ساڵی (2007)دا سێ كچ له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره بڕاون، پاشان هێناویانه بوَ دادگا‌و دووباره ماره‌یان بڕیوه‌ته‌وه‌و دادگاش غه‌رامه ی كردوون"، وتیشی:" (27) كچ له‌ته‌مه‌نی (16) ساڵیدا له‌ساڵی (2007)دا به‌ڕه‌زامه‌ندی باوكیان له‌م دادگایه‌دا ماره بڕاون".
ماموَستایانی ئاینیش له‌وباره‌یه‌وه قه‌سیان بۆكردین، سه‌ره‌تا ماموَستا مه‌لا (سه‌رحه‌د حسێن قادر) وتاربێژ له‌مزگه‌وتی كهوزێرناڵ وتی:" زانایان بوَچوونیان جیاوازه له‌سه‌ر ئه‌م كاره، هه‌ردوو ئیمامی مهلیكیو حه‌نبه‌لی ده‌فه‌رموون كچی منداڵ له‌باوك به‌ولاوه كه‌سی تر بوَی نیه بیدا به‌شوو، هه‌روه‌ها ئیمامی حه‌نه‌فیش ده‌فه‌رمێت دروسته بوَ باوك‌و باپیره مه‌به‌ست باوكی باوكه‌وه ئه‌وانی تریش وه‌ك ئاموَزاوخزمانی باوك و....هتد ده‌توانن كچی منداڵ بده‌ن به‌شوو، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رمێت:" باوك‌و باپیره ده‌توانن ژن بوَ كوڕی منداڵ بهێننو كچی منداڵیش بده‌ن به‌شوو"، له‌به‌رئه‌م فه‌رمایشته پیروَزه كه ده‌فه‌رمێت گه‌ر باڵغ بوون‌و عاقڵ بوون مه‌رجه گرێبه‌ستی هاوسه‌رییان بۆ بكه‌ن، لای زوَربهی زانایانه‌وه ئه‌م باس‌و خواسته زوَر هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش مشتێكه له‌خه‌رمانی فیقهی ئیسلامی .
له‌لایه‌كی تره‌وه، ماموَستا(مه‌لا عومه‌ر) له‌لیژنه‌ی فه‌توا بوَمان دواو وتی:" ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی فه‌توا چه‌ند ڕێنمایهكمان ده‌ركردووه بوَ ئه‌و ماموَستاو مه‌لایانه‌ی كه كاری ماره‌بڕین ئه‌نجامده‌ده‌ن كه نابێت بهزوَر یان له‌به‌رخاتری پاره یاخود ماڵی باوكی كچه‌كه دووژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ باوكی كوڕه‌كه ههبێتو له‌وپێناوه‌دا ئه‌و كچه بده‌ن به‌شوو، وه‌نابێت ئه‌و ماموَستا به‌ڕێزه ئاینیانه له‌به‌رخاتری هه‌ندێك پاره به‌ئاره‌زووی باوكی كچه‌كه‌و باوكی كوڕه‌كه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، به‌ڵكو گوێگرتن‌و بۆچوونی كچه‌كه‌ش پێویسته ئه‌گه‌ر هه‌ر ماموَستایهكی ئاینی كاری وه‌های كرد، ئێمه له‌لیژنه‌ی فه‌توا هه‌ڵوێستی توندی به‌رامبه‌ر ده‌نوێنین.
سه‌باره‌ت بهمارهبڕینی كچان له‌ته‌مه‌نی(13) ساڵیدا، ماموَستا(مه‌لا عومه‌ر) وتی:" بۆچوونی جیاوزا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه، هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن دروسته كچ له‌ته‌مه‌نی (13)ساڵیدا ماره ببڕرێتو هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن كچ تا باڵغ نه‌بێت ماره نابڕرێت"، وتیشی:" من وه‌ك بۆچوونی خوَم ئه‌گه‌ر حه‌فتا كچم ههبێتو ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌یان له‌سه‌روو حه‌فتا سالیه‌وه بێت، كه‌سیان له‌پیاوی بهتهمهنو پیر ماره ناكه‌م"
تێبینی// ناوی ئه‌و كچانه‌ی له‌سه‌ره‌وه بۆمان دواون، خوازراوه.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه