❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن چاره‌سه‌ری‌ ناكۆكیه‌كانی‌ منداڵه‌كانمان بكه‌ین؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-31 06:52:41

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

چۆن چاره‌سه‌ری‌ ناكۆكیه‌كانی‌ منداڵه‌كانمان بكه‌ین؟

چۆن چاره‌سه‌ری‌ ناكۆكیه‌كانی‌ منداڵه‌كانمان بكه‌ین؟

نیاز جه‌لال ـ NNA /

  مندالاَن خۆپه‌رست‌وئه‌نانین،ئه‌وه‌ هه‌ستێكی‌ ئاساییه‌ ،زۆربه‌ی‌ كاته‌كان ئه‌وه‌ده‌بێته‌هۆی‌ دروست بوونی‌ كێبڕكێكان ،چاره‌سه‌ریش فێركردنی‌ مندالاَنه‌ به‌شداری‌ چالاكیه‌ گشتیه‌كان بكات .
كاتێك خوشك‌و برا یان مندالاَنی‌ خێزانێك ئاژاوه‌‌و شه‌ڕ ده‌نێنه‌وه‌ ،دایك‌و باوك منداڵیش هه‌ست به‌ نائارامی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ ده‌كه‌ن ،به‌لاَم له‌ دوای‌ تێگه‌یشتنی‌ هۆكاره‌كانی‌ ناكۆكیه‌كان ،باوان ده‌توانن ده‌ست بكه‌ن به‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌‌و هاوكاری‌ منداڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستیانه‌.

چوار هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان خوشك‌و برا:

1ـ مندالاَنی‌ خۆپه‌رست،هه‌ستێكی‌ ئاساییه‌ ،هه‌ندێك كات ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروست بوونی‌ ناكۆكی‌‌و كێشه‌كان ،چاره‌سه‌ریش په‌روه‌رده‌كردن‌و فێركردنی‌ مندالاَنه‌ به‌وه‌ی‌ به‌شداری‌‌و هاوكاری‌ مندالاَنی‌ خوشك‌و براو هاوڕێ‌‌وده‌ورو به‌ربكه‌ن.
2ـ مندالاَن له‌مانای‌ بواری‌ ئابوری‌ نازانن ،ئه‌ومندالاَنه‌ی‌ كه‌مێك ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ لێیان ده‌بیستین باسی‌ كێشه‌ی‌ دارایی‌ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی‌ پێداویستیه‌كانی‌ خێزان‌و كه‌مهێنانی‌ بودجه‌و دابه‌زینی‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ جیهانی‌، ئه‌وانه‌ی‌ باسی‌ ئه‌وكێشانه‌ ده‌كه‌ن له‌وه‌ ده‌ترسن ئه‌وانه‌ی‌ هه‌یانه‌ یه‌كێكی‌ دیكه‌ لێی‌ زه‌وت بكات،به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بزانێت مانای‌ كێشه‌ی‌ دارای‌ چیه‌ .

3ـ ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ سروشتیان ئیره‌یی‌ بردنه‌،ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ له‌سروشتی‌ به‌شه‌رییه‌ت هه‌روه‌كو چۆن به‌شێكه‌ له‌حه‌ز‌وخواستی‌ مانه‌وه‌ وه‌ئه‌نجام،له‌زۆربه‌ی‌ كاته‌كاندا مندالان هه‌وڵی‌ بردنی‌ كه‌ل‌وپه‌لی‌ مندالاَنی‌ دیكه‌ده‌ده‌ن‌و خۆیان به‌خاوه‌نی‌ شتێك ده‌زانن كه‌ موڵكی‌ ئه‌وان نیه‌ .

4 ـ  له‌زۆربه‌ی‌ كاته‌كاندا مندالاَن به‌كێبڕكێیه‌كی‌ زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆشك‌و بركانیاندا ده‌كه‌ن ،ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر دایك‌و باوك پێویسته‌ چاكسازی‌‌وكۆڕانكاری بكات له‌هه‌ڵس‌وكه‌وتی‌ نه‌شیاوی‌ منداڵه‌كانی‌‌و فێری‌ ئه‌وه‌یان بكه‌ن كه‌ چۆن ده‌بێت به‌هاوبه‌شانه‌ مامه‌ڵه‌‌وهاوكاری‌ یه‌كتری‌ بكه‌ن‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستی‌ له‌نێوانیاندا هه‌بێت ، هه‌ست به‌مه‌ترسی‌‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن نه‌كه‌ن له‌یه‌كتری‌ .

چوار ڕێگا بۆ فێركردنی‌ هه‌ڵس‌وكه‌تی‌ باش له‌نێو خوشك‌و برادا :

1ـ بێگومان لێره‌دا سزادان هه‌یه‌،پێویسته‌ باوان به‌خیلی‌‌و ئیره‌ی‌ منداڵه‌كانیان پشتگوێنه‌خه‌ن‌و پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ن بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و سیفاتانه‌ ‌وباشكردنیان له‌ڕێگه‌ی‌ سزاوه‌ ،ئه‌و سزایه‌ش به‌بردنی‌ یاریه‌كی‌ یان هه‌ر شتێك كه‌ زۆر خۆشی‌ بوێت به‌خێرای‌ ئه‌نجامبدرێت.
2 ـ ووتنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ كێشه‌ی‌ ئابوری‌ له‌لایه‌ن مندالاَنه‌وه‌ به‌خێرای‌ بوه‌ستێنرێت ،مێشكی‌ منداڵ ناتوانێت مه‌ترسی‌ كێشه‌داراییه‌كان قبوڵ بكات ،چونكه‌ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ منداڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاگاداری‌ قسه‌كانت به‌ كاتێك له‌به‌رچاوی‌ منداڵه‌كانتدا ده‌یكه‌یت  .

3 ـ جیاوازی‌ نێوان به‌خیلی‌‌وئیره‌ی‌ بۆ منداڵه‌كه‌ت ڕونبكه‌ره‌وه‌،ئیره‌یی‌ خواستێكی‌ شه‌رعیه‌وبۆ پاراستنی‌ كه‌لوپه‌له‌كان،به‌لاَم به‌خیلیی‌ خواستێكه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ موڵكی‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌یه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی‌ خراپه‌،وافێری‌ منداڵه‌كه‌ت بكه‌ به‌شداربێت له‌كاروچالاكیه‌كاندا‌وبۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ ئه‌و شته‌ باشانه‌ی‌ ده‌یخوازێت له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌خیلیی‌ به‌ كه‌سانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ به‌رێت .

4 ـ مندالاَن فێری‌ جوانیه‌كانی‌ خێزان بكه‌ن ،فێری‌ ئه‌وه‌یان بكه‌ن كه‌ چه‌ند شانسیان هه‌یه‌ كه‌ خوشك‌و باریان هه‌یه‌ ،فه‌خر‌و شانازی‌ به‌ بوونی‌ خێزانه‌كه‌یانه‌وه‌بكه‌ن كه‌ خێزانێكی‌ ته‌بان‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خۆشه‌ویستی‌‌و دڵسۆزی‌ بنیاتنراوه‌‌و ده‌بێت مندالاَنی‌ خێزانیش بۆ پاراستنی‌ ئه‌و ته‌باییه‌ ناكۆكیه‌كان نه‌هێڵرێت.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net