❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خواردنه‌ که‌م چه‌وریه‌کان کاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌هێزکردنی مێشك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-31 21:39:25

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

خواردنه‌ که‌م چه‌وریه‌کان کاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌هێزکردنی مێشك

که‌سانی پسپۆروو شاره‌زا له‌ بواری خوارده‌مه‌نیه‌کاندا ئه‌ڵێن(تواناکان و زیره‌کی مێشکی مرۆڤ له‌ مێشك خۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرن ئه‌م سه‌رچاوه‌ گرتنه‌ش پێویستی به‌ ووزه‌یه‌ ئه‌و ووزه‌یه‌ش له‌ سفره‌ی نانخواردنمانه‌وه‌ ده‌ستمان ئه‌که‌وێت) بۆیه‌ به‌ پیویستم زانی له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی و باس به‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ بده‌م که‌ گرنگ وپێویستن بۆ گه‌شه‌ کردن و ئاستی زیره‌کی مێشکی مرۆڤ به‌ پێی قۆناخه‌ جۆر به‌ جۆره‌کان.

یۆد

یۆد به‌ گرنگترین ئه‌و کانزایانه‌ داده‌نرێت که‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ گه‌شه‌کردنی مێشك و پارێزگاری لێکردنی به‌ شێوازێكی سه‌لامه‌ت،هه‌روه‌ها سودی زۆری تریش هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ وه‌ك مژینی (کاربۆهیدرات) سود وه‌رگرتنی له‌ش وه‌ک
.aڤیتامین
که‌می یۆد له‌ له‌شی مرۆڤدا هۆکارێکه‌ بۆ دره‌نگ که‌وتنی لا‌شه‌ له‌ گه‌شه‌کردن و به‌رده‌وام هه‌ست کردن به‌ ماندوێتی و که‌می ته‌رکیز کردن و بیر چونه‌وه‌مان)
ئه‌توانین ماده‌ی یۆد به‌ مێشکو جه‌سته‌مان بگه‌یه‌نین له‌ رێگای سه‌رچاوه‌ ئاویه‌کان وه‌ك( ماسی و هه‌روه‌ها له‌ خوێدا.

چه‌وریه‌کانی ئومیگا3

گرنگترین ماده‌ی سه‌ره‌کین بۆ پێکهاته‌و گه‌شه‌ پێدانی مێشك و کارکردنی مێشک به‌شێوازێکی ته‌ندروست
سه‌رچاوه‌کانی ئهومیگا3( له‌ ماسی جۆری (سه‌ردین)،هه‌روه‌ها چه‌ره‌سیاته‌کان.
سه‌رچاوه‌ زانستیه‌کان ئاشکرایان کردوه‌ که‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئومیگا3 شیری دایکانه‌ هه‌ربۆیه‌ ئه‌ومنداڵانه‌ی که‌ به‌شیری دایکیان په‌روه‌رده‌ ئه‌کرێن زۆر زیره‌کتر داده‌نرێن به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی که‌ به‌شیری ئاسای په‌روه‌رده‌ ئه‌کرێن.

ئاڵه‌تی ڕه‌ش

ئاله‌تی ره‌ش کاریگه‌ریه‌کی گرنگی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ پێدانی خانه‌کانی مێشك چونکه‌ پێکهاته‌ی زۆرێك له‌ ڤیتامینه‌کان و خوێیه‌ کانزاییه‌کانه، هه‌روه‌ها ماده‌ی جه‌لاتینی تێدایه‌ که‌ بۆ گه‌شه‌ کردنی منداڵان له‌ روانگه‌ی ئه‌قڵی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ گرنگه.

کالسیۆم و پۆتاسیۆم
کالسیۆم و پۆتاسیۆم گرنگترین ئه‌و خوێیه‌ کانزاییانه‌ن که‌هه‌ڵئه‌ستن به‌ گواستنه‌وه‌ی جوڵه‌ی مێشک بۆ جه‌سته‌‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه،ئه‌توانین ئه‌م دوو ماده‌ گرنگه‌مان ده‌ست بکه‌وێت له‌ سه‌رچاوه‌کانی(نان،لۆبیا.که‌ره‌وز،سپیناخ،قۆخ، کشمیشی وشك کراو)

هێلکه‌

دکتۆره‌ (ئه‌لیزابێس) مامۆستای زانکۆی (کامبریدج) دوپات له‌سه‌ر گرنگی هێلکه‌ ئه‌کاته‌وه‌ بۆ خۆراکی مندالان چونکه‌ پێکهاته‌ی ماده‌کانی(کۆلیسترۆڵ و ، پرۆتینه‌کان و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی تێدایه‌ که‌ گرنگن بۆ گه‌شه‌ کردنی منداڵ، هه‌روه‌ها پێکهاته‌ی ماده‌ی(کولین) که‌ ئه‌توانرێت وه‌ك ڤیتامین (د) ده‌ورببینێت که‌ده‌ورێکی گرنگ ئه‌بینێت بۆ ئاستی زیره‌کی منداڵان و فێربوونیان.

ئاسن و مه‌غنیسۆم

گرنگترین سه‌رچاوه‌ کانزاییه‌کانن بۆ گه‌شه‌ کردنی مۆخ و گه‌شه‌ کردنی خانه‌کانی و پارێز گاریکردنی زاکیره‌ی مرۆڤ، ئه‌توانین له‌ سه‌رچاوه‌کانی (گۆشتی سوروو،مریشك و، پاقله‌مه‌نیه‌کان) ده‌ستمان بکه‌وێت.


) eڤیتامین(

پسپۆران هه‌میشه‌ باس له‌ گرنگی ئه‌م ڤیتامینه‌ ئه‌که‌ن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ته‌مه‌نیان به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ئه‌روات بۆ پارێزگاری کردن له‌ مانه‌وه‌ی زاکیره‌ به‌ شێوازێكی ته‌ندروست هێشتنه‌وه‌ی ده‌وره‌ خوێنیه‌کانی مێشک به‌ شیوازێکی رێك و پێك.
ئه‌توانین ئه‌م جۆره‌ی ڤیتامینه‌مان له(زه‌یتی زه‌یتونوو، سه‌وزه‌واته‌کانه‌وه) ده‌ست بکه‌وێت.

له‌ کۆتای ئه‌م باسه‌دا هیوادارم سه‌رجه‌م خێزانه‌کان گرنگی بده‌ن به‌ جۆره‌کانی خوارده‌مانیه‌کان له‌ پیناو مانه‌وه‌ی لاشه‌و مێشك به‌ شێوازێكی ته‌ندروست .
هێشو محمود

سه‌رچاوه‌/ده‌ریای نوور

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سانکۆ (2009-05-31 21:40:49)

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-03 08:48:34

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: خواردنه‌ که‌م چه‌وریه‌کان کاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌هێزکردنی مێشك

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net