.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه له لایه‌ن توێژه‌رانی مالیزیایی ئه‌نجامدراوه، ئاشكرایكردووه، خه‌سووه‌كان یه‌كێكن له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد.
رۆژنامه‌ی (Star)ی مالیزیایی بڵاویكردۆته‌وه، ده‌سته‌ی نیشتیمانی خێزان و گه‌شه‌پێدان، توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كییان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه، دروستبوونی ناتێگه‌یشتنێك له نێوان پیاو و ئافره‌ت له‌گه‌ڵ خه‌سووه‌كانیان، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد له نێوان مالیزی و چینیه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به تایبه‌تی به ره‌چه‌ڵه‌ك هندیین.
له‌مباره‌یه‌وه (ئه‌مینه‌الله ره‌حمان) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌كه بۆ رۆژنامه‌كه وتویه‌تی: رێژه‌ی له 03% له حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاقدان له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هندیین له مالیزیا، به‌هۆی ته‌داخول كردنی كه‌سه نزیكه‌كانیان به تایبه‌تی خه‌سووه‌كانیان بووه.
وتیشی: له 25%ی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك هندیی بوون، هۆكارێكی دیكه‌ی جیابوونه‌وه‌یان له مێرده‌كانیان بۆ ناپاكی هاوسه‌ری گه‌ڕاندۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ك مالیزی و چینی بوون، خه‌سووه‌كانیان له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ته‌ڵاقدانیان بوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا (ئه‌مینه‌الله ره‌حمان) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی نیشتمانی خێزان و گه‌شه‌پێدان روونیكردۆته‌وه، هه‌ندێك هۆكاری دیكه‌ی وه‌ك: كه‌موكوڕی و گاڵته پێكردن، هۆگر بوون به یاری قومار هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێردن له‌و وڵاته‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له توێژینه‌وه‌كه كردووه، ژیانی هاوسه‌رییان هه‌ڵوه‌شابۆوه، ته‌مه‌نیان له نێوان 25 بۆ 40 ساڵاندا بوون.
pna


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه