❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوان به‌ ده‌نگه‌ده‌نگ و ئافره‌تان به‌ كێشه‌ی مادییه‌وه‌ تووشی گرژی مێشك ده‌بن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-01 07:11:34

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

پیاوان به‌ ده‌نگه‌ده‌نگ و ئافره‌تان به‌ كێشه‌ی مادییه‌وه‌ تووشی گرژی مێشك ده‌بن

پیاوان به‌ ده‌نگه‌ده‌نگ و ئافره‌تان به‌ كێشه‌ی مادییه‌وه‌ تووشی گرژی مێشك ده‌بن 
PNA- له‌ راپرسییه‌كی ئه‌ڵمانیدا هاتووه‌، پیاوان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا، به‌هۆی ده‌نگه‌ده‌نگ و جه‌نجاڵی شه‌قام و وێستگه‌ی هێڵی ئاسنین و هاتووچۆ زیاتر تووشی گرژی مێشك ده‌بن، به‌ڵام ئافره‌تان به‌هۆكاری كێشه‌ مادییه‌كانه‌وه‌ تووش ده‌بن.

كۆمپانیایه‌كی دڵنیایی ته‌ندروستی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌یمانگای (فۆرسا) بۆ پێوانه‌ی ئاماژه‌ و راوبۆچوونه‌كان، راپرسییه‌كیان به‌ به‌شداری زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س ئه‌نجامداوه‌، به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاواندا، ئافره‌تان ئارامتر و خۆڕاگرترن له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌نگه‌ده‌نگ جا ئۆتۆمبێل، شه‌مه‌نده‌فه‌ر یاخود هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ بێت.

له‌ راپرسییه‌كه‌دا هاتووه‌، لای ئافره‌تان هۆكاره‌كانی دروستبوونی گرژی پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌، هه‌روه‌ها ئافره‌تێك له‌ نێوان 5 ئافره‌تدا تووشی گرژێتی مێشك ده‌بێت، له‌ كاتێكدا له‌ 30% پیاوان به‌ هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌ تووشی گرژێیه‌تی مێشك ده‌بن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راپرسییه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌ڵام هۆیه‌كانی كار و كێشه‌ مادییه‌كان له‌ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می لیسته‌كه‌دا دێت، كه‌ ئافره‌تان تووشی گرژی و پاڵه‌په‌ستۆی مێشك ده‌كات.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌شداربووانی راپرسییه‌كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 14 بۆ 65 ساڵاندابووه‌.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net