.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














بایەخدان بە دەموچاو و پێست، تەنیا كاری ئافرەتان نییە. پیاوانیش بە هۆی ئەوەی كەوا ناچارن ڕیش و سمێڵیان بتاشن، پێستییان تووشی جۆرەها كێشەی وەك ڕووشان و سووربوونەوە دەبێت. گرنگترین كێشەی پیاوان ڕیش و سمێڵیانە، چونكە هەموو ڕۆژێ ڕیش تاشین، كارێكی ناخۆش و تاقەتپڕوكێنە. ئەو پیاوانەی كە خاوەن پێستی هەستیارن، كەف و جێڵی ڕیش تاشینی تایبەت بە پێستی هەستیار بەكاربهێنن كە پڕە لە كحول، نەعنا، پۆتاسیۆم و سۆدیۆمیان تێدایە. ئەو جێڵانەی كە تایبەتن بە پێستی هەستیار، پێست نەرم دەكەنەوە. هەموو ڕۆژێ ڕیش تاشین، چینی مردووی پێست لادەبات و دەبێتە هۆی دروستبوونی خانەی نوێ، واتە پیست نوێ دەبێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەشی سەرەوەی دەموچاویان ناتاشن، بە تێپەڕبوونی كات، ئەم بەشە ڕەق و مات دەبێت. لەبەر ئەوەی بۆ ئەو شوێنانەی كە ناتاشرێن، دەبێت كرێمی نەرمكەرەوەی وا بە كار بهێنرێت كە ئەسیدی میوەی تێدا بێت. ئەگەر دەموچاوت زیپكەی هەیە، وا باشترە ئەو كرێمانە بە كار بهێنی كە ئەسیدی (بی ئێچ ئەی) تێدایە. ئەم ئەسیدە كونیلەكانی پێست دەكاتەوە و چارەسەری زیپكە و خاڵی ڕەش و هەوكردن دەكات. یەكێك لە كێشە گرینگەكانی دیكەی پیاوان ئەوەیە كە خۆر زیاتر لە هی ئافرەتان كار لە پێستی دەموچاویان دەكات. چونكە بە هۆی تراشین، پێستییان ناسك و هەستیار دەبێت، بۆیە بە ئاسانی لەبەر خۆر دەسووتێت. ئەو پیاوانەی كە تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵییە، ڕەنگی پێستی دەموچاویان ڕەشترە لە ڕەنگی پیستی لەشیان، تاكە هۆی ئەمەش تیشكی خۆرە، بۆیە دەبێت پێش ئەوەی كە بچنە دەرەوە، كرێمی دژەخۆر بە كار بهێنن


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه