❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌نار بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-03 16:16:19

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

هه‌نار بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌


لێكوڵینه‌وه‌ زانستییه‌ تازه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌میوه‌ی‌ هه‌نار میوه‌یه‌كی‌ به‌سوده‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ زۆر نه‌خۆشی‌‌و ده‌سته‌به‌ركردنی‌ پێویسته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ له‌ش. هه‌نار چ وه‌ك میوه‌ چ وه‌ك شه‌ربه‌ت یان به‌كار هێنانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێكی‌ تردا وه‌ك زه‌ڵاته‌ سودی‌ زۆره‌، كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ له‌ناوچونی‌ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی‌ كه‌ده‌بنه‌ هۆی‌ تووش بوون به‌نه‌خۆشی‌ سكچوون‌و به‌هێزكردنی‌ دڵ‌و گه‌ده‌‌و پاككردنه‌وه‌ خوێن‌و گورچیله‌و دابه‌زاندنی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌ش‌و چاره‌سه‌ری‌ به‌د هه‌رسی‌‌و ئازاری‌ جومگه‌كان، هه‌روه‌ها گیراوه‌ی‌ گوڵه‌كانی هه‌نار وه‌ك چاره‌سه‌رێك به‌كارده‌هێنرێت له‌دژی‌ سكچوون.
د. سعد سلمان مامۆستا له‌سه‌نته‌ری‌ نشتیمانی‌ بۆ لێكوڵینه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌‌و به‌سودی‌ هه‌نار ده‌كاته‌وه‌ بۆئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌باسمان كردن، هه‌نار پاش وردكردن‌و پاڵاوتنی‌ ئاوه‌كه‌ی‌ بۆچاره‌سه‌ری‌ زۆر له‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ پێست به‌كارده‌هێنرێت، ره‌گه‌كه‌ی‌ له‌دروستكردنی‌ ماده‌ سڕكه‌ره‌كاندا بۆچاره‌سه‌ی‌ كیمیایی‌ به‌كارده‌هێنرێت.
نرخی‌ خواردنی‌ هه‌نار له‌گرنگی‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌م ناكه‌ته‌وه‌، هه‌نار پێكهاتووه‌ له‌پرۆتین‌و چه‌وری‌‌و خوێیه‌ كازاییه‌كان گرنگترینیان پۆتاسیۆم‌و ئاسن‌و ترشه‌ ئه‌ندامیه‌كان‌و فیتامینه‌كان، هه‌ر له‌دوای‌ ئه‌م لێكوڵینه‌وه‌یه‌ لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه‌هه‌نار له‌چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ زه‌حیری‌ (الدیزنتاریا)‌و چاره‌سه‌ری‌ لاوازی‌ ده‌رونی‌ به‌كارده‌هێنرێت هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ری‌ هه‌ندێ‌ جۆری‌ وه‌ره‌م به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ هه‌نگویندا به‌كارهات، به‌سوده‌، خواردنی‌ هه‌نار له‌گه‌ڵ خۆراكه‌ سه‌رداپۆشراوه‌كاندا یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ باش هه‌رس بوونی‌ ئه‌و خۆراكانه‌.
هه‌نار به‌رێژه‌ی‌ (10%- 15% )ی‌ ماده‌ترشه‌كان‌و( 1% )ی‌ ترشی‌ لیمۆی‌‌و رێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ئاو‌و پرۆتین‌و به‌شێكی‌ زۆری‌ كانزاكان به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كی‌ كه‌م وه‌ك (فسفۆر‌و ئاسن‌و مه‌گنسیۆم)‌و رێژه‌یه‌ك له‌ماده‌ چه‌ورییه‌كانی‌ تێدایه‌

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net