❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وانه‌ی 3/ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌شی tools له‌فۆتۆشۆپدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-04 13:54:04

HeMn_1995
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-09
دواترین سه‌ردان: 2013-11-16
په‌یامه‌كان: 978
WindowsXPFirefox

وانه‌ی 3/ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌شی tools له‌فۆتۆشۆپدا

                                                               سڵاو له‌ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین..


به‌رێزان له‌  راهێنانێکی تری به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ به‌یه‌ک گه‌یشتینه‌وه‌ ئه‌ویش ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌شی tools ه‌...

بۆ فێربوونی فۆتۆشۆپ پێویسته‌ لیسته‌کان و به‌شی tools بزانی.....من لێره‌ هه‌وڵده‌ده‌م به‌شی tools تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه‌ هیوادارم سوودی لێوه‌ربگرن.

سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ دواتر به‌رنامه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌کرێته‌وه‌..

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-350ea3671c.png

من لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ ڕوونی ده‌که‌مه‌وه‌ ژماره‌کانم له‌سه‌ر به‌شه‌کان نووسیوه‌ له‌ خواریشه‌وه‌ ژماره‌که‌ ده‌نوسمه‌وه‌ و ڕونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌م.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-470f28525e.png

1.پێکدێت له‌ کۆمه‌ڵێک شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی وه‌ک چوارگۆشه‌ و بازنه‌....وه‌ دوو به‌شی تری تێدایه‌ به‌کاردێت بۆ زانینی ڕیکی ڕیزه‌ ستونه‌کان یان زانینی ڕێکی ڕیزه‌ ئاسۆیه‌کان.......ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا به‌کاردێت تۆ هه‌ندێک نووسین له‌په‌ڕه‌یه‌ک ده‌نووسی ده‌ته‌وێ بزانی کۆتایی هه‌موو دێڕه‌کان وه‌ک یه‌کن.ئه‌وه‌ ده‌توانی به‌م شێوه‌یه‌ بزانی.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2-ئه‌م به‌شه‌ که‌ له‌شێوه‌ی کارسه‌ری ماوسه‌ به‌کاردێت بۆ جوڵاندنی نووسین و به‌شی براوی وێنه‌ و دیاریکردنی لایه‌ر و چه‌ندان کاری تر.....
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
3-ئه‌م به‌شه‌ به‌کاردێت بۆ بڕینی به‌شێک له‌وێنه‌ سێ جۆری تێدایه‌....وه‌ ئه‌م به‌شه‌ له‌ زۆر کاتدا به‌کاردێت وه‌ک دانانی باگراوه‌ند بۆ وێنه‌ که‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا به‌شێکی ئه‌و به‌شه‌ی ده‌ته‌وێباگراوه‌ندی بۆ دابنێی ده‌یبڕیت و دواتر ده‌یکه‌یته‌ سه‌رپه‌ڕه‌ی نوێ و باگراوه‌ندی بۆ داده‌نێیت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
4-ئه‌م به‌شه‌ له‌ دوو جۆر پێک دێت جۆرێکیان بۆ دروستکردنی قه‌وس و که‌وانه‌ و چه‌ندان جۆری تر......جۆره‌که‌ی تر به‌کاردێت بۆ دانانی بریسکه‌ له‌سه‌ر وێنه‌....
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
5-به‌کاردێت بۆ بڕینینی یان وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ک له‌ وێنه‌ به‌ کلیک کردن له‌سه‌ری ده‌توانیڕسیبکێشین بۆ سه‌ر په‌ڕه‌یه‌کی تازه‌....ئه‌گه‌ر به‌شێکت دیرای کرد ده‌توانی به‌ ده‌بڵ کلیک بیکه‌یته‌ په‌ڕه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه‌.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
6-به‌کاردێ بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌نگی وێنه‌یه‌ک بۆ نموونه‌ ئێمه‌ وێنه‌یه‌کمان هه‌یه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌و ڕه‌نگه‌ هه‌ڵبگرین و دواتر به‌کاری بهێنینینه‌وه‌ ده‌توانی کلیکێک له‌سه‌ر ڕه‌نگه‌گه‌ بکه‌یت ئیتر ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ لای تۆ سه‌یڤ ده‌بێت هه‌رکاتێک ویستت ده‌توانی به‌کاری بهێنیته‌وه‌.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
7-ئه‌مه‌ به‌کاردێت وه‌ک قه‌ڵه‌مێک که‌ده‌توانی چه‌ندان کاری پێبکه‌ی...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
8-به‌کاردێت بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌شێک له‌وێنه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ وه‌ک لاسیک نیه‌ ده‌توانی به‌ئاره‌زووی خۆت به‌هه‌ر ڕه‌نگێک که‌ده‌ته‌وێت به‌کاری بهێنیت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
9-بۆ دووباره‌ کردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌کی وێنه‌که‌ یان به‌شێکی دیاری کراوی وێنه‌ ئه‌م ئامڕزه‌ به‌کاردێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
10-ئه‌م به‌شه‌ ته‌نها بۆ سڕینه‌وه‌ی  ڕه‌نگی وێنه‌یه‌کی دروستکراو له‌ فۆتۆشۆپ به‌کارده‌هێنرێت..هێلکاریه‌کان ناکوژێنێته‌وه‌ ته‌نها ڕه‌نگ ده‌کوژێنێته‌وه‌.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
11-ئه‌مه‌ ئامڕازی لاسیکه‌ بۆ سپی کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ به‌کارده‌هێنرێت....ناتوانی به‌ئاره‌زووی خۆت ڕه‌نگێک هه‌ڵبژێریت ته‌نها به‌ڕه‌نگی سپی ده‌توانی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
12-بۆ ڕه‌نگ کردنی به‌شیکی دیاری کراو به‌کارده‌هێنرێت یان بۆ ڕه‌نگ کردنی په‌ڕه‌ک به‌ ته‌واوی به‌کارده‌هێنرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
13-ئه‌م ئامڕازه‌ چه‌ند جۆرێکی هه‌یه‌......هه‌ر یه‌کێکیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ به‌شی سێهه‌م پێک دێت له‌ چه‌ند وێنه‌یکی بچوکی ئاماداکراو کاتێک دایدابه‌زێنیت بۆ سه‌ر وێنه‌یه‌ک یان په‌ڕه‌یه‌ک به‌ته‌واوی په‌ڕه‌که‌ ڕه‌نگ و شیوه‌ی ئه‌و وێنه‌ بچوکه‌ وه‌رده‌گرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
14-ئه‌م ئامڕاژه‌ له‌ چه‌ند به‌شێک پێک دێت.....به‌شی یه‌که‌م ده‌توانی وێنه‌که‌ به‌ڕه‌نگی سپیه‌کی کاڵ ڕه‌نگ بکه‌ی.....به‌شی دووه‌م ده‌توانی وێنه‌ک به‌ڕه‌نگی ڕه‌شێکی کاڵ ڕه‌نگ بکه‌ی....وه‌ به‌شی سێهه‌م بۆ ده‌رخستنی سووتاوی له‌سه‌ر وێنه‌ به‌کارده‌هێنرێت...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
15-ئه‌مه‌ش دیسان وه‌ک قه‌ڵه‌م به‌کارده‌هێنرێت به‌ڵام تیابه‌تمه‌ندی له‌ به‌شه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ زیاتره‌.....
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
16-بۆ نووسین به‌کارده‌هێنرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ وه‌ک قه‌ڵه‌م نیه‌ قه‌باره‌ی فۆنت و فۆنتی نوسینه‌که‌ و جۆری نووسینه‌که‌ دیاری ده‌که‌ی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
17-ئه‌م به‌شه‌ که‌ له‌شێوه‌ی کارسه‌ری ماوسه‌ به‌کاردێت بۆ جوڵاندنی شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازه‌یی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
18-ئه‌مه‌ش دیسان چه‌ند شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازه‌ییه‌.....که‌ده‌توانی به‌کاری بهێنیت..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
19-ئه‌م به‌شه‌ به‌کارده‌هێنرێت بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی وێنه‌ وه‌ دوای هێنانه‌ پێشه‌وه‌ ده‌توانی بیبه‌یته‌ سه‌ره‌وه‌ یان بیبه‌یته‌ خواره‌وه‌...بێ ئه‌وه‌ی وێنه‌ تێک بدات.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
20-به‌کاردێت بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ و بردنه‌ دووه‌ی وێنه‌که‌ به‌ڵام ئه‌مه‌یان که‌مێک وێنه‌که‌ تێک ده‌دات وه‌ ناتوانی بیبه‌یته‌ خواره‌وه‌ یان بیبه‌یته‌ سه‌ره‌وه‌.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
21-ئه‌م به‌شه‌ به‌کارده‌هێنرێت بۆ گؤڕینی ڕه‌ن بۆ نموونه‌ تۆ چوارگۆشه‌یه‌کت دروست کردووه‌ ده‌توانی ده‌توانی لێره‌ ڕه‌نگێکی بۆ دیاری بکه‌یت ڕه‌نگی بکه‌یت....یان بۆ گؤڕینی ڕه‌نگی نووسین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‌تێبینی من ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌م له‌سه‌ر فۆتۆشۆپ ڤێرژنی جوار داوه‌.......هه‌رکه‌سێک ویستی با ئاگادارم بکاته‌وه‌ بۆی داده‌نێم.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن HeMn_1995 (2009-06-04 21:08:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net