❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەڵەیەكی پزیشكی ماهیەتی راستەقینەی پیاوێك دەردەخات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-05 09:07:58

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

هەڵەیەكی پزیشكی ماهیەتی راستەقینەی پیاوێك دەردەخات

هەڵەیەكی پزیشكی ماهیەتی راستەقینەی پیاوێك دەردەخات
دەربڕینی خۆشەویستییەكی بێ سنوور!

دەمێك بوو(سەمیر) لە دەورو خولی(بەهرە)دا دەسووڕایەوە و مەرایی بۆ دەكرد..(سەمیر) چەند ساڵێك دەبوو لە فەرمانگەیەدا سەرۆك بەش بوو، خۆی كۆلیژی ئەندازەی بەشی كارەبای تەواوكردبوو(بەهرە)ش كە تازە دامەزرابوو یاریدەدەری ئەندازیار بوو،(بەهرە) لەگەڵ ئەوەی كە كچێكی خاوەن كەسایەتی خۆی بوو تابڵێی جوان و قەشەنگیش بوو، هەر چەندە(سەمیر) چ لە كاتی قسەكردندا و چی لە خۆ نواندندا ، بەهەر جۆرێك بوایە هەندێ جار بەراستەوخۆو هەندێ جاریش بەناڕاستەوخۆ بەخۆنازینی دەوڵەمەندانەی نیشان دەدا، بەڵام ئەم جۆرە شتانە شتێك نەبوون سەرنجی(بەهرە) راكێشن، بە پێچەوانەوە رەفتاری ناشرین و ناڕێك بوون لای ئەو،(سەمیر) هیچ شێوازو رێوشوێنێك نەما نەیگرێتەبەر، هەر بۆ ئەوەی سەرنجی (بەهرە) بۆلای خۆی بكێشێ، زۆرێك لە هاوەڵ و برادەرانی فەرمانگەكەی تێگەیاند كە هاوكاری بكەن و نێوانكاری بۆ بكەن بەڵكو دڵی(بەهرە)ی بۆ رازی بكەن... نزیكەی چوار پێنچ مانگان خەریكبوو، ئاخیرییەكەی تێیانگەیاند ئەو بە كەسێك رازی دەبێ كە كەسایەتییەكەی بەهێز بێ چاوچنۆك و خۆپەرست خۆ ویست و پارە پەرست و ئەو شتانەی نەبێ.. جا ئامۆژگاری هاوەڵەكانی ئەوەبوو كە واز لەو سیفاتانە بێنێت، كە هەمووشی هەبوو ... ئەویش خۆشی بێ ترشی بێ، هەوڵیدا خۆی بگۆڕێت هەر چۆنێك بێت دوای هەوڵێكی زۆر و مەرایی كردنی بەردەوام و دەربڕینی خۆشەویستییەكی بێ سنووری بەردەوامتر، وردە وردە دڵی(بەهرە)ی نەرم كرد، كە (بەهرە) پێی رازی بوو هەر لەسەرەتاوە رووبەڕوو پێ گوت(سەمیر) گوێم لێبگرە بزانە هەڵوێست و رای من دەربارەی خۆشەویستی چییە و چۆنە،.. من ئێستاكە بە تۆ رازی بوومـ، بەڵام بەڕاستی تاقەتی پەیوەندی گرتن و پەیوندی دروستكردنم نییە، نە وەختی ئەو شتانەم هەیە، نە كاتیشم بۆ ئەو شتانە تەرخان دەكەم، من خۆشەویستی بە زەماوەند و هاتنە خوازبێنی دەزانم، ئەگەر بەكەسێك رازیبم، بواری نادەم درێژەی لەگەڵدا بكێشێ، هاتە خوازبێنیم باشە، نەهات، ئیدی نایناسم.. دوای ئەم قسانەی كە(بەهرە) رووبەڕوو بە(سەمیر)ی گوت: ئەویش یەكسەر و بێ گفتوگۆكردن لەسەر قسەكانی رازی بوو، بەڵێنی پێدا ئەو كاتەی(بەهەر) وەختی خوازبێنیكردن و چوونە داواكەی دیاریدەكات، ئەو لەسەر پێیانە و ئامادەیە.

پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی

سەمیر بەخۆو بە بنەماڵەكەیەوە چوونە پێش و داخوازی (بەهرە)ی كردو ماڵی بابی(بەهرە)ش دوای سۆراغكردن و پرسین و لێكۆڵینەوە لە خودی( سەمیر) و خێزانەكەی، پاش دڵنیابوون كە بنەماڵەیەكی باشن رازی بوون(بەهرە)ی بدەنێ.. پاش ماوەیەك هەردوولا زەماوەندیان كرد و ژیانی هاوسەرێتیان پێكهێنا، نزیكەی ساڵێك ژیانی ژن و مێردایەتیان بەسەر برد،(سەمیر) حەزی لە منداڵ بوو، داوای منداڵیشی دەكرد بۆیە ناوە ناوە(بەهرە)ی هاندەدا بچێتە لای پزیشكی ئافرەتان و خۆی بپشكنێ، بزانێ هۆی منداڵ نەبوونیان چییەن ئەویش دەیگوت: جارێ سەبر بگرێ كێشەمان چییە و چ پەلەتە، خۆ ماوەیەكی هێندە زۆر نییە بەسەر ژیانی هاوسەرێتیماندا رەت نەبووە، ژیان تەنیا منداڵ نییە، ئیتر ئەویش تا ماوەیەك بێ دەنگی لێكرد.

هەستكرد بە ئێش و ئازار

چەند مانگێكی تریش رەتبوو، ماوەیەك بوو(بەهرە)هەستی بە ئازار دەكرد و تووشی ژانە سك دەهات، ئەمە وایكرد سەردانی پزیشك بكات، ماوەیەك هەندێ حەب و دەرمانی بەكارهێنا و تاراددەیەك باش بوو، بەڵام دیسان وایلێهاتەوە، ئەمجارە چووە لای پزیشكێكی پسپۆڕ، ئەویش گومانی ئەوەی لێكرد كە رەنگە گرێیەك لەسەر هێلكەدانی هەبێت هەر بۆیەشە تا ئێستا منداڵی نەبووە، بەڵام بۆ ئەوەی دڵنیابێت داخۆ گرێیان نە دەبێ هەندێ پشكنینی خوێن بكات، ئەوە پشكنینەكانی بۆ نووسی و ئەویش بۆ بەیانییەكەی چوو، نەخۆشخانەی گشتی بۆ ئەنجامدانی پشكنینەكان، لەوێ خوێنیان لێوەگرت و بردیان و داوایان لێكرد تا پشكنینەكان دەردەچێ، دەبێ چاوەڕێی بكات، نزیكەی كاتژمێرێك دانیشتن ئینجا ئەنجامی پشكنینەكان دەرچوو، كارمەندەكەی بەشی تاقیگە ناوی(بەهرە)ی خوێندەوە ئەویش لێی چووە پێش تا پشكنینەكەی لێوەربگرێتن، كارمەندەكە كە چاوی بە بەهرەكەوت دیقەتێكی وردتری دایەوە ئەنجامی پشكنینەكە و بە هیواشی سەرێكی لە قاند و لە دڵی خۆی گوتی: توخوا حەیف نییە ئەو نازدارە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبێت(بەهرە)، كە لەگەڵ(سەمیر) ی مێردی پێكەوە چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینەكان بوون هەستیان بە شتێك كرد بەڵام نەیاندەزانی چییە، پێكەوە و لەیك كاتدا بە كارمەندەكەیان گوت چی بووە و چی تیایە وا سەرسامی؟ كارمەندەكە سەرەتا یەكسەر وەڵامی نەدایەوە، تۆزێك راما لە دڵی خۆیدا دەیگوت بڵێ، نەیڵێ.. ئاخیرییەكەی گوتی: هیچ بیبەوە پزیشكی خۆتان، ئێوارە چوونەوە لای پزیشكەكەی خۆیان و كە نۆرەیان هات چوونە ژوورەوە و ئەنجامی پشكنینەكانیان پێدا سەیرێكی كرد و لێی وردبۆوە زۆری پێ سەیر بوو، سەری هەڵبڕی و تەماشایەكی(بەهرە)ی كرد و دوای سەیرێكی(سەمیر) یش كرد، گوتیان چییە، گوتی هیچ من گومانی گرێیەكم دەكرد گومانەكەشم راست دەرچوو گرێیەكت لەسەر هێڵكەدان هەیە، بەڵام داوای لێكردن تەنیا(سەمیر) لەگەڵی بمێنێتەوە، چونكە دەیەوێ بەتەنیا هەندێ قسەی لەگەڵدا بكات(بەهرە) چووە دەرەوە و (سەمیر) و پزیشكەكە بە تەنیا لە ژوورەوە مانەوە، پزیشكەكە بە(سەمیر)ی گوت: دەمەوێ حەقیقەتی نەخۆشی ژنەكەت بەڕاستی پێ بڵێم، چونكە نابێ پزیشك هیچ شتێك هەر چەند ناخۆش و بە ئازاریش بێت لە نەخۆشەكەی بشارێتەوە راستییەكەی بەرێكەوت و لە كاتی پشكنینی دیكە بۆم دەركەوت كە ژنەكەت نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە و لە قۆناغێكی پێشكەوتووشدایە، واتە وا خەریكە وردە وردە، بەناو لەشیدا بڵاودەبێتەوە و چارەكردنی یان چاكبوونەوەی مەحاڵە هەر چەندە خەرجیشی لێ سەرف بكەی تەنیا بۆ درێژكردنی تەمەنییەتی و هیچی دیكە، من پێم باشە یان بیبەیەوە ماڵەوە، تا خودا رەحمی پێدەكات یانیش بۆخۆت بڕیاری دەدەی چی دەكەی.

كە دكتۆرەكە قسەكانی تەواوكرد(سەمیر) چاوی رەشكەوپێشكەی كرد و هەستی بە سەرسوڕانێك كرد خەریكبوو لە جێگەوە بەربێتەوە سەر زەوی، نەیزانی چی بڵێ و چی بكات، چ بڕیار بدات و یا بیباتەوە ماڵەوە، لەو ساتانە دابوو كە رۆژانی یەكەمی پێش داخوازیكردن و رێككەوتنیان هاتەوە بیر و لە دڵی خۆیدا گوتی: بزانە چەندم مەرایی لەبەركرد و چەندم خۆبە قوربانی كرد و ئەویش وەك شازادان نازو فیزی بەسەردا دەكردم و رووی نەدەدامێ، خەریكبوو شێخ ومەلای دنیای ببەمە رجاو تكای، هەتا پێم رازی بوو، ئەو تا بەخۆی شێرپەنجەی هەیە، چ جۆرە شێرپەنجەیەك لێی پیس كردووە و لێیشی چاكنابێتەوە..(سەمیر) لەو خەیاڵاتانە بوو، كە دەنگی دكتۆرەكە وریای كردەوە پێی گوت: بەڵام كاك(سەمیر) دەبێ هێشتا پشكنینی دیكەی بۆ بكرێ، چونكە لەسەر و روویدا هیچ شتێكی نا ئاسایی لێ بەدیار نەكەوتووە، پێویستە بە تەواوەتی لێی دڵنیابین.

پزیشكەكە بەردەوام بوو لە قسەكانیدا بەڵام (سەمیر) گوێی لە هیچیان نەبوو، لە ناوخۆی خۆیدا دەكوڵا و دەجۆشا، هاتە دەرەوە بەسەروچاوێكی گرژ و مۆنەوە ، لە جیاتی ئەوەی رووبەرووی ئەو مەسەلەی بێتەوە هاوكاری ژنەكەی بێت، بەرچاوی تاریك ببوو، هیچ خۆشییەكی لە رووخساری ژنەكەی نەدەدیت(بەهرە) لێی پرسی ها چی بوو، دكتۆر چی پێگوتی؟ وەڵامی نەدایەوە، چەند پرسیارێكی دیكەی لێكرد ، هەر وەڵامی لێوەرنەگرت، ناچار بوو بەخۆی دەرگای ژووری پزیشك بكاتەوە وبچێتە ژوورەوە و لە پزیشكەكە خۆی بپرسێت، ئەویش پێی گوت: من گومانی بوونی گرێیەكی شێرپەنجەم دەكرد، بەپێی پشكنینەكانیش ئەنجامی پشكنینەكان بێت دەبێ گرێیەكی شێرپەنجەیی بێت، بەڵام من هێشتا گومانم لەو ئەنجامانە هەیە بۆیە پێویستە پشكنینی دیكەت بۆ بكرێ،(بەهرە) بەقسەكانی دكتۆرەكە زۆر نیگەران و دڵتەنگ بوون بەڵام بێ هیوا نەبوو بوو، كە دكتۆرەكە قسەكانی تەواوكرد ئەویش هاتە دەرەوە و یەكسەر بەرەو رووی (سەمیر) رۆیشت و پێی گوت: ئەوە بڵێی بۆیە وەها لێم لالوتی و قسەم لەگەڵ ناكەی ئیتر قسەیەك لەم و قسەیەك لەون بووە مشتومڕێكی تووند و دەنگ هەڵبڕینیان دەرەنجامی مشتومڕەكەیان (سەمیر) بە ئاشكراو بێ پەردە بە(بەهرە) ی گوت: من تاقەتی ژنێكی دەردەدار و رزیوی بێ فەڕم نییە بڕۆوە ماڵی بابت و ئەو نازو فیزەی جاران لەسەر منت دەكرد لەسەر ئەوانی بكە و بەوانی بفرۆشە و بڕۆ ئەوە من و تۆ لێكجیابووینەوە(بەهرە) بە گریان رۆیشت و چۆوە ماڵی باوكی، كە لەوێ مەسەلەكەی كردەوە ئەوان هەر بۆ بەیانی هەموو پشكنینەكانیشیان لەگەڵ خۆیان برد و چوونە لای پزیشكێكی دیكە، سەرەتا بێ ئەوەی ئەنجامەكان پیشان بدەن، گوتیان ئەوە ساڵێكە زیاترەكە مێردی كردووە بەڵام تا ئێستاش منداڵی نەبووە، پزیشك پێی گوتووە كەوا گرێیەكی لەسەر هێلكەدان هەیە، بۆیە منداڵی نابێ، جا نازانین وایە یان نە.

ئەو پزیشكەش دەستی بە پشكنینەكانی خۆی كرد و دوو رۆژی خایاند تا هەموو پشكنینەكان ئامادەبوون و تەواوكران، هەموویان بردەوە لای و ئەویش بەوردی سەیری كردن و پێی گوتن: هیچ گرێیەكم لەسەر هێڵكەدانی نەبینیووە، لە كیسێكی چەوری زیاتر ئەویش چارەسەركردنی ئاسانە و تۆزێك چارەسەری هۆرمۆنیشی پێویستە و دوای مانگێك دوان ئەگەر پیاوەكەی هیچ كەموكوڕییەكی نەبێ زۆر بە ئاسانی منداڵی خۆی دەبێت، گفتوگۆیەكی زۆریان لەگەڵ پزیشكەكە كرد و دواجار ئەنجامی پشكنینەكانی پێشتریان دایێ، ئەویش كە سەیری كرد سەری لەو دەرەنجامانە سووڕما و پێی گوتن، ئەو پشكنینانە هی(بەهرە)نین بزانە لێكچوون لە ناوەكانیان یا لەو خوێنەی كە وەرگیراوە تێكەڵاوبوونێك رووی داوە، ئەوان بۆ دڵنیابوونی زیاتر سەردانی چەندین دكتۆری دیكەیان كرد و هەمان دەرەنجام كە هیچی نییە و شێرپەنجەی نییە دەرچوونەوە، چوونە ئەو نەخۆشخانەیەی كە لە تاقیگەكەیدا پشكنینەكانیان درایە، پاش تەماشاكردنی تۆمارەكان دەركەوت پشكنینی نەخۆشێكی تر دراوەتە (بەهرە) كە ئەو نەخۆشە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبووە، كە بە تەواوەتی دڵنیابوون چی روویداوە هەواڵیان بۆ (سەمیر) نارد كە (بەهرە) هیچی نییە مەسەلەكەشی بە هەڵەبوە(سەمیر) هەواڵەكەی پێ سەیر بوو، بڕیاریدا بەخۆی دڵنیابێت لە مەسەلەكە، داوایانی لێكرد كە رێگەی بدەن پێكەوە لەگەڵ(بەهرە) كە مەلەسەكە بكۆڵێتەوە ئەوانیش هەر بۆ ئەوەی حەقیقەتەكەی پێ بگات، رازی بوون،ئەویش چەندین پزیشك و پشكنینی بۆ كردەوە دەركەوت راستەهیچی نییە، هەڵەیەك لە مەسەلەكە روویداوە، داوای لە(بەهرە) كرد بگەڕێتەوە لای، بەڵام ئەو رازی نەبوو، بەڵكو مەسەلەكەی گەیاندە دادگا و لەوێ كردییە كێشە و بەیەكجارەكی كۆتایی بە ژیانی هاوسەرێتی خۆی و(سەمیر) هێنا.

Gulan media

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net