❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌رگیز ناڵێن ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-05 18:31:54

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌رگیز ناڵێن ...

كچان ده‌یانه‌وێ‌ به‌شاردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نیان خۆیان به‌ بچووك پیشانبده‌ن...


شاردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌ن یه‌كێكه‌ له‌دیارده‌ باوه‌كانی‌ نێوان كچان‌و له‌ناو كچاندا زۆر هه‌ستی‌ پێَده‌كرێت، وه‌ك كچان خۆیان ئاماژه‌ی‌ پێده‌كه‌ن ئه‌و شته‌ له‌ناو زۆربه‌ی‌ كچاندا هه‌یه‌و به‌ده‌گمه‌ن كچێك ده‌بینی‌ به‌ته‌واوی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی ئاشكرا بكات.

شاردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ لای‌ كچان، وه‌ك كچان‌و توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكه‌ له‌وانه‌ كچان ده‌یانه‌وه‌ێ‌ به‌و كاره‌یان هه‌میشه‌ خۆیان به‌بچوك نیشانبده‌ن به‌ تایبه‌تی‌ لای‌ ره‌گه‌زی‌ به‌رانبه‌ر.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ناوبه‌شێكی‌ زۆری كچاندا به‌دی‌ ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ كچان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ لای‌ هه‌ندێك له‌ كچان ئاساییه‌و به‌ڕاستی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆیان ده‌ڵێن، به‌ڵام ئه‌مه‌ زۆر كه‌مه‌.

مه‌هران جه‌بار 22 ساڵ خوێندكاری‌ قۆناغی‌ چوار له‌زانكۆی كۆیه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات دیارده‌ی‌ شاردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌ن له‌ناو كچاندا زۆره‌و به‌شێكی‌ زۆری‌ كچان ته‌مه‌نی‌ خۆیان ده‌شارنه‌وه‌، وتی‌ «زۆرجار له‌كاتی‌ قسه‌كردندا كچان به‌شێوازێك قسه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆیان ناسك پیشانبده‌ن، ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان وا هه‌ستبكه‌ن كه‌ هێشتا منداڵه‌«.

مه‌هران هۆكاری‌ شاردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ كچانی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ كچ له‌ته‌مه‌نێكدا زه‌واج ده‌كات، بۆیه‌ گه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌ تێپه‌ڕی‌و زه‌واج نه‌كات ئه‌وا پێیخۆش نییه‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی لای‌ كه‌سی تربڵێت، وتیشی «به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ناو كوڕاندا زۆر به‌كه‌می‌ هه‌ستی‌ پێده‌كرێت«.

هه‌ندێك له‌ كچان هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ شاردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌ن لای‌ كچان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ره‌گه‌زی‌ به‌رانبه‌ر واته‌ كوڕان زیاتر كچی‌ ته‌مه‌ن بچووكیان لاپه‌سه‌نده‌.

بوشرا حسێن 21 ساڵ خوێندكار له‌زانكۆی سلێمانی‌، هۆكاری‌ شاردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ لای‌ كچان بۆ چه‌ند هۆكارێك گه‌ڕانده‌وه‌ له‌وانه‌ سروشتی‌ ئافره‌ت كه‌خۆی وایه‌و حه‌ز ده‌كات خۆی منداڵ ده‌ربخات نه‌ك گه‌وره‌، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی‌ كچان لای‌ كوڕان ته‌مه‌نی‌ خۆیان به‌بچوك ده‌رده‌خه‌ن، چونكه‌ كوڕان زیاتر كچی‌ ته‌مه‌ن بچوكیان لاپه‌سه‌نده‌،  بوشرا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا تێڕوانینی كۆمه‌ڵگاش بۆ كچی‌ قه‌یره‌ به‌چاوێكی‌ كه‌متر سه‌یریان ده‌كات وایكردووه‌ كچان هه‌میشه‌ ته‌مه‌نی‌ خۆیان بشارنه‌وه‌.

ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌ی‌ زانكۆی سلێمانی‌ باسیله‌وه‌شكرد ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ناو زۆربه‌ی كچاندا باوه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر زه‌واجی‌ نه‌كردبێت، بوشرا وتیشی «ته‌نانه‌ت كچان له‌ناو خۆشیاندا ئه‌وه‌ به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بزانن كه‌سی به‌رانبه‌ریان له‌ خۆیان بچوكتره‌ بۆیه‌ له‌وكاته‌دا ئه‌میش خۆی بچوك ده‌رده‌خات«.

هه‌ندێك له‌ كوڕان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌ستیان به‌وه‌ كردووه‌ كچان ته‌مه‌نی‌ خۆیان ده‌شارنه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی‌  له‌ زانكۆو په‌یمانگاكاندا كه‌ كچ حه‌ز ناكات پێی بڵێیت ته‌مه‌نت چه‌نده‌.

توانا له‌تیف ده‌رچوووی‌ په‌یمانگای مامۆستایانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ باسیله‌وه‌كرد كه‌ كوڕان هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ كچان ته‌مه‌نی خۆیان ده‌شارنه‌وه‌، ئه‌و پێیوایه‌ كچان ره‌نگه‌ له‌و كاره‌یاندا مه‌به‌ستی‌ هاوسه‌رگیری یان مه‌به‌ستیان دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی بێت، توانا وتی‌ «ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ناو كوڕانیشدا هه‌یه‌، به‌ڵام زۆر كه‌مه‌ چونكه‌ كوڕان له‌كاتی‌  زه‌واجدا ته‌مه‌ن زۆر رێگرنابێت له‌به‌رده‌میاندا، به‌ڵام بۆ كچان رێگره‌«.

ئه‌و كوڕه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ كاتێك له‌په‌یمانگا بووه‌ زۆر هه‌ستی‌ به‌و دیارده‌یه‌كردووه‌، كچان ته‌مه‌نی خۆیان ده‌شارده‌وه‌‌و ئاشكرایاننه‌ده‌كرد پێیان ناخۆشبوو پێت بووتایه‌ ته‌مه‌نت چه‌نده‌؟ به‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك مه‌به‌ستی‌ خۆیان پێده‌ هێنایه‌دی‌.

توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ باسله‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ناو كچاندا زۆر باوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕیێننه‌وه‌ له‌وانه‌ بوونی‌ غیره‌یی‌و چاولێگه‌ریی‌ له‌ ناوكچاندا.

هیوا ئه‌حمه‌د توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا ئاشكرانه‌كردنی‌ ته‌مه‌ن لای‌ كچان دیارده‌یه‌كه‌ له‌ناو كچاندا باوه‌، ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێكی‌ وه‌كو غیره‌كردن له‌ناو كچاندا كه‌ ئه‌مه‌ش شتێكی‌ غه‌ریزه‌ییه‌، وتیشی‌ «هه‌روه‌ها كچان ئاواتیان زۆره‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و ئاواتانه‌ی‌ به‌تایبه‌تی‌ ره‌گه‌زی‌ به‌رانبه‌ری‌ ده‌ستبكه‌وێت، بۆ پێكهێنانی‌ زه‌واجێك كه‌ به‌ خواستی‌ خۆی بێت، هه‌روه‌ها چاولێگه‌ریش یه‌كێكی‌ تره‌ كه‌وا ده‌كات كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان ئاشكرا نه‌كه‌ن«.

ئه‌و توێژه‌ره‌ وتیشی‌ «ئه‌م كاره‌ی‌ كچانم پێباش نییه‌، چونكه‌ دواتر هه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ راستگۆبن باشتره‌«.

ناوبراو هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه‌ كچان زۆرتر ته‌مه‌نیان ده‌شارنه‌وه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ ئه‌و زۆربه‌ی‌ جار له‌زه‌واجدا ته‌مه‌نی‌ پیاوه‌كه‌ گه‌وره‌تره‌، ئه‌مه‌شی‌ بۆ نه‌بوونی‌ هۆشیاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ گه‌ر هۆشیاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌بێت ئه‌وا ته‌مه‌ن زۆر رێگر نابێت‌و ئه‌و كاته‌ش پێویست به‌وه‌ ناكات كچان ته‌مه‌نی‌ خۆیان بشارنه‌وه‌.

هـــاوڵاتــــــی...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-06 13:21:31

Koshad
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-15
دواترین سه‌ردان: 2009-06-10
په‌یامه‌كان: 11
WindowsXPFirefox

Re: كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌رگیز ناڵێن ...

dastakant xosh walla mn ba rasty tamany xom alem
hhhhhhhhhhhhhhhh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-07 08:38:37

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌رگیز ناڵێن ...

سوپاسته‌که‌م به‌ڕێزم...

ده‌ی نوخشه‌ بێ له‌وانه‌ی که‌ نایلێن...ههههه....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-11 06:51:48

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE7

Re: كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌رگیز ناڵێن ...

DAST xosh bo babatakat
mn ta esta har rastm wtwa

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-11 09:56:09

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌رگیز ناڵێن ...

ده‌ست خۆش بێت  ڕاسته‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ باوه‌ به‌تایبه‌تی له‌ زانکۆدا که‌ شتێکه‌ هه‌ر پێوست ناکات.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-06-12 10:22:31

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌رگیز ناڵێن ...

سوپاس هاوڕێیان...

هه‌ندێ کچ بۆیه‌ ته‌مه‌نی خۆی بچوک ئه‌کاته‌وه‌ چونکه‌ حه‌ز له‌ ڕه‌قه‌مێکی جوان ئه‌کا....ههههه...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-06-12 19:06:57

versin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-09-12
په‌یامه‌كان: 514
WindowsXPMSIE

Re: كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌رگیز ناڵێن ...

سلاوبه ريزم بؤبابه ته كه ت ه به راستى  كچان بؤخؤبچوکردنه وه زياترمه به ستيان پرؤسه ی هاوسه ريه سروشتىكؤمه ل وایکردوه كه كچان وابيرده كه نه وه كه كوران حه زيان له كچى مناله بؤپرؤسه ی هاوسه ري به ريزم من خؤم راپؤرتم نوسى وه له سه رئه م ديارده  يه، ئه وه ده رئه نجامه كه ي بو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-06-13 05:54:51

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: كچان ته‌مه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌رگیز ناڵێن ...

سڵاو له‌ تۆش..ڕاسته‌ وایه‌....

سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net