.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









رۆژی جیهانی ژینگه‌ی زه‌وی ... هه‌ساره‌كه‌مان پێویستی به یارمه‌تی ئێمه هه‌یه
PNA – به دروشمی (زه‌وی پێویستی به یارمه‌تی ئێمه هه‌یه، یه‌كگرتوو بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆرِانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی)، ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهان، رۆژی جیهانی ژینگه به‌رز راگیرا.
چیرۆكی ده‌ستنیشانكردنی ساڵرِۆژی جیهانی ژینگه‌ی زه‌وی له ساڵی 1972 ه‌وه ده‌ستیپێكرد، له‌و ساڵه‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 5ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی ژینگه ده‌ستنیشانكرد.
ده‌ستنیشانكردنی رۆژی جیهانی ژینگه بۆ یادی ده‌ستپێكی كۆنگره‌ی (ژینگه و مرۆڤ)ی (ستۆكهۆلم) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ساڵی 1972 دا به‌سترا.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دا رۆژی 5ی حوزه‌یرانی هه‌مووساڵێك وه‌ك رۆژی ژینگه‌ی جیهانی ده‌ستنیشان بكات و بۆ پشتیوانی ئه‌و مه‌به‌سته‌ش برِیاری له‌سه‌ر دامه‌زراندنی (پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه) په‌سه‌ند كرد.
دروشمی ئه‌مساڵی رۆژی ژینگه، (زه‌وی پێویستی به یارمه‌تی ئێمه هه‌یه، یه‌كگرتوو بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆرِانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی) بوو، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی هاندانی زیاتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی، كه رووبه‌رِووی نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌بێته‌وه و به‌و بۆنه‌یه‌ش ئه‌مرِۆ له مه‌كسیك رێوره‌سمێكی نێوده‌وڵه‌تی له یادی رۆژی ژینگه‌ی جیهانی به‌ڕێوه چوو.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا (بان كی مۆن) سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌و وتاره‌ی كه به‌م بۆنه‌یه پێشكه‌شی كرد وتی "ئه‌و ته‌نگه‌ژه ئابووری و داراییه‌ی كه جیهانی گرته‌وه ئاماژه‌یه‌كه‌ی راسته‌قینه‌یه بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك، سه‌باره‌ت به پێویستی بۆ باشتر كردنی شێوازه كۆنه‌كانی گه‌شه‌كردن و گۆڕان بۆ سه‌رده‌می نوێی گه‌شه‌كردن و هه‌روه‌ها بۆ گرنگیدانی زیاتر به ژینگه و پاك وخاوێنی".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وته‌كانیدا بان كی مون وتی " جیهان پێویستی به (رێككه‌وتنێكی سه‌وزی نوێ) هه‌یه كه گرنگی به وه‌به‌رهێنان له سه‌رچاوه‌كانی نوێی وزه‌ی بدات، ژێرخانێكی هاوڕێ بۆ ژینگه و به توانا بوونی له به‌كارهێنانی وزه بدۆزرێته‌وه".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له 1974 ه‌وه، پڕۆگرامی ژینگه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ساڵانه ناونیشانێك بۆ رۆژی جیهانی ژینگه ده‌ستنیشان ده‌كات به مه‌به‌ستی فراوان كردنی ئاستی هۆشیاری ژینگه له سه‌رتاسه‌ری جیهان و بایه‌خ پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و هاندانی سیاسه‌تمه‌داران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتره خزمه‌ت به بواری ژینگه‌ی وڵاته‌كانیان و جیهان به گشتی بده‌ن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
