.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئــــا: هاوار ساڵه‌یی/
زۆربه‌ی منداڵان، به‌ر له‌وه‌ی كه فێری ڕۆیشتن‌و قسه كردن بن، ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست‌و دروست بیر بكه‌نه‌وه، ئه‌وان هه‌روه‌ك زانایه‌كی بچووك جیهانی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌و هه‌سته‌ی خۆیان زۆر به‌زوویی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته به‌شێوه‌ی پێویست له‌واندا گه‌شه‌ی نه‌كردووه، ژیان جگه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هیچی تر نی‌یه، مرۆڤ له‌كاتی دایكبوونیه‌وه تا مردن له‌سه‌ره‌تادایه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌دا تێكهه‌ڵده‌چێت، بیردۆزه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مرۆڤ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی حه‌وت مانگی له‌باره‌ی هۆكارو ده‌سكه‌وتی هۆكاری بیر ده‌كاتنه‌وه.
ڕۆژانه له‌سه‌رتاسه‌ری حیهاندا بیردۆزی زۆر له‌سه‌ر بچووكترین جوڵه‌و نیگا‌و ڕه‌فتاری كۆرپه‌له‌كان لێكۆڵێنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن‌و چالاكی مێشكی كۆرپه‌له‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ده‌روونناسان‌و زمان‌ناسان، پزیشكه‌كان‌و كارگێڕه‌كانی مێشك له‌دوای ئاڵۆزترین نهێنی ژیانی مرۆڤایه‌تین كه منداڵێك چۆن گه‌شه ده‌كات؟ چۆن تێكه‌ڵ به‌جیهانی گه‌وره‌كان ده‌بێت؟ له‌چ كاتێكدا ده‌ست ده‌كات به‌ڕیزبه‌ندی؟ چ كاتێك ئاڵۆزییه‌كانی زمانی دایكی فێر ده‌بێت؟ به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و به‌هره‌و توانایانه‌ی كه مرۆڤێكی به‌بیرو هۆشمه‌ندی لێ پێك دێت، به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببن به‌دایك یاخود باوك، گه‌ر پرسیاری هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بێنه ئاراوه، خۆیان تووشی گرفت ده‌كه‌ن.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا به‌باشترین شێوه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، به‌رله‌وه‌ی كه منداڵه‌كه له‌دایك بێت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ ده‌كه‌ن، دۆست‌و هاوڕێیان بۆنه‌و جه‌ژنی جۆراو جۆراو بۆ به‌خێرهاتنی ئه‌و كۆرپه تازه پێگه‌یشتووه ده‌گێڕن، پیشه‌سازی كه‌لوپه‌لی یاری منداڵان زۆرترین هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ دابینكردنی باشترین جۆری ئامرازی یاری بۆ منداڵه‌كان‌و له‌كۆتایدا دابینكردنی ئه‌و كتێبانه‌ی كه پڕن له‌ڕێوشوێنی ورد‌و درشتی فێربوون بۆ منداَڵه‌كان.
منداڵان پێویستیان به‌هه‌ست‌و خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه ئاگاداریان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌چ ڕێژه‌یه‌ك ئه‌مه یارمه‌تی یان پێده‌گه‌یه‌نێت؟ به چ شێوه‌یه‌ك دایك‌و باوكان‌و ڕاهێنه‌ره‌كان ده‌توانن له‌گه‌شه پێكردنی منداڵه‌كان پشتیوانیان بن، له‌هه‌مانكاتدا چاوه‌ڕوانی زۆریان له‌منداڵه‌كان نه‌بێت‌و ده‌بێت گه‌وره‌كان پشتیوانی منداڵان بن له‌ئه‌زموونی فێربووندا.
تا په‌نجا ساڵ پێش ئێستا كۆرپه‌یه‌كی شیره خۆره گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرا كه وه‌ك ڕوحێكه‌و هیچ ڕۆڵێك ناگێڕێت‌و لاپه‌ره‌یه‌كی نه‌نوسراوه‌و ناتوانێت ده‌وروبه‌ری خۆی لێك بداته‌وه‌و هاوكات هه‌ست به‌ئازارو ژان ناكات، كه‌م نین ئه‌و حاڵه‌تانه كه پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر به بێ ئه‌وه‌ی كۆرپه‌له‌كه بێهۆش بكه‌ن نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كردوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سه‌رده‌می لێكۆڵینه‌وه‌و دۆزراوه‌كانی تایبه‌ت به‌منداڵان ده‌ژین‌و سه‌رده‌مێكی هه‌ستیار به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بیردۆزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌یانه‌وێت بزانن كه منداڵانی وڵاته‌كه‌یان له چ قۆناغێكدا فێری زمانی ئه‌ڵمانی ده‌بن، له(2001) تا ئێستا (200) كۆرپه‌ی شیره‌خۆره‌یان خسته ژێر تاقیكردنه‌وه، یه‌كێك له‌سه‌ره‌تاترین ده‌سكه‌وته‌كان ئه‌وه‌یه كه كۆرپه‌كان له‌و كاته‌وه وه‌ك كۆتره‌كان ده‌ست به (بغ بغ) كردن ده‌كه‌ن، وشه‌و پیتی نادیار ده‌ڵێن‌و ده‌قیژێنن، ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆ گوتنی یه‌كه‌م وشه ئاماده بكه‌ن، ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه كۆرپه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن لاسایی زمانی دایكیان بكه‌نه‌وه، كۆرپه‌له‌كانی كچی چینی له‌هه‌مان سه‌ره‌تایی ژیاندا به‌شه‌رمێك كه له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه ده‌ست به‌قسه‌كردن ده‌كه‌ن، شیره‌خۆره‌كانی ئه‌ڵمانیاو فه‌رانسه له‌سه‌ره‌تاوه زاراوه‌ی جیاوازیان هه‌یه گرنگی ده‌ده‌ن به‌پیتی دیاریكراو، كۆرپه‌له هه‌ر له‌دوای له‌دایكبوون ده‌توانێت ده‌نگی دایكی بناسێته‌وه، چونكه هه‌ر له‌سكی دایكی‌دا فێربووه كه ده‌نگی بناسێته‌وه، له‌چوار مانگی‌دا ده‌توانێت ناوی خۆیی‌و دایك‌و باوكی فێر بێت، كۆرپه‌له له‌ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدا سه‌ڕه‌رای لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی زمان ده‌توانێت زمانی دایكی له‌زمانی بیانی جیا بكاته‌وه، ئه‌و ده‌زانێت كه ڕسته‌یه‌ك چۆن ده‌ست پێ ده‌كات‌و كه‌ی كۆتای پێ دێت‌و مانای نزیك به (60) وشه ده‌زانێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كان وایان پیشانداوه كه له‌سه‌ره‌تای له‌دایك بوون، كۆرپه‌له له‌ڕێگای به‌شی چه‌پی مێشكییه‌وه زمان فێر ده‌بێت هه‌موو به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه منداڵ و شیره‌خۆره‌كان زۆر زیاتر له‌گه‌وره‌كان پێشبینی شته‌كان ده‌كه‌ن، كۆرپه‌له‌یه‌ك به‌له‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار ئاخاوتن بكا زۆر تاقیكردنه‌وه‌ی ئاڵۆز له‌مێشكی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دات، مناڵان ته‌نها به‌لاساییكردنه‌وه فێری زمانی دایك نابن، به‌ڵكو هه‌روه‌ك بیردۆزێكی بچووك زۆر به‌خێرای‌و لێهاتوویی جیهان ده‌ناسن هه‌موو ڕۆژێك جیهانێكی نوێ ده‌دۆزنه‌وه، هه‌موو كۆرپه‌یه‌ك له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا هه‌موو شته‌كان وه‌ك ئاسته‌نگ‌و كۆسپ ده‌بینێت وه‌ك كانتۆرێك، ماچێك، یان وشه‌یه‌كی نه‌خێر، هه‌ر شتێكی كه تایبه‌تی بێ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و دڵه خورپه‌یه‌و لێكنزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه له‌گه‌ڵ كۆرپه‌له‌كه پێویستی به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رزی بیركردنه‌وه هه‌یه، بۆنمونه ماچ بریتیه له‌په‌یوه‌ندییه‌كه شێداری لێو، كه لێورێژه له‌خۆشه‌ویستی‌و هه‌ست، دایك‌و باوكان ناتوانن گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه كۆرپه‌كه‌یان ڕۆژانه توانا‌و به‌هره‌ی دژ به‌یه‌ك له‌خۆیان پیشان بدا، مندڵێكی یه‌ك ساڵه ده‌توانێت ئاژه‌ڵی سه‌گ‌و پشیله‌و مراوی لێكجیابكاته‌وه، له‌حه‌وت مانگیشدا ده‌توانێت دانیشێت‌و هه‌ستێت، له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵده‌دات بۆ ناسینی ڕێزمانی ڕسته‌كان بۆ نمونه، ده‌زانێت كه له‌ڕووی رێزمانیه‌وه( عه‌لی شیرینی خوارد) دروسته نه‌ك ( عه‌لی خواردی شیرینی) له‌هه‌ندێك زمان وه‌ك زمانی ئه‌ڵمانی كه وشه‌ی تاریف‌و ئامرازیان هه‌یه، منداڵه‌كان نه‌ته‌نها ئامرازی پێناسه‌و تاریف لێكجیاده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئاوه‌ڵفرمانی شوێن‌و كاتیش لێكجیاده‌كه‌نه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیده‌ده‌ن كه منداڵان به‌ر له‌وه كه ده‌ست بكه‌ن به‌قسه‌كردن خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ما بنچینه‌كانی ڕێزمانی ڕاده‌هێنن.
منداڵ یا كۆرپه هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ئه‌و شته‌ی ده‌یبێنێت، ده‌یبیستێت یا هه‌ستی پێ ده‌كات به‌خه‌ڵكه ده‌وروبه‌ری بگه‌یه‌نێت، ئه‌وكات له‌سه‌ر بنه‌مای گریمانه‌كان ڕیزبه‌ندی شته‌كان ده‌كات، بۆنمونه ئه‌و شتانه‌ی كه زۆر دووپاتده‌بنه‌وه له‌وانه‌یه گرنگ بن، یا ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندی یان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. كۆرپه‌له یا منداڵ هه‌روه‌ك كیمیاگه‌رێك وایه كه شته‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌كات‌و ته‌نها ئه‌و شته‌ی كه تاقیكردووه‌ته‌وه لای خۆی ڕاده‌گرێت. منداڵه‌كه‌ش هه‌ر به‌مشێوه‌یه ته‌نها ئه‌و شتانه به‌بیری خۆی ده‌سپێرێت كه مێشك بایه‌خی یان پێده‌دا، به‌ڵام بیردۆزه‌كان ئه‌وانه له‌كوێ ده‌زانن؟ له‌وانه‌یه ئه‌وان میتۆدی زانستی به‌نرخیان هه‌بێت، به‌ڵام خۆ ئه‌وان له‌مێشكی كۆرپه‌له‌دا نین كه بزانن چی له‌مێشكی ئه‌ودا هه‌یه، به‌باوه‌ری ته‌واوه‌وه بیردۆزه‌كان هه‌رگیز ناگه‌نه ئه‌و شته‌ی كه له‌ناخی كۆرپه‌له‌یه‌ك دا ڕووده‌كات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له‌هه‌ندێك تاقیگه‌دا به‌فیلم‌و به‌وێنه‌و یا تیشك خستنه سه‌ر جوڵه‌و چالاكی مێشك و نیگای كۆرپه‌له‌كه له‌لایه‌ن كارگێڕه‌كانی مێشك‌و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی بۆ پرۆگرامی ژێنێتیكی هۆرمۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه مرۆڤ هیچ بیره‌وه‌ریه‌كی له‌سه‌ر سێ ساڵ‌َ‌و نیوی ژیانی له‌بیر نی‌یه، چونكه تا ئه‌و ته‌مه‌نه خانه‌كانی بیره‌وه‌ری مێشكی مرۆڤ بۆ هه‌ڵگرتنی بیره‌وه‌ری دورودرێژ به‌كارنه‌هاتووه.
كۆرپه‌له‌كان ته‌نها ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بچووك بكه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا مه‌سه‌له‌ی بنه‌ره‌تی بكه، ئه‌وان ڕووخساری نزیكه‌كان‌و خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌ناسنه‌وه‌و ده‌زانن ئه‌گه‌ر هاوار بكه‌ن كه‌سێك هه‌یه به هانایان دێت، لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیشی ده‌ده‌ن كه ژینگه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی هۆرمۆنه‌كان هه‌یه.
به‌ڵام منداڵێك له‌سه‌رده‌می حه‌جردا بژی له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌شكه‌وتدا گه‌وره بی َتێكه‌ڵ به‌دنیای ئێمه‌مانان بێت‌و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وت‌و زانستی ڕۆژ گه‌شه بكات ئه‌و كات دروسته وه‌ك ئێمه په‌روه‌رده ده‌بێت،پێكهاته‌ی هۆرمۆنی مرۆڤ له‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ئێستا گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، بۆ نمونه بیردۆزێكی ئه‌مریكایی ئیدعای ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ند كۆرپه‌یه‌كی ساغی پێ بسپێرن و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ده‌كات له‌هه‌ركامیان به‌بێ گوێ دان به به‌هره‌و توانیان مرۆڤێكی باش‌و به‌سوود یا دزو جه‌رده‌یان لێ دروست بكات
هه‌ندێك له‌لێكۆله‌ره‌وه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه منداڵ یا كۆرپه وه‌ك هه‌ویر یا مۆمێك وایه كه ده‌توانرێت به‌شكڵ‌و شێوه‌ی جۆراوجۆری ده‌ربهێنرێت به‌بیرێكی تیژتر په‌روه‌رده بكرێت، هه‌ندێك له‌ژنانی ژاپۆنی كه سكیان شه‌ش مانگه بڵند گۆیه‌ك له‌سه‌ر زگیان داده‌نێن تا كۆرپه‌له‌كه‌یان یه‌كه‌م وانه‌ی ئینگلیزی فێربێت له‌ڕێگای گووتنی ئه‌م بڵیندگۆیه، له‌ئه‌مریكادا ژنانی سك پڕ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ژماردنی ژماره له‌یه‌ك تا پێنج فێری كۆرپه‌له‌كانی ناو سكیان بكه‌ن، رێكخراوی زۆر‌و جۆراوجۆر له‌ژاپۆن‌و ئه‌مریكا بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردنی كۆرپه‌له‌و منداڵه‌كان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌م ئیشه به‌ته‌ماح و چاوه‌چنۆكی پێناسه ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به‌زانستی ڕۆژه‌وه نی‌یه له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كۆرپه‌یه‌كی شیره‌خۆره یا كۆرپه‌یه‌ك كه له‌ناو سكی دایكیدایه توانای ئه‌وه‌ی نی‌یه كه ئه‌و توانا‌و به‌هرانه له‌خۆی ده‌ربخاش كه گه‌وره ساڵان چاوه‌روانیان لی َده‌كات.
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئـــاورینگ زنگه‌نه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه