.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌وکردنی جگه‌ری ڤایر‌وسی (B) :
هه‌وکردنی جگه‌ری ڤایر‌وسی (B) کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی سه‌ره‌کی یه له جیهاندا، له نێو جۆره‌کانی تری هه‌کردنی جگه‌ری ڤایر‌وسی به پله‌ی یه‌که‌م دێت له رووی گرنگی و مه‌ترسی یه‌وه.
له ئه‌مریکا هه‌موو ساڵێک نزیکه‌یی 300،000 که‌س تووش ده‌کات و مه‌ترسی تووشبوون به هه‌وکردنی جگه‌ری ڤایر‌وسی (B) مه‌زه‌نده ده‌کرێت به (5%).
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایر‌وسی جگه‌ری (B) ده‌بن ئهتوانانن به‌رگری بکه‌ن و ده‌ری بکه‌ن له له‌ش. به‌ڵام رێژه‌یه‌ک له تووشبووان که مه‌زه‌نده ده‌کرێت به (5-10%) له‌شیان توانای رزگاربوونی نیه له‌م ڤایروسه و ئه‌بنه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که و له ریژه‌یه‌کی کهمیاندا نه‌خۆشی یه‌که په‌ره‌ده‌سێنێت بۆ تێکشکانی جگه‌ر(تلیف الکبد)، شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر، سستبوونی جگه‌ر یان مردن.
له ئه‌مریکا نزیکه‌یی 1،25 ملیون تووشبوو به هه‌وکردنی جگه‌ری (B) درێژخایه‌ن هه‌یه، که رێژه‌یه‌کی زۆریان نیشانه‌ی نه‌خۆشی یه‌که‌یان نیه. له سعودیه زیاد له ملیونێک که‌س هه‌ڵگری ئه‌م ڤایروسهن.
خۆشبه‌ختانه ئه‌توانرێ ڕێ له تووشبوون به‌م ڤایروسه بگیرێت به وه‌رگرتنی کوتانی تایبه‌ت و به‌شوێنداچوونی رێگاکانی خۆپاراستن.
نیشانه‌کانی:
دوای تووشبوون به ڤایروسه‌که به 60-120 رۆژ نیشانه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به ده‌رکه‌وتن. به‌ڵام نیشانه‌کان ته‌نها له 50% ی تووشبووی پێگه‌شتوودا ده‌رده‌که‌وێت، له مناڵ و مناڵی شیره خۆره‌دا رێژه‌ی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کان که‌متره.
نیشانه‌کان ئه‌مانه له خۆده‌گرێت؛
- زه‌ردبوونی پێست و چاو.
- گۆرانی میز بۆ ره‌نگێکی تۆخ وه‌ک چا.
- گۆرانی پیسایی بۆ ره‌نگێکی کاڵ.
- نیشانه وه‌ک نیشانه‌کانی ئه‌نفلونزا(نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن، ماندووێتی، دڵتێکه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه)
- تا، سه‌رئێشه یا ئازاری جومگه.
- په‌ڵه‌ی سه‌رپێست یا خوران.
- ئازار له به‌شی لای راستی سه‌ره‌وه‌ی سک.
- به‌رگه‌نه‌گرتنی خواردنی چه‌ور و جگه‌ره.
تاکه رێگا بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی یه‌که بریتی یه له شیکاری خوێنی تایبه‌ت به‌م ڤایروسه.
ڕێگاکانی گواستنه‌وه:
ئه‌م ڤایروسه له خوێن و شله‌کانی تری له‌شی تووشبووه‌که‌دا هه‌یه هه‌یه وه‌ک(ده‌رداوی نێرینه، ده‌رداوی دامێنی مێینه، شیری دایک، فرمێسک، لیک). تووشبوون رووده‌دات له‌کاتی به‌یه‌کگه‌یشتنی ئه‌م شله پیسبووانه له‌گه‌ڵ برین یا رووشاوی له پێستی که‌سی ساغدا که به‌رگری نیه دژی ئه‌م ڤایروسه. گرنگترین رێگاکانی گواستنه‌وه ئه‌مانه‌یه؛
1- گواستنه‌وه‌ی خوێنی پیسبوو، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ده‌رزی و که‌ره‌سته‌ی پیسبوو به خوێنک که هه‌ڵگری ڤایروسه‌که‌یه، وه‌ک ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی باش پاکژنهکراونهتهوه یا له‌بواری پزیشکیدا به‌کاردێن وه‌ک؛ نه‌شته‌رگه‌ری، جوانکاری، لابردنی موو، چاره‌سه‌ری ددان، خه‌ته‌نه‌کردن، ده‌رزی لێدان، کونکردنی گوێ و دانانی خاڵ و تاتوو...هتد
ڤایروسه‌که ئه‌توانی بژی له‌سه‌ر رووی که‌ره‌سته‌ی پیس بۆ ماوه‌ی مانگێک.
2- له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ که‌سانی تووشبوو به ڤایروسه‌که وه‌کو ژیان له‌گه‌ڵیاندا که مه‌ترسی هه‌یه له به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی هاوبه‌ش وه‌ک؛ فڵچه‌ی ددان، گوێزانی ریشتاشین، شانه، ته‌نانه‌ت خاولی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی سێکسی له‌گه‌ڵ که‌سی تووشبوو رۆڵ ئه‌بینێ له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌که، ئه‌م جۆره مه‌ترسی یه بوونی نیه له‌کاتی هاوبه‌شیکردن له خواردن یا نوستن له‌سه‌ر جێگایه‌کی هاوبه‌ش.
3- له رێگه‌ی دایکه‌وه که هه‌ڵگری ڤایروسه‌که‌یه بۆ کۆرپه‌که‌ی(پێش یا له‌کاتی یا دوای له‌دایکبوون به که‌مێک) و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کانی تووشبوون له‌کاتی مناڵبوون دایه.
ئه‌م ڤایروسه ناگوێزرێته‌وه له رێی هه‌ڵسوکه‌وتی ساده‌وه وه‌ک؛
- ته‌وقه‌کردن
- ماچکردنی ئاسایی( که هه‌ڵگری لیک نه‌بێت).
- خواردنی خۆراکێک که له‌لایه‌ن که‌سی تووشبووه‌وه ئاماده‌کرابێت.
- سه‌ردانی که‌سی نه‌خۆش.
- یاریکردن له‌گه‌ڵ مناڵی تووشبوو.
- پژمه و کۆکه.
- خواردن و خواردنه‌وه له هه‌مان ده‌فردا.
خۆپاراستن:
1. دڵنیابه له‌وه‌ی خۆت و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت 3 ژه‌م کوتانی تایبه‌ت به هه‌وکردنی جگه‌ری ڤایر‌وسی(B) تان وه‌رگرتووه.
2. دوورکه‌وتنه‌وه له به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی هاوبه‌ش وه‌ک؛ که‌ره‌سته‌ی ریشتاشین، فڵچه‌ی ددان، گواره که ئه‌کرێته گوێ و لووت و ئه‌و ئامێرانه‌ی که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کاردێن، هه‌روه‌ها که‌ره‌سته‌ی تاتوو و خه‌ته‌نه‌کردن.
3.به‌کارهێنانی ده‌ستکێش بۆ ده‌ست لێدان یا لابردنی هه‌ر خوێنێک. ئه‌گه‌ر ده‌ستکێش نه‌بوو ئامۆژگاری ده‌کرێت که ئه‌و شوێنه‌ی خوێنی که‌سێکی تری پێوه‌یه پاکبکرێته‌وه به پارچه قوماشێک یان ئاوێکی زۆر پاش دڵنیابوون له نه‌بوونی برین له ده‌ستدا.
4. دڵنیابوون له پاکژی ده‌رزی و که‌ره‌سته‌ی پزیشکی که هاوبه‌شی پێده‌کرێت وه‌ک؛ که‌ره‌سته‌ی پزیشکی ددان.
5. دوورکه‌وتنه‌وه له هاوبه‌شی کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا له جوینی بنێشت یان پێدانی خواردنی جوراو به مناڵ له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه.
6. به‌کارهێنانی جیاکار یا عازلی پزیشکی له کاتی په‌یوه‌ندی سێکسیدا(ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ژن و مێرد به‌رگری نه‌بوو و کوتانی وه‌رنه‌گرتبوو و یه‌کێکیشیان تووشبوو یا هه‌ڵگری ڤایروسه‌که بوو).
چی رووده‌دات له‌پاش تووشبوون؟
پاش تووشبوون سیسته‌می به‌رگری ده‌ست ده‌کات به ئازادکردنی له‌ش له‌م ڤایروسه له 95% پێگهیشتتواندا و به‌مه‌ش چاکده‌بنه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی که‌مدا و جارێکی تر تووش نابنه‌وه به‌هۆی دروستبوونی دژه‌ته‌ن بۆ ئه‌م ڤایروسه و ئه‌توانرێت له‌رێی شیکاری خوێنه‌وه بدۆزرێته‌وه که پێی ده‌وترێت (Anti-HBs). ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که‌سه‌که چاکبۆته‌وه له نه‌خۆشی یه‌که و جارێکی تر تووشنابێتهوه و هه‌ڵگری ڤایروسه‌که نیه و بۆ که‌سانی تری ناگوێزێته‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌م شیکاری یه (Anti-HBs) پۆزه‌تیف ده‌بێت کاتێک که‌سێک کوتانی تایبه‌ت به هه‌وکردنی جگه‌ری ڤایر‌وسی(B) وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام بۆ نزیکه‌یی 5% له پێگه‌شتووان و 25% بۆ 50% له مناڵانی خوار 5 ساڵ و 90% له تازه له‌دایکبووانی تووشبوو به هه‌وکردنی جگه‌ری (B) ناتوانن له‌م ڤایروسه رزگاریان بێت و به‌مه‌ش ده‌بنه تووشبوو یان هه‌ڵگر بۆ ئه‌م ڤایروسه، واته ئه‌توانن ڤایروسه‌که بگوێزنه‌وه بۆ که‌سه‌نی تر.
ئایا چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ هه‌وکردنی جگه‌ری ڤایر‌وسی (B)؟
ده‌رمانێک هه‌یه پێی ده‌وترێت (interferon) کاریگه‌ریه‌که‌ی سه‌لمێنراوه له کۆنترۆڵکردنی نه‌خۆشی یه‌که‌دا له نزیکه‌ی 30% له نه‌خۆشه‌کاندا. هه‌روه‌ها ده‌رمانی تر هه‌یه که کاریگه‌ریه‌که‌ی سه‌لمێنراوه وه‌ک؛ لاموڤیدین(lamuvidine). گه‌ران به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی تری خاوه‌ن کاریگه‌ری گه‌وره و زیانی لاوه‌کی که‌متر.
زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی



له‌سه‌ر هێڵ نییه








spas hawa gyan
daste tosh xosh bet basaqa
له‌سه‌ر هێڵ نییه