.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ريشاڵه خۆراكی يه‌كان: Dietary Fiber 
ريشاڵ هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی ڕووه‌ك ده‌گرێته‌وه كه له‌شی ئێمه توانای هه‌رسكردن و مژينيانی نيه, به پێچه‌وانه‌ی پێكهاته‌كانی تری خۆراك وه‌ك چه‌وری, پرۆتين, شه‌كر, كه له‌شمان تێكی ئه‌شكێنێت و هه‌رسی ده‌كات.
ريشاڵ دوو جۆره:
ريشاڵی نه‌تواوه: ئه‌م جۆره له ئاودا ناتويتهوه.
هانی جوڵه‌ی ماده ده‌دات به‌ناو كؤئهندامی هه‌رس دا, قه‌باره‌ی پاشه‌رۆ زيادده‌كات, ههربؤيه به‌سووده بؤ ئه‌و كه‌سانه‌ی قهبزييان هه‌يه. نموونه‌ی خۆراك بؤ ئه‌م جۆره وه‌ك:دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو(به توێکڵه‌وه) , سه‌وزه..
ريشاڵی تواوه: ئه‌م جۆره‌يان له ئاودا ئه‌توێته‌وه, مادهيهكی شێوه جێل دروست ده‌كات.
يارمه‌تی ده‌دات له كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی كۆليسترۆل و شه‌كر له خوێندا. نموونه‌ی خؤراك بؤ ئه‌م جؤره:گوێز، بادام، بهزاليا, فاسوليا, سێ‌و, گوێزه‌ر, شليك, پرته‌قال, ليمؤ, جؤ, شوفان..

سووده‌كانی ریشاڵ:
رێگرتن له قه‌بزى. ريشاڵ كێش و قه‌باره‌ی پاشه‌رۆ زیادده‌كات و نه‌رمی ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پاشهرؤ شل بێت وه‌ك ئاو, ريشاڵ يارمه‌تی ره‌قكردنی ده‌دات له رێی ههڵمژينی ئاو و زيادكردنی قه‌باره‌ی پاشهرؤ.
كه‌م كردنه‌وه‌ى مه‌ترسی نهخؤشيهكانی كؤئهندامی هه‌رس, وه‌ك: مايهسيری, هه‌ستياری ريخؤڵهكان (irritable bowel syndrome)
كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی كؤليسترۆل و هه‌روه‌ها كۆليسترۆلی خراپ (LDL) له خوێندا.
كۆنترۆلكردنی ئاستی شه‌كری خوێن له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشى شه‌كره‌يان هه‌يه, هه‌روه‌ها مه‌ترسی نه‌خۆشی شه‌كره(جؤری دووه‌م) كه‌م ده‌كاته‌وه.
يارمه‌تى دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات.
بڕی پێويستى ڕۆژانه‌ی ريشاڵه خؤراكيهكان:
ته‌مه‌ن 50 ساڵ و كه‌متر
ته‌مه‌ن 50 ساڵ و زياتر
پياو
38 گرام
30گرام
ژن
25 گرام
21گرام
باش‌ترين هه‌ڵبژارده‌ی ريشاڵه خؤراكيهكان:
-دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو(واته به توێکڵه‌وه) و به‌روبومی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو.
-ميوه.
-سه‌وزه.
-فاسوليا, بهزاليا, پاقلهمهنيهكانی تر.
-گوێز و بادام.
زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی



له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه به‌هیوای به‌رده‌وامیت بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته جوانه‌کانت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor spas hawreyan bo payamakantan
له‌سه‌ر هێڵ نییه