.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له ئێواره‌یه‌کی ساردی ساڵی 2002 دا خه‌م خه‌یاڵ له ده‌روازه‌ی مندا خه‌ریکبوو ده‌ڕوایه‌وه ، ڕه‌مه‌زانێکی زۆر خۆش بوو دڵم ئارامی گرتبوو ، ئه‌و ساڵه به ڕۆمان و شعری ته‌راویح وا به‌سه‌ته بووم .
هه‌میشه ئاوازی من له سوره‌تی( الكهف ) , (الأخلاص) و ) ( الواقعة ) , ( الرحمن ) دا سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ، ئێوارانی به‌ربانگم به سێ ده‌نک خورما و له پاشاندا به ته‌له‌فۆنێک بۆ دایکه خه‌م خۆره‌که‌م ، فرمێسک له چاو قه‌تیس ماوه‌که‌م ده‌شکاند ، تاماندووی کاری دهسهعاتم له ده‌نگی ئه‌و دا بێ که پێم ده‌ڵێ : ڕۆلهَ به و دوعا و نزا خێرانه بی که من بۆتی ده‌که‌م .
له پاشاندا خۆشه‌ویستی ئه‌م ئایینه وای لێ کردبووم که له ووڵاتی تاراوگه دا ئولفه‌تم گرتبوو به دوو هاوڕێ ی خۆم که هه‌ردووکیان وا به‌سته‌ی دینی پیرۆزی ئیسلام بوون .
ده‌بوایه سه‌عات چواری ئێواره ئه‌وان ڕۆژویان بشکاندایه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من سه‌عات شه‌ش له کار ته‌واو ده‌بووم وه خۆشه‌ویستیان بۆ من چاوه‌ڕێ یان ده‌کرد وه هه‌موومان به‌یه‌که‌وه ڕۆژمان ده‌شکاند ، تادوازهی ڕه‌مه‌زان به‌م شێوه‌یه بردمانه سه‌ر .
به‌ڵام ئێواره‌یه‌کیان زۆر به په‌له ده‌ستم له ئیش هه‌ڵگرت زۆر غه‌ریبی دایکمم ده‌کرد ، دڵم وه‌ک باخه هه‌ناره‌کانی شاره‌بان و سێوه لا سوره‌کانی بلکیان و باخه ترشه‌که‌ی سه‌ر ودێمهکه که چۆن شه‌ماڵێک لاروله‌نجه ی پێ ده‌کات ئاوا بیر وهۆشم یادی ووڵاتی بێ که‌سی ده‌کرد .
که له کاره‌که‌م ده‌ستم هه‌ڵگرت به خێرای ده‌ستم خسته ناو گیرفانی کۆته سارد و سڕه‌که‌م ، به فریش پڕوشه‌ی ده‌کرد ته‌نانه‌ت برژانگه‌کانی چاوومی گرتبوو به ئاسته‌م به‌رپێی خۆم ده‌بینی ، به‌ده‌م خه‌یاڵه وه سه‌رکه‌وتم به‌ره‌و ماڵی ساردووسڕم که وتمه ڕێ به‌ڵکو حه‌سانه‌وه‌م له مه‌حزونی نه‌جاتی بێت .
پشویه‌کی خۆشه‌ویستی و ده‌ست نوێژێک بۆ ئارامی دڵ و ده‌رونم بگرم ، چونکه هه‌موو ئه‌و کاتانه‌ی که خه‌فه‌ت بارده‌بم بیر له وه ده‌که‌مه‌وه که چۆن چڵکی تاوان به ئاوی ده‌ست نوێژ پاک که‌مه‌وه .
که گه‌یشتمه به‌رده‌رگای باڵه‌خانه‌ی ماڵه خنجیلانه‌که‌م ، له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌و بالًَهخانهیهدا گوێم له ده‌نگی گریانێکی ناسک و زۆر مه‌حزوون بوو . سه‌رنجی ڕاکێشام سه‌یرم کرد له‌به‌رده‌می ده‌رگاکه دا کیژۆڵه‌یه‌کی ئه‌گریجه ڕه‌ش دانیشتبوو ، سه‌ری خستبووه سه‌ر باڵه‌کانی و بۆ زه‌وی سه‌ری شۆڕ بو بوو .
چیچکهیهکی نه‌رم و به‌رده‌میشی سێ چوار دڵۆپی فرمێسکی چاوی ته‌ڕی کرد بوو زۆر ئاسته‌م بوو به‌لامه‌وه ده‌بێ له‌م وڵاتی باکوره دا که ئازادی ڕههادراوه به ئافره‌تان بۆ ده‌بێ ئه‌م ناسکه به‌م شێوه‌یه ئه‌شک و حه‌سره‌ت ده‌رببڕێ .
له‌و کاته دا وه‌یلێ له حاله‌تی دڵم وه‌یلێ له ناڵه‌ی خه‌مم
پێم ووت به‌زمانی باکور سڵاو .....
ئه‌و زیاتر هه‌نسکی هه‌ڵده‌دا و منیش زیاتر خه‌فه‌ت بارتر ده‌بووم دووباره پێم ووت ....
ئه‌گه‌ر ده‌کرێت یارمه‌تیت به‌م
ئه‌گه‌ر سه‌رماته من ده‌توانم بت به‌مه لای خۆم
ئه‌که‌ر پێویستت به پاره‌یه ئه‌وه لای من ئاسانه
گه‌ر برسیته نانت به‌مێ وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی با به‌ره‌و خه‌سته‌خانه‌ت به‌رم . دیار بوو قسه‌کانی من کاریگه‌ر بوون چونکه له ناخی دڵه‌وه ئاراسته‌م کرد بۆیه به که‌ساسی سه‌ری به‌رز کرده‌وه وه‌دیم تاڵی ئاڵۆزکاوی قژی به ڕوومه‌تی فرمێسکاوی یه‌وه وه‌ستاوه و شکوفه‌ی خه‌می لێده‌وه‌رێ . هه‌ناسه‌ی له تاوههنسک سه‌مفۆنیای گریانی لێده‌باری .
به تێڕامانێکه‌وه و به لێوێکی چرچی خه‌مباره وه به‌منی ووت ...
تۆ خه‌ڵکی چ ووڵاتێکی ؟
زۆر خێرا ووتم : من کوردم .
بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌تی و شهرهفمهندایهتی کورد ده‌ربخه‌م
له بیرم دێت له ئه‌سته‌مبوڵ هاوڕێ یه‌کی پیرم هه‌بوو زۆرم خۆش ده‌ویست .
پێ ی ووتم : له ووڵاتی غه‌ریبستان تا ده‌توانێ کاری جوان که چونکه تۆ کاره‌کته‌ر و شانۆمهندی ووڵاتهکهتی .
بۆیه خێرا ووتم : کوردم .
که‌چی ئه‌و زیاتر فرمێسکی وه‌ک هێشوی به‌رسیله‌ی ترێ سپیکه ده‌هاتنه خوارێ .
پێی ووتم به زمانی شیرینی کوردی .
نه‌فره‌ت له تۆ و له ووڵات و له خاک و ئاوت
هه‌ر که‌متیارێکی کورد بوو به ناوی ئازادی ده‌روازه‌ی له‌شی منی ئازاد کرد
من سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئێوه‌ی کوردم ماڵی وێران و ده‌ربه‌ده‌ری و سه‌رما خواردووی ئێوه‌ی کوردم ...
له دوایدا خێرا بێده‌نگ بوو سه‌ری خسته‌وه سه‌رباڵه‌کانی وه هه‌ر هه‌نسکی هه‌ڵده‌دا .
زۆر سه‌رسام بووم له توڕه‌ی ئه‌و نامۆیه وه ترسی ئه‌وه‌م لێ نیشتبوو گه‌رمن خۆم توڕه‌که‌م ده‌ترسام هه‌وری ڕه‌شی توڕه‌ی ئهوزیاتر بێت و من هیچ له‌و تێنه‌گه‌م .
بۆیه کورده نامۆسی سه‌رم شۆرکرد له‌به‌رده‌می ئافره‌تێکدا و به‌ڵام به ده‌نگێکی سامناک پێم ووت : خوشکی خۆشه‌ویست تۆزێک هێمن به من ته‌نها مه‌به‌ستم چاکه‌یه و به‌دوای خێردا ده‌گه‌رێم .
چونکه که‌وتوومه‌ته ووڵاتێک خێر له ناویدا زۆر ئاسته‌مه .
له‌پاش چاکه‌و پیاوه‌تی قسه‌م پێ ده‌ڵێیت وه به خراپه ناوی ووڵاته بێ که‌س و خامۆشه‌که‌م ده‌بیت . گه‌ردنت ئازاد بێت .
له‌به‌ر خوا پاشان له‌وانه‌یه ده‌رده داریان کردبێتیت ، به‌ڵام ئازیز من له‌م دنیا نهم بیستوه وه نهم دیوه که په‌نجه‌کانی ده‌ست وه‌ک یه‌ک بن ، به هه‌رحاڵ من گومانم له خه‌مباری تۆدانی یه تۆ ئازادی وه هه‌ر ئازادیشه که تۆی هێناوه ته به‌ردرگای ماڵه‌که‌ی من .
ئازادی یه تۆی له خێزانت دا بڕاندوه وه ده‌نگ به‌سه‌رمندا به‌رزده‌که‌یته‌وه که ده‌ستی یارمه‌تیت بۆ درێژده‌که‌م .
به‌ڵام به‌رهه‌رحاڵ فه‌رمووده‌ی پیاوێکی به‌رزم بیرکه‌وته‌وه .
ده‌ڵێ :له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دا وه‌ک دارێکی به‌ردار بن ئه‌گه‌ر به‌ردیان تێگرتن ئێوه به‌رهه‌میان تێ بگرن . من هیچ خراپه‌یه‌کم نه کردووه .
بۆ دوا جار پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر یارمه‌تیت پێویسته با یارمه‌تیت به‌م ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به کوردی قسه‌ت کرد ، هه‌ر چه‌نده زۆر ناشرین دوایت به زمانه‌که‌م ، به‌ڵام دوا جاریش ده‌ڵێم گه‌ردنت ئازاد بێت .
سه‌ری به‌رزکرده‌وه به‌ده‌می چکهیهکی زۆر سه‌یری کرد .
پێ ی ووتم :
بڕۆ من پێویستم به تۆنییه و عه‌ره‌بانه‌که‌ت ڕاکێشه .
به‌س ئه‌گه‌ر ده‌کرێت ده‌رگاکه له دوای خۆت دامه‌خه باسهرمام نه‌بێت چونکه هاڵاوێکی گه‌رم دێت له‌وێ وه .
به‌ڵام ووشه‌ی عه‌ره‌بانه‌که‌م زۆر پێ ناخۆش بوو وه جوابم نه‌دایه‌وه و به‌ره‌و هه‌ڵکێشی باڵه‌خانه‌که ڕۆشتم .
تا هاتمه ماڵه‌وه و ده‌رگای ژووره‌که‌م کرده‌وه .
براکانم دانیشتبوون چاوه‌ڕێشیان ده‌کرد ئه‌وه‌نده‌مان یه‌کتری خۆش ده‌ویست ڕۆحمان تێکه‌ڵی ڕۆحی یه‌کتری بوو بوو هه‌میشه به ئازار و خه‌می یه‌کتریمان ده‌زانی بۆیه خێرا (( سه‌رخێڵ )) ووتی : ( توانا ) ی برام بۆ خامۆشی و بزه‌ی ئێوارانت نی یه .
(( یوسف )) ووتی : ( سه‌خێڵ ) وازی لێ بێنه تۆ ئه ته‌وێت به ئاسانی توشی خه‌می بکه‌یت من ده‌زانم برسییه‌تی و زۆر ماندووه له هه‌مان کاتیش‌دا بیری دایکی ده‌کات بزانه دوای ئه‌مانه و ته‌راویحیش وازمان لێ دێنێ که که‌سمان بخه‌وێن .
من و ( سه‌خێڵ ) پێکه‌نینمان به قسه‌کانی ( یوسف ) ده‌هات .
نانیان تێکردوو منیش به‌زۆر توانیم که‌وچکێک بۆ ده‌مم به‌رم هه‌ر خه‌یاڵم لای ئه‌و کچه بوو . زوو زوو ده‌م ووت تۆ بزانه لێم پرسی ناوی چی یه؟
بۆ خۆش به‌ختی ده‌بوو ئه‌و ڕۆژه‌ش من قاپ و قاچاخ بشۆم که ناخۆشترین کاربوو به‌لای منه‌وه .
ووتیان : هه‌سته ئه‌وه (( ئیزرائیل )) چاوه‌ڕێ ته له‌به‌رده‌می سنگه‌که دا بڕۆ به‌لۆعه‌ی مردن بکه‌ره‌وه و لاشه‌ی خۆت بشۆ .
به ته‌وه‌زه‌لی هه‌ڵسام ده‌ست بکه‌م به قاپ شۆردن . که سه‌یرم کرد سابوون نه‌مابوو پرسیام کرد : ئه‌رێ برایان سابوونمان نی یه .
هه‌موو سه‌ری یه‌کمان کرد ( یوسف ) ووتی : ویستم بیکرم له یادم چوو ئه‌گه‌ر ده‌توانی له جیاتی من تۆ پانتۆڵه‌که‌ت له پێ دایه با من خۆم نه‌گۆڕم ئه‌چی بیکریت ؟
خێرا ووتم : به‌سه‌رچاو ئه‌ویش سه‌رسام بوو . له‌و بیره دا نه‌بوو که به و ئاسانی یه من رازی بم ، به‌ڵام ڕازی بووم .
موگناتیسێک ڕای ده‌کێشام ئه‌ویش ئه‌و کیژۆڵه‌ی به‌رده‌رگای باڵاخانه‌که بوو.
که چوومه خوارێ دیم ئه‌و جێگایه چۆڵ و هۆڵه زۆرم پێ ناخۆش بوو وه‌ستام و هه‌ڵوێسته‌یه‌کم کرد پرسیم له خۆم ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه چی بوو بۆ ئه‌و کیژه شه‌رمه‌زاری یه بۆ تۆ
دڵیشم ده‌یوت نابابه تۆ ده‌ته‌وێت خێر بکه‌ی خێرا به خۆمم ووت ڕاسته من ده‌مه‌وێت خێر بکه‌م ، به‌ڵام به داخه‌وه ده‌ستم نه‌که‌ووت ئه‌و خێره .
بۆ دواجار دوای هیقی دڵی خۆم که‌وتم له دوڕیانی خێرکردن و به‌زه‌یم بۆ ئه‌و کچۆڵه ، ملی ڕێگام گرتوو به‌ره و ( سابوون ) کڕین که‌وتمه ڕێ تاقاپه کان بشۆم که هه‌ریه‌که‌یان له ڕه‌نگێک بوون ، هه‌ر له قاپی قه‌ره‌چ ده‌چوون .
چه‌ند هه‌نگاوێک دوور که‌وتمه‌وه له کڕێوه‌ی بهفروتاریکی ئه‌و زستانه . ملی ڕێگام گرتبوو له پێشی خۆم سه‌رم هه‌ڵبڕی دیم دووگه‌نجی سۆماڵی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی باکوردا به‌سه‌ر لاشه‌ی ئه‌و کیژۆڵه‌یه‌وه وه‌ستابوون منیش زوو ناسیمه‌وه که خۆیه‌تی ئه‌وه‌یه که من گلاراو بووم به شوێنی دا .
خێرا ده‌ستم خسته ژێر سه‌ری و وا خۆم نیشان دا که ده‌یناسم خێرا ووتم :
کێ وای لێ کرد . گه‌نجه‌کان ترسان پاشه‌کشه‌یان کرد ووتیان ئێمه ئاگادرای هیچ نین ته‌نها بینیمان که له‌وێ دا درێژ و بێ هۆشه . جار‌و باریش هه‌ڵده له‌رزێ ئه‌وان ڕۆشتن به‌ڵام ئافره‌ته‌که‌ی باکور له‌گه‌ڵمدا مایه‌وه پێ ی ووتم : ده‌یناسی ؟
ووتم : به‌ڵێ .
ئه‌ویش ووتی : ئه‌م ناسیاوه‌ی تۆ کۆردۆین ، هێرۆین ، مۆرفین یان حه‌شیش وه‌یان تلیاکی ساده به‌کاردێنێت .
زۆر ترسام ووتم : تۆ باسی چی ده‌که‌ی ئه‌و هیچ له مانه به‌کار ناهێنێت ، به‌ڵکو ته‌نها توشی نه‌خۆشی سایکۆلۆجی بووه تۆزێ بێتاقه‌ت بووه به‌زه‌رده خه‌نه‌یه‌که‌وه پێ ی ووتم (OK) .
منیش خێرا به ده‌ستی یه‌که‌م ته‌له‌فۆنم کرد بۆ ئامبولانس ( ئۆتۆمۆبیلی فریاگوزاری نه‌خۆش خانه ) .
ناونیشانی جێگاکه‌م پێ ووت پشتی ئه‌و کچه‌شم خسته سه‌ر ئه‌ژنۆم به چاکی کۆته‌که‌م سه‌ریم داپۆشی تا تۆزێک گه‌رمی بێته‌وه به‌ڵام به داخه‌وه ( ئه‌مبولانس ) هه‌ر نه‌گه‌یشت . خۆشم له سه‌رما دا هه‌ڵده‌له‌رزیم بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک لێم بپرسێ ئه‌رێ کابرا له‌گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌ته چێتان به‌سه‌رهاتووه ته‌نها به لامدا تێده‌په‌ڕین و زوو زووش ده‌یان ووت ئه‌ی بێ چاره وه‌ک نهم بینین که دوو مرۆڤی ڕۆحانی بین ته‌نها خۆمان به‌لای یه‌کتره‌وه ئاراممان گرتبێ زوو زووش له دڵی خۆمدا ده‌موت بڵێ ی ئه‌و ئافره‌ته ڕاست بکات ئه‌مه تلیاکی بێت هه‌ر له دووڕیانی دڵی خۆمدا مابوومه‌وه ده‌مووت خێرکه خێر ئه‌مه پێویستی به تۆیه هیچ نه‌بێت کورده هاوڵاتی خۆته ئافره‌تیشه ئاگادار به .
له پڕ لوره‌ی ئوتۆمبێلی ئامبولانسم گوێ لێ‌بوو هه‌ستامه‌وه ڕووم کرده ئه‌وان به ده‌ستم سه‌رنجی خێرایی ئه‌وانم ڕاکێشا بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌نه لامان گه‌یشتن و به چاپوکی هه‌ڵیان گرتوو پێیان ووتم : بۆ وای لێهاتووه .
ووتم : نازانم به‌س ئه‌وه‌نده ده‌زانم که ئه‌مه کورده و خهلًَکی ووڵاتی منه . ته‌نها حه‌زم کردوه یارمه‌تی بده‌م ده‌توانم له‌گه‌ڵتانا بێم بۆ یارمه‌تی ئه‌و نه‌وه‌ک زمان نه‌زانێت تا یارمه‌تی ئه‌ویش بده‌م ڕازیم کردن به‌و ووته ووتیان باشه .
له‌گه‌ڵ ته‌رمی بێ هۆشی ئه‌و دا که‌وتینه ڕێ تاگه‌یشتنه جێگای مه‌به‌ست که نه‌خۆشخانه بوو، به‌منیان ووت : ناوی چی یه ؟
ووتم : نازانم .
ووتیان بگه‌ڕێ بزانه ناسنامه‌یه‌کی پێ یه ؟
ده‌ستم کرد به گیرفانی دا یاداشت نامه‌یه‌ک له گیرفانی دا بوو .
له یاداشت نامه‌که دا نووسرا بوو . ( ترێ جمال فره‌ج ) له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌ستی یه‌کی دا .
خێرا ته‌له‌فۆنم کرد بۆ ئه‌و ژماره‌یه زه‌نگی ئه‌و ژماره‌یه له گێرفانیدا لێ ی ده دا .
ئیتر بۆ دوا جار گومانم نهماکه ئه‌مه ناوی خۆیه‌تی و ته‌نها ( 50 کرۆن ) ی تێدا بوو ( پاره‌ی نه‌رویجی ) له به‌ینی یاداشت نامه‌که دا بوو له‌وێ تا سه‌عات هه‌شتی شه‌و من له هۆڵی چاوه‌ڕێ چاوه‌ڕێ ی ترێم ده‌کرد .
ده‌م ووت : ده‌بێ ئاخۆ نه‌خۆشیه‌که‌ی چی بێت یا خود ئه‌م بێ چاره‌یه تووشی چی بوو بێ په‌ره‌ستارێک هاته لام ووتی : ترێ پێویستی به که سێکه له ژووره‌که‌یدا بێ کاتێک که به ئاگا بوو . پێویستی به که‌سێکه که له‌لای بێت بۆئه‌وه‌ی له‌و حاڵه‌ته دا ئارام بێته‌وه .
لێم پرسی حالهَ’ته‌که‌ی چی یه ؟
ووتی : ئه‌وه ئیشتی من نی پێت بڵێم.
منیش ووتم : باشه . چووم بۆ ژووره‌که‌ی وه‌ک زۆپای دار خه‌فه‌بوو بوو هه‌ناسه‌ی قوڵی هه‌ڵده‌کێشاو ، منیش به‌زه‌یم پیا ده‌هاته‌وه حه‌زم نه‌کرد به‌لایه‌وه دانیشم خێرا چووم ده‌ست نوێژێم گرتوو ده‌ستم کرد به نوێژکردن نوێژی عیشا و تهراویحم هه‌ر له ژووره‌که‌ی ئه‌و دا کرد و جاروباریش دوعای خێرم بۆ ده‌کرد که خوای گه‌وره شیفای به خێری بۆ بنێرێت و بیخاته سه‌ر ڕێگای ڕاست .
له ڕکاتی کۆتایی نوێژدا بووم هه‌ڵسایه‌وه به‌سه‌ر سوڕمانێکه‌وه سه‌یری منی کردوو به بێ ده‌نگ دانیشت هیچی نه ووت تامن له دوعا و وویردهکانم بومه‌وه منیش خێرا هه‌ڵسامه سه‌ر پێ و ووتم : خوشکی ئازیز سڵاوی خوات لێ بێ شوکور بۆ خوا باشیت ، چی حه‌ز لێ ده‌که‌یت بۆت بێنم من که لێره‌م ته‌نها ده‌موێت خزمه‌تی جه‌نابتان بکه‌م له‌به‌ر خاتری خوا .
له بیریشت نه چێت زۆر دوعام بۆ کردی که خوای گه‌وره شیفای به ڕه‌حمه‌تت بدات چاک بیته‌وه جا چیت ئه‌وێ بۆت بێنم .
ئیتر زۆر به که‌می خۆم پێشان دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی شه‌رمی بشکێت و به ئاسانی قسه‌م له‌گه‌ڵ دا بکات . ئه‌ویش به شه‌رمێکه‌وه له ژێر لێوه‌وه پێ ی ووتم :
زۆر حه‌زم له شیرینی یه ئه‌گه‌ر ده‌کرێت بۆم په‌یدا بکه‌یت .
ووتم : به‌سه‌ر چاو هه‌ر تۆ و شیرینی ، هه‌ر ئێستا تۆ خۆت شیرینی خۆشکی شیرینم ده‌ستی کرد به پێکه‌نین و پێ ی ووتم به ڕاستی تۆ لایه‌قی هه‌موو شتێکی باش و جوانیت ئه‌توانم بپرسم ناوی به‌ڕێزتان ؟
منیش ووتم : ( ترێ ) خان من ناوم ( توانا ) یه و کوڕێکی زۆر به توانام
هه‌ر دووکمان ده‌ستمان کرد به پێکه‌نین . من به پێکه‌نینه‌وه ده‌رگاکه‌م کرده‌وه و به رهو فرۆشگای ناو خه‌سته‌خانه‌که که‌وتمه ڕێ .
له ناو فرۆشگاکه دا هه‌ندێ شیرینم بۆ کڕی زۆر به خۆشحاڵی گه‌ڕامه‌وه بۆ لای که چووم ڕاکشابوو که منی بینی خێرا به ئه‌ده‌به‌وه هه‌ڵسا و
ووتی : ببوره.
منیش ووتم : خوای گه‌وره بمان بوورێت ئارام به جه‌نابتان چۆن پێتان خۆشه ئاوا درێژبن ئازادن .
پرسی لێم چۆن ناوی منت زانی ؟
بۆم باس کرد به‌سه‌رهاته‌که ، زۆر ئاسته‌م بوو به‌لایه‌وه .
پێی ووتم : توو خوا لێم ببوره.
منیش دووباره ووتم : خوای گه‌وره بمان بوورێت . من ته‌نها مه‌به‌ستم چاکه‌یه له‌گه‌ڵ ئێوه دا . ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێم قبوڵ بکات .
ووتی : زۆر ناوی خوا ده‌به‌یت بۆ شتێک هه‌یه له‌م که‌ونه‌دا ناوی خوا بێت ؟
به زه‌رده خه‌نه‌یه‌که‌وه پێم ووت : ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری خوا نه‌بوایه من یارمه‌تی تۆم نه ئه‌دا .
زۆر بوون ئه‌وانه‌ی که به‌لاتا تێده‌په‌ڕین و بڕوایان به خوا نه‌بوو که تۆیان ده‌بینی وازیان له لاشه‌ی تۆ ده‌هێنا و ده‌ڕۆشتن .
سه‌ری داخست و
ووتی : ببوره .
منیش ووتم : خوا بت بورێت .
ووتی : گوایه بۆیان باس کردوم که ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دین هه‌یه ئافره‌ت زۆر به که‌م سه‌یر ده‌که‌ن به‌ڵکو هه‌میشه وه‌ک کاره‌که‌رێک یان ژماره دوو سه‌یری ده‌که‌ن .
خێرا پێم ووت : ( ترێ ) خان ، ئه‌وه‌ی که جه‌نابتان فه‌رمووتان ته‌نها قسه‌ی کۆمه‌ڵێک نه‌زانن و بێ ئاگایانه له دین به تایبه‌ت له دینی پیرۆزی ئیسلام . که من زۆر وابه‌سته‌م به دینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه .
هه‌ر ئه‌ویشه فێری کردووم ده‌ستی یارمه‌تی درێژ بکه‌م بۆ خه‌ڵکی لێ قه‌وما و بێ هیچ مه‌به‌ستێک چاوه‌ڕوانی که‌ره‌می خوای گه‌وره بم پاشان فێری کردم که ئافره‌ت و پیاو وه‌ک یه‌ک سه‌یر بکه‌م ، به‌مانای ئه‌وه‌ی که هه‌ر دووکیان مرۆڤن ، به‌ڵام له بیرت نه چێ له دینه‌که‌ی مندا به هه‌شت و خراوه‌ته ژێر پێ ی تۆ به‌ڵام ئه‌و وه‌عده بهمن نه دراوه .
ئایا کامیان مافیان زۆر تره ، وه له ئاینی مندا پاداشتی چاکه و خراپه وه‌ک یه‌ک به‌شدارن ، به‌ڵام چۆن شه‌و و ڕۆژ هه‌یه شه‌و تامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ڕۆژیشیش تامی تایبه‌تی خۆی،به‌ڵام به هه‌ر دووکیان ده‌وترێت زه‌مه‌ن ئاوا ژن و پیاویش تامی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و به هه‌ر دووکیان ده‌وترێت مرۆڤ .
زۆر جوان گوێ بیستی قسه‌کانم بوو خێرا ووتی : به خوا ڕاسته تاکاتێ له ووڵاته‌که‌ی خۆم بووم منیش وا به‌سته بووم به ئایینه‌که‌ی تۆ زۆر باش بوو ڕێز و حورمه‌تێکی باشم له‌ناو خه‌ڵکی و که‌س و کاردا هه‌بوو به‌ڵام به‌دا خه‌وه هه‌موویم له ده‌ست دا .
وا به ته‌نها له ناو ئه‌م جێگایه دا بێ که‌س که‌وتووم و گۆرانی بۆ ته‌نهایم ده‌ڵێم :
منیش کردم به قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵیدا و خێرا پێم ووت که‌واته ئێوه‌ی ئافره‌ت هیچ نرخێک بۆ پیاو دانانێن که‌چی خۆتان داوای مافه‌کانیش له ئێمه ده‌که‌ن ئه‌ی من که‌س و برای تۆ نیم مه‌گه‌ر پیاو لای ئێوه ژماره دووه . ده‌ستی کرد به پێکه‌نین و ووتی :
توانا به‌ڕاستی من له ئاستی تۆ دا شه‌رمه مه‌زارم نازانم چیت پێ بڵێم مه‌گه‌ر بت کوژم ئه‌و جا چاکه‌ی تۆ به‌مه‌وه .
منیش به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ووتم ...
نه‌وه‌ڵڵا چاکه‌ی وام ناوێت تۆ من بکوژیت ئیتر ده‌ستمان کرد به پێکه‌نین و هه‌ندێ نوقڵیشمان خوارد که مێک بێ ده‌نگی ڕووی تێ کردین .
بێ ووت و وێژ ..
ووتم : ئه‌توانیت باسی ئه‌م بێ تاقهتیهی خۆتم بۆ بکه‌ی بۆ گیرۆده‌ی به گریانه‌وه ؟
ترێ ووتی : باس و به‌سه‌رهاتی من زۆر درێژه چۆن ئافره‌ت ده‌که‌وێته ناو خوێن و بۆگه‌ن ناشرینه‌وه باسه‌که‌ی منیش باسی شه‌رمه‌زاریه ، باسی خۆمت بۆ بکه‌م یان کڵۆڵی و بێ ئاگایم له دونیا و ساویلکهیم له به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌کاندا و دڵ‌پاکی خۆم بۆ خه‌ڵک .. نازانم له کوێ وه ده‌ست پێ بکه‌م با ناوی لێ بنێم شه‌وی سوور وه له شه‌وی سوره‌وه ده‌ست پێ بکه‌م .
شه‌ش مانگ له‌مه و به‌ر جه‌ژنی له دایک بوونی من بوو له قوتابخانه نهم ویست که‌س بزانێ به‌ڵام دوو هاوڕێ ی کوردم له‌گه‌ڵدا بوو پێیان ووتم تۆ ده‌بێت به ( 25 ) ساڵ جوانترین ته‌مه‌نی مرۆڤه ... ئه‌مانه‌و چه‌ند قسه‌یه‌کی تر وای لێکردم که ڕازی بم به قسه‌کانیان به گوێیان بکه‌م ئه‌ویشم به بیر دا هات ووتم : نه‌وه‌کو بڵێن ئه‌م ( ترێ ) یه نایه‌وێ پارهبهکار بێنێت کچێکی ده‌ست داخراوه ووتم باشه چوینه ده‌ره‌وه
سه‌ره‌تا وتیان : ده‌چین بۆ کافێیه‌ک ( قاوه‌خانه ) له‌وێ داده‌نیشین دوو ( که‌په‌چینۆ ) ده‌خۆینه‌وه که چوین دانیشتین و ده‌ستمان کرد به قسه‌ی خۆش و گاڵته وگه‌پ له پڕ دوو گه‌نجی جوانخاس هاتنه لامانه‌وه و چۆنی و چاکیان له‌گه‌ڵ ( ئاڤانی ) هاوڕێم کردوو ئاڤانیش ئێمه‌ی به ( نامۆ و ئازاد ) ناساند که گوایه ئه‌م دووانه هونه‌رمه‌ندن گۆرانی بێژن
سه‌رچاوه/ده‌ریای نوور
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سانکۆ (2009-06-09 23:40:54)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastt xosh bet
ba rasti chirokeki xosha
hiwa darm zow tawawi bkai
chwnka chawarwani zor naxosha
tkaea zw tawawi ka azizm
sarkaw tw bit geanakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه








به‌سه‌رچاو هه‌ر ئه‌مرۆ ئازیزم سوپاس بۆ تۆش..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سانکۆ (2009-06-17 19:22:16)
له‌سه‌ر هێڵ نییه