❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ریتانیه‌كانیش باوه‌ڕیان به‌ نووشته‌ و جادوو هه‌بووه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-10 06:57:40

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

به‌ریتانیه‌كانیش باوه‌ڕیان به‌ نووشته‌ و جادوو هه‌بووه‌

به‌ریتانیه‌كانیش باوه‌ڕیان به‌ نووشته‌ و جادوو هه‌بووه‌ 
PNA- شووشه‌یه‌كی مه‌ی له‌ به‌ریتانیا دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی 17 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دووپات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاری نوشته‌ و جادوو له‌و وڵاته‌ ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ كه‌رتی (گرینویچ)ی (له‌نده‌ن)ی پایته‌خت، چه‌ند كرێكارێك له‌ كاتی كاركردنیان له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كدا، شووشه‌یه‌كی (مه‌ی)یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ناو شووشه‌كه‌دا، چه‌ند تاڵێكی قژ، پارچه‌ نینۆك و ده‌رزی، له‌گه‌ڵ كه‌مێك میزی تێدابووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، دواتر ئه‌و شووشه‌ مه‌یه‌ بۆ به‌شی زانستی شوێنه‌واری به‌ریتانیا گواستراوه‌ته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی: ئه‌و شووشه‌ مه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن توێژه‌ران و زاناكانی به‌شی شوێنه‌واری به‌ریتانیا شیكراوته‌وه‌، رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و شوشه‌ مه‌یه‌ شووشه‌ی نوشته‌ و جادوو بووه‌، مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی 17 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین شووشه‌ی له‌م جۆره‌یه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ ساغی دۆزرابێته‌وه‌.

توێژه‌ران ئاماژه‌یانداوه‌، له‌ نێو خه‌ڵكی سه‌ده‌ی 17دا نووشته‌ و جادوو زۆر باوبووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار بۆ نه‌خۆشی به‌كارییان هێناوه‌، جگه‌ له‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی جادوو خراپه‌ به‌كارییان هێناوه‌، كه‌ پێكهاته‌ و پێداویستی تایبه‌تی هه‌بووه‌.

راشیانگه‌یاندووه‌، له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، خاوه‌نی شووشه‌ مه‌یه‌كه‌ كه‌سێكی جگه‌ره‌ كێش بووه‌ و درێژی نینۆكیشی ئاماژه‌یه‌كه‌، كه‌ ئه‌وكه‌سه‌ خاوه‌ن سه‌رمایه‌ بووه‌.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net