.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانیایی، ئامێرێكی نوێی داهێناوه و به لاپه‌ڕه‌ی پلاستیكی ناوی ده‌بات، بڕیار وایه ساڵی داهاتوو بخرێته بازاڕه‌وه و شوێنی رۆژنامه كاغه‌زییه‌كان بگرێته‌وه.
به پێی راپۆرتێكی تۆڕی هه‌واڵی (BBC)ی به‌ریتانیایی، لاپه‌ڕه پلاستیكیه‌كه له راستیدا لاپه‌ره‌یه‌كی ئه‌لكترۆنییه، ده‌توانرێت لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه جۆراوجۆره‌كان بخرێته ناوی و له‌گه‌ڵ خۆت، بۆ هه‌ر شوێنێك، كه مه‌به‌ستت بێت، بیگوازیته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، پێكهاته‌ی پلاستیكیهكهی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه، به شۆڕشێك له لاپه‌ڕه ئه‌لكترۆنییه‌كان ده‌ژمێردرێت، چونكه تاوه‌كو ئێستا لاپه‌ڕه ئه‌لكترۆنییه‌كان له ماده‌ی سیلیكۆن دروست ده‌كران.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه ته‌نانه‌ت ئهنتیگرێتهكانی ناویشی له پلاستیك دروستكراوه و به‌م هۆیه‌وه كێشی زۆر كه‌مه و ده‌كرێت لوولیش بكرێت.
راپۆرته‌كه‌ی BBC ئاماژه‌یداوه، به هۆی ئه‌م لاپه‌ڕانه‌وه ده‌كرێت، چه‌ندین رۆژنامه له ناو یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی ته‌نك هه‌ڵبگیرێت، بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بێت كه رۆژنامه‌كان له ناو میترۆ یا پاس، له ده‌ستت بڵاو ببنه‌وه، به‌ڵكو به ئاسانی بتوانی رۆژنامه بخوێنیته‌وه، له هه‌مووشی گرنگتر، ئه‌م داهێنانه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رێگر بێت له له‌ناوچوونی رێژه‌یه‌كی زۆری كاغه‌ز، كه رۆژانه بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان به‌كار ده‌برێن.
له به‌شێكی دیكه‌دا راپۆرته‌كه روونیكردۆته‌وه، كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م لاپه‌ڕانه له شاری (درسدن)ی وڵاتی ئهڵـمانیایه، ئه‌م ئامێره نوێیه، له "ژووری خاوێن"، له ژێر چاودێرییه‌كی توندی ئاسایشییه‌وه، به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م لاپه‌ڕانه‌ش پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، كه مۆنیتۆری ئه‌م لاپه‌ڕانه به شێوه‌یه‌كه هه‌مان هه‌ستی رۆژنامه‌ی كاغه‌زی ده‌داته خوێنه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لایه‌نگرانی رۆژنامه كاغه‌زییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئه‌م رۆژنامه نوێیانه ناتوانن جێگره‌وه‌ی رۆژنامه كاغه‌زییه‌كان بن.
PNA

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hana_sweet (2009-06-10 21:25:53)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نییه