.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سه‌رۆكێكی كۆچكردووی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی قسه ده‌كات
PNA- هاوسه‌ری سه‌رۆكێكی كۆچكردووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، هه‌موو شه‌وێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بینێت و بۆ ماوه‌یه‌كیش پێكه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و خاتوو (نانسی ریگان) هاوسه‌ری سه‌رۆكی كۆچكردووی ئه‌مه‌ریكا (رۆناڵد ریگان)، لیژنه‌یه‌كی بۆ ئاماده‌سازییه‌كانی ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی له دایك بوونی 40مـین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2011 پێكهێنا.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا و له چاوپێكه‌تنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری Vanity fair خاتوو (نانسی) رایگه‌یاندووه، هه‌موو شه‌وێك (رۆناڵد ریگان) ده‌بینم و پێكه‌وه‌ش قسه ده‌كه‌ین.
خاتوو (نانسی)، كه شه‌ممه‌ی داهاتوو یادی 88 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌كاته‌وه، وتویه‌تی: هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم قسه‌یه‌كی سه‌یرو ئه‌فسانه‌ییه، به‌ڵام به‌راستی ریگان ده‌بینم، چونكه هه‌ستێك له لام دروستبووه، هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ش وای لێكردووم، ریگانی كۆچكردوو به راسته‌قینه‌یی بێته به‌رچاوم.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه، زۆر بیری رۆناڵد ریگان ده‌كات، وتیشی: هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی ده‌ڵێن: "دوای مردنی كه‌سێك یاخود خۆشه‌ویستێكت، به تێپه‌ڕبوونی كات له بیری ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه راست نی‌یه".
له كۆتاییدا، نانسی هاوسه‌ری رۆناڵد ریگان وتویه‌تی: له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگم به (جۆن مه‌كین)ی پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان دابوو، به‌ڵام زۆر سه‌رسام بووم به هه‌ڵمه‌ته‌كانی (باراك ئۆباما) بۆ هه‌ڵبژاردن.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
