❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توێكڵی ته‌ماته‌ ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و مێشكه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-13 05:46:39

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

توێكڵی ته‌ماته‌ ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و مێشكه‌

توێكڵی ته‌ماته‌ ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و مێشكه‌ 
PNA- توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه‌، به‌كارهێنانی ته‌ماته‌ وه‌ك ده‌رمان له‌ مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لێدانی مێشك مرۆڤ ده‌پارێزێت.

ده‌سته‌ی وێستگه‌ی به‌ریتانیا بڵاویكردۆته‌وه‌، تیمێكی زانا و توێژه‌ران له‌ زانكۆی (كامبریدج)ی به‌ریتانیایی له‌ ئه‌نجامی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌ سه‌ر 150 نه‌خۆشی تووشبوو به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ،  بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، ده‌رمانێكی تازه‌ی به‌رهه‌م هاتوو له‌ توێكڵی ته‌ماته‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌، رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵ له‌ خوێندا كه‌م بكاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌، دكتۆر (پیته‌ر كیركباتریك) كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامی تیمه‌ زانستیه‌كه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌سته‌ی وێستگه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه‌، ده‌رمانی (لایكۆبین) كه‌ پێشتر له‌ بازاڕه‌كاندا وه‌ك ده‌رمانی خۆراكی ده‌فرۆشرا، ئێستا كۆمپانیاییه‌كی تایبه‌ت به‌ پێشخستنی زینده‌ورزانی، ده‌رمانێكی نوێی لێ به‌رهه‌مهێنراوه‌ به‌ ناوی (ئاتیرۆنون).

پیته‌ر وتویه‌تی: ماده‌ی (ئاتیرۆنون) به‌رهه‌مهێنراو، زۆر چالاكتره‌ له‌وه‌ی پێشتر پزیشكه‌كان پێناسه‌یان كردووه‌ و بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌ی رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵ به‌ تایبه‌تی جۆری LDL ی زیانبه‌خش به‌كاریان ده‌هێنا.



هه‌روه‌ها روونیكردۆته‌وه‌، ئه‌و ده‌رمانه‌ تازه‌یه‌ (ئاتیرۆنون) له‌ توانایدا هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئۆكسیدی چه‌وری زیان به‌خش له‌ خوێندا، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی 8 هه‌فته‌دا سفری بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ پرۆفیسۆر (پیته‌ر ویسپێرج) له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دڵی به‌ریتانیایی رایگه‌یاندووه‌، ئێمه‌ هۆشداری ده‌ده‌ینه‌ خه‌ڵك هیچ ده‌رمانێكی نوێ به‌كارنه‌هێنن، تاوه‌كو  بۆ ماوه‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی كرداره‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه‌ ده‌رمانی نوێ پێویستی به‌ تاقیكردنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ زیاتر دڵنیابوون و ئاشكراكردنی كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی.

هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر (ئه‌نتۆنی لێدس) سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی به‌ریتانیایی وتویه‌تی: ده‌رمانی (ئاتیرۆنون) كه‌ له‌ ماده‌ی (لایكۆبین)ی ته‌ماته‌ وه‌رگیراوه‌، ده‌رگایه‌كی نوێیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵی به‌رز له‌ خوێندا.

جێی ئاماژه‌یه‌، ماده‌ی (لایكۆبین) ماده‌یه‌كی دژه‌ ئۆكسیده‌ له‌ توێكڵی ته‌ماته‌دا هه‌یه‌، هه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ش وای له‌ ته‌ماته‌ كردووه‌ ره‌نگی سور بێت، به‌ڵام خواردنی لایكۆبین به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی هیچ كاریگه‌رییه‌كی باشی نیه‌.

http://kurdzhin.org/uploads/20d5a6e119.jpg

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net