❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ پوك، هه‌وكردنه‌كانی‌ جومگه‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-13 06:03:19

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ پوك، هه‌وكردنه‌كانی‌ جومگه‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌

چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ پوك، هه‌وكردنه‌كانی‌ جومگه‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌

له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی ته‌ندروستی‌ كه‌ له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ پوك هۆكار ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ماكی‌ هه‌وكردنه‌كانی‌ جومگه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤارێكی‌ تایبه‌تدا بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاری‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ وتاری‌ زانستی‌‌و ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ شانه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ددان‌و پوك  ئاماژه‌ پێده‌كات، تیایدا له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ پوك ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازار‌و ڕه‌قبوونی‌ جومگه‌كان به‌تایبه‌ت له‌كاتی‌ به‌یانیاندا.
توێژه‌ره‌كانی‌ سه‌ر به‌كۆلێژی‌ پزیشكی‌ ددان له‌زانكۆی‌ كایسی‌ خۆرئاوا‌و به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ كلیفلاندی‌ فێركاری‌ هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چل نه‌خۆش كه‌ تووشی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ پوك‌و ئازاره‌كانی‌ جومگه‌ بوون، له‌ئاكامیشدا ده‌ركه‌وت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ پوك‌و ده‌م‌ودانیان، بووه‌ته‌ هۆكارێكی‌ باش بۆ ده‌ربازبوونیان له‌و ئازارانه‌ی‌ له‌جومگه‌كانیان هه‌بووه‌ پێشتر پێوه‌یان ده‌نالاَند.
سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ ڕۆماتیزم له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ كلیفلاند ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، ئاكامی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ هانی‌ پسپۆڕان ده‌دات كه‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئازاره‌كانی‌ جومگه‌ ده‌شێت له‌ڕێگه‌ی‌ بوونی‌ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌م‌و دانه‌وه‌ بێت‌و رێنمایی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بكرێت كه‌ به‌زووترین كات ئه‌و كێشانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن دووا نه‌خه‌ن.

http://kurdzhin.org/uploads/9170965a70.jpg

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net