❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچان و كوڕان پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ نوقم بێت ‏

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-13 08:58:46

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

كچان و كوڕان پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ نوقم بێت ‏

كچان و كوڕان پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ نوقم بێت ‏

باوكان و دایكانی به‌ڕێز ، په‌روه‌رده‌كارانی ئازیز ، ده‌بێت هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه‌ بزانین كه‌ ‏ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین زۆر جیاوازه‌ له‌سه‌رده‌مانی زوو ، ئێستا كۆمه‌ڵێك ‏هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر به‌ره‌و رووی گه‌نج و لاوه‌كانمان ده‌بنه‌وه‌ و پێویسته‌ زۆر گرنگیان پێ بده‌ین و ‏بۆ پاراستنیان به‌په‌رۆشه‌وه‌ ئاگاداریان لێ بكه‌ین. ‏‎
‎ ئه‌مڕۆ چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵوێرانكه‌ر رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ و گه‌مارۆیان ده‌دات: ‏‎
‎ تلیاك و مادده‌ هۆش به‌ره‌كان خواردنه‌وه‌ و مادده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كان، جگه‌ره ‌، توندوتیژی ، ‏لادانی ئه‌خلاقی و هاوڕێی خراپ ، نه‌خۆشی یه‌ سێكسیه‌كان و چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌م ‏بابه‌ته‌.‏‎
‎ ئه‌وان ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ هه‌موو كاتێك پێویستیان به‌ ئێمه‌یه‌ ، پێویسته‌ ئاگامان لێیان بێت و ‏فه‌رامۆشیان نه‌كه‌ین ، تا به‌هۆی یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ گوڵزاری جوانی و لاوێتیان ‏هه‌ڵنه‌پروكێ و ژیان و دواڕۆژیان نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.‏‎
‎ پێویسته‌ درك به‌وه‌ بكه‌ین، كه‌ په‌روه‌رده‌ به‌ ته‌نها بریتی نیه‌ له‌ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ‏ژیان و گوزه‌ران.‏‎
‎ بێ ئه‌وه‌ی بزانین كوڕان و كچان رۆژانه‌ چی ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌یان چی یه‌ و هاوڕێیه‌تی كێ ‏ده‌كه‌ن و هه‌واداریه‌كانیان چی یه‌ و سه‌رگه‌رمی چین!؟‎
‎ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ بین و بزانین كاته‌كانیان به‌چی یه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ ‏به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ڕێژ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ هۆشیاریان بكه‌ینه‌وه‌ و رێنماییان بده‌ینێ.‏‎ ‎‎
‎ ئه‌مڕۆ له‌ جیهانی جیهانگیری و عه‌وله‌مه‌دا، تادێت به‌ربه‌سته‌كان ده‌سڕێنه‌وه‌ و جیهان له‌ ‏گونده‌ بچكۆله‌كه‌ی جاران زیاتر بچوك ده‌بێته‌وه‌، له‌ رێگای ئه‌نته‌رنێت و كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان ‏و نوسراو و بڵاوكراوه‌كانه‌وه‌ هه‌موو شتێك بێ سانسۆر په‌خش ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ‏له‌گه‌لانی جیهانی سێیه‌م دا كه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی جیاوازی نێوان ئازادی و ‏پاشاگه‌ردانی و به‌ره‌ڵایی بزانن. و تاكه‌ پێناسه‌یه‌ك بۆ ئازادی و دیموكراسی سڕینه‌وه‌ی ‏سنور و به‌هاكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌.‏‎
‎ زیاتر ئه‌م كێشه‌یه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌.‏‎
‎ ئه‌مڕۆ نه‌وه‌كانی ئێمه‌، هه‌موو شتێك ده‌بینێت، هه‌موو شتێك ده‌بیستێت.‏‎
‎ زاڵبونی دونیای مادده‌په‌رستیش وای كردووه‌، كه‌ هه‌وڵ بدات هه‌موو شتێك تاقی بكاته‌وه‌، ‏ته‌نها پێوه‌ر له‌م جیهانه‌ جه‌نجاڵه‌دا، بۆ دیاریكردنی پله‌و پایه‌ هه‌بوونی زۆرترین سامان و ‏بوونی ماددی و له‌زه‌ت و خۆشیه‌كانی دونیایه‌.‏‎
‎ پێشه‌نگ و ڕابه‌ران لای چینی نوێ ی لاوان له‌ژێر سایه‌ی عه‌وله‌مه‌دا، شاجوانه‌كان، ‏سه‌ماكه‌ران و ئه‌كته‌ر و یاریچی و به‌نا و هونه‌رمه‌ندانه‌، زۆر جار گه‌نجێك تاناوی زانایه‌ك یا ‏شاعیرێك یا نوسه‌رێك ده‌زانێت كه‌ به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ فێری بووه‌، ناو و ژیاننمامه‌ی چه‌ندین ‏ئه‌كته‌ری سینه‌مایی و یاریچی جیهانی ده‌زانێت و له‌به‌ریه‌تی وێڕای پاراستنی وێنه‌كانیان و ‏لاسایی كردنه‌وه‌یان له‌ ژیانی رۆژانه‌یدا !! ‏‎
‎ ئه‌مڕۆ لاوان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا جگه‌ له‌ زنجیری مل و گه‌ردن و بازنی ده‌ست و ‏جل و به‌رگی كورت و ته‌سك و چاكردنی سه‌یریی سه‌ر و قژ و .... هتد. هیچی تریان ‏ئاماده‌ نه‌كردووه‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی.‏‎
‎ ئه‌وان له‌ قۆناغێكی ناسكی ژیانیان دا ڕاده‌بورن، به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ش هه‌وڵمان نه‌داوه‌ ‏پێشه‌نگێكی باشی ئه‌وان بین، ده‌كرێت زۆر جار بگه‌ڕێن به‌شوێن نموونه‌ی به‌رزی ‏كۆمه‌ڵگادا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی لێ وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌دی ناكه‌ن.‏‎
‎ كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ خۆی رۆشنبیرو به‌هێز و پته‌و نه‌بێت ناتوانێت نه‌وه‌كانی ئاڕاسته‌ بكات.‏‎ ‎‎
‎ من ته‌نها لێره‌دا به‌ر پرسانی په‌روه‌رده‌ له‌ ماڵه‌وه‌ تاده‌گاته‌ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات وریا ‏ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ لاوان بڕبڕه‌ی پشتی كۆمه‌ڵگان، به‌ شكانی ئه‌و بڕبره‌یه‌ كۆڵه‌كه‌ی پشتی ‏كۆمه‌ڵگه‌ ده‌شكێت و كه‌شتیه‌كه‌مان نوقم ده‌بێت و هه‌زار و یه‌ك ده‌رد و به‌ڵا ڕووده‌كاته‌ ‏كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و ئه‌وسا چاره‌سه‌ركردنی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت!!‏‎
‎ ئه‌مڕۆ به‌فریای گه‌نج و لاوانمان بكه‌وین باشتره‌، نه‌ك سبه‌ینێ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هیچمان پێ ‏نه‌كرێت!!‏‎








‎ ئا: عادل شێخانی‎

sc islam dost

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-13 10:43:16

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: كچان و كوڕان پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ نوقم بێت ‏

8har bjit tina gyan  bo amda krdne am  raporta nmwnat  zor  bet gulla jwanaka

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-13 14:34:06

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: كچان و كوڕان پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ نوقم بێت ‏

سوپاس سه‌راب گیان ده‌ست خۆش بۆپه‌یامه‌که‌ت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-13 15:32:57

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: كچان و كوڕان پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ نوقم بێت ‏

ده‌ست خۆش تینا ئازیزم هیج شتێکم نه‌ماوه‌ پێشکه‌ستی بابه‌ته‌کانبت که‌م که‌ زۆر باسودو کار‌یگه‌رن هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو بیت گیان
ئاشكرایه‌ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ به‌نده‌ به‌ پێشكه‌وتنی تاكه‌كانیه‌وه‌، سه‌رده‌می ئێستا ناسراوه‌ به‌ سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌ و له‌ سایه‌ی ئه‌م پێش كه‌وتنه‌ به‌رچاوانه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو جیهان ڕووده‌دات رۆژانه‌ چه‌ندین ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتو دێنه‌ ئاراوه‌ كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌باره‌وه‌ نیه‌، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌موو پێش كه‌تن و جیهان گیریه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌ول و تێكۆشان و به‌دواداچوونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ دیاره‌ هیچ شتێك لای مرۆڤه‌كان به‌ مه‌حاڵ نازانرێن به‌ڵكه‌ پابه‌نده‌ به‌ چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی توانای تاك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئینته‌رنێـت یه‌كێكه‌ له‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ی كه‌ له‌ رۆژگاری ئێستادا سودێكی ئێجگار زۆر به‌ هه‌موو كسێك ئه‌گه‌یه‌نێت له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌ تایبه‌تی چینی قوتابیان و خوێندكاران و گه‌نجان و لاوان كه‌ ئاسانكاریه‌كی زۆر له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ پێشكه‌ش به‌م چینه‌ به‌ تایبه‌تی ده‌كات هه‌ربابه‌ت و ته‌وه‌رێك كه‌ بیكه‌ن به‌ توێژنه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی به‌شه‌كاندا ئه‌توانرێت هه‌رله‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌ ئاسانی به‌ ده‌ستیان بگات كه‌ئ ه‌مه‌ش وای كردووه‌ قوتابیان و خوێندكاران لاوان و گه‌نجان پێویستیه‌كی ئه‌و تۆیان به‌ په‌رتوكخانه‌ نه‌بێت كه‌ جگه‌ له‌ ئینته‌رنێت له‌ ڕێگه‌ی دیسك یان سێدی یه‌وه‌ ئه‌توانرێت چه‌ند په‌رتوكێك له‌سه‌ر یه‌ك دیسك وه‌ده‌ست بخات ئه‌مه‌و جگه‌ له‌وه‌ی كه‌وا كۆمه‌لێك له‌ چینی گه‌نجان رۆژانه‌ كاته‌كانیان له‌ سه‌ته‌ره‌كانی ئینته‌رنێت به‌سه‌ر ئه‌به‌ن دیاره‌ هه‌موو شتێك دوو لایه‌نی هه‌یه‌ كه‌ لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌ تیڤه‌، گومانی تیانیه‌ كه‌ لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌كانی زیاتره‌ و نكۆڵی له‌وه‌ش ناكرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئاشنا نه‌بین وه‌ حه‌زیش ده‌كه‌ین شاره‌زاییمان له‌ هه‌موو پرۆگرامه‌كانی سیستمی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر هه‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ داین كه‌ به‌ ته‌واوی یان زیاتر له‌ لایه‌نه‌ به‌ سوده‌كانی ئیته‌رنێت فێربین له‌ ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا به‌ هه‌ڵه‌ به‌كاری ئه‌هێنین بۆ وێنه‌ له‌ رێگه‌ی (Chat) ه‌وه‌ خۆمان به‌ كه‌سێكی تر نیشان ئه‌ده‌ین یان چه‌ندان وێنه‌ی تر.............

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-13 15:42:00

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: كچان و كوڕان پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ نوقم بێت ‏

زۆر سوپاس کاکه‌ سانکۆ زۆر خۆشحاڵم هه‌میشه‌ بابه‌ته‌کانم سه ر‌نجی به‌ڕێزتان ڕائه‌کێشێت

ده‌ست خۆش قسه‌کانت زۆۆۆر جوانن زۆر راسته‌ سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net