.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سرِینهوهی ڤایرۆسی (Sality) به بێ فۆرماتكردن. 2009
[ته‌نها به ناوی خوای په‌روه‌ردگار ده‌ستی پێ ئه‌كه‌ین]
چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ سرِینهوهی ڤایرۆسی (Sality) :
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسی چۆنیه‌تی سرِینهوهی ئه‌م ڤایرۆسه حه‌ز ئه‌كه‌م باسێكی ئه‌م ڤایرۆسه‌تان بۆ بكه‌م وه كاریگه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه له ویندۆز چیه.
ڤایرۆسی (Sality) چیه؟
ڤایرۆسێكی زۆر به‌ر بلاَوه وه توانای بلاَوبوونهوهی هه‌یه له كۆمپیوته‌رێك بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر له رِێگهی فلاش میمۆری یان هارد دیسكی USB یان هه‌ر ئامێرێك كه زاكیره‌ی هه‌بێت ، ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌چێته ناو فۆڵده‌ره گرنگه‌كانی ویندۆز وه‌كو System32 و فۆڵده‌ری Windows هتد... وه هه‌روه‌ها به‌چه‌ند ناوێك خۆی نیشان ده‌دات له‌وانه:
SYSLIB32.DLL
OLEMDB32.DLL
WMIMGR32.DLL
VCMGRD32.DLL
VCMGCD32.DLL
WDMFMC32.DLL
وه چه‌ند ناوێكی‌تر .
ئه‌م ڤایرۆسه بهرِاستی خه‌ڵكێكی زۆری هه‌راسان كردووه هه‌ر كه لێ ی ده‌دات یه‌كسه‌ر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر فۆرمات كردن ، به‌مه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێ و ناچار ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ماڵه‌وه فۆرمات ناكات ئه‌یبات بۆ بازارِ پاره‌یه‌كی تێ ده‌چێت و پاشان ئه‌بێت پێناسه‌ی پارچه‌كانی كۆمپیوته‌ر بكه‌یته‌وه و ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێویستته دایبه‌زێنیته‌وه ، ئه‌گه‌ر ویندۆكهتان ئه‌ێڵی بوو دووباره داوای ئه‌كتیڤی تازه ده‌كاته‌وه و پاشان (Update)ی تازه ، به هه‌ر حاڵ عهزێتێكی زۆری ده‌وێ، بهلاَم ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی كه باسی ئه‌كه‌م بۆتان به پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار ئیتر پێویستتان به فۆرمات كردن نابێت له لایه‌ن ڤایرۆس لێدانه‌وه نه‌ك شتی‌تر ، جاری وا هه‌یه ویندۆزه‌كه‌ت له به‌ر سرِینهوهی فایلی سیسته‌مه‌كان پێویستی به فۆرمات ده‌بێت ، ئامۆژگاریه‌ك له‌منه‌وه بۆ ئێوه‌ی بهرِێز با فۆرمات كردن دوایین بیركردنه‌وه‌تان بێت هه‌وڵ بده‌ن فۆرماتی نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ناچار بوویت ئه‌و كات فۆرماتی بكه.
*چۆن ده‌زانیت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تووش بووه به‌م ڤایرۆسه(یان كاریگه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه چیه له ویندۆز)؟
ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌م شتانه‌ی به سه‌ر هاتبوو ئه‌وه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه:
1- (Task manager) له كار ئه‌كه‌وێت واتا (Disable) ئه‌بێت.ئه‌ویش به ده‌ست نان به (Ctrl+Alt+Delete) ده‌ر ده‌كه‌وێت بۆت.
2- ریجسته‌ری(Registry Editer )ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له كار ئه‌كه‌وێت.
3- فایله شاراوه‌كان واتا (Hidden files ) دیار ناكه‌وێت هه‌ر چه‌ند له (Folder Option) فایله شاراوه‌كان كارا بكه‌ی دووباره له كار ئه‌كه‌وێته‌وه.
4- (Firewall) و (Anti Virus) ه‌كه‌ت له كار ده‌كه‌وێت ، واتا ئه‌گه‌ر ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌ت پێشتر (active)بێت ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه (unactive)ی ده‌كات یان ئه‌گه‌ر (active) بێت ئه‌وا (Update)وه‌رناگرێت. وه ئه‌گه‌ر (Scan Virus) بكه‌ی واتا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بپشكنی له ڤایرۆس ئه‌وه ڤایرۆسه‌كه ئه‌گرێت بهلاَم نایكوژێت یان نایسرِیتهوه.
5- هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی ناو هاردی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كه پاشگری (exe) هه‌یه هه‌مووی یان هه‌ندێكی ڤایرۆسه‌كه شوێنی ده‌گرێته‌وه به‌مه‌ش كاتێك بته‌وێ (Setup)ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ی ئه‌وه به‌رنامه‌كه (Setup)نابێت ، وه (error massage)ت بۆ ده‌ر ده‌چێت.
6- هه‌روه‌ها ئه‌و فایلانه‌ی كه پاشگری .com و scr و هه‌ندێك له .dllهه‌یه ئه‌وانه‌ش ئه‌بن به ڤایرۆس واتا ڤایرۆسه‌كه شوێنی ئه‌گرێته‌وه.
7- كاتێك كه فلاشێك ئه‌ده‌ی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌وه فایلێك بۆ ناو فلاشه‌كه زیاد ئه‌بێت ئه‌ویش فایلی autorun.inf وه هه‌ندێك فایلی تر .
8-نا‌توانیت بچیته ناو (Safe mode) ه‌وه ، ئه‌گه‌رێت هه‌وڵ بده‌ی بچیته ناو (Safe mode)ه‌وه ئه‌وه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت رِیستارت ئه‌بێت.
* ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێویستت ئه‌بێت بۆ سرِینهوهی ڤایرۆسی (Sality):
به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌بێت ئه‌م به‌رنامانه‌ی خواره‌وه دابه‌زێنیت ئه‌گه‌ر ده‌ستت ناكه‌وێت فه‌رموو له‌م لینكانه وه‌ری بگره
1- به‌رنامه‌ی (Norman Malware Cleaner) ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی: :<http://normanasa.vo.llnwd.net/o29/public/Norman_Malware_Cleaner.exe>.
2- به‌رنامه‌ی(Symantec Win32.Sality.AE Removal Tool) ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی:
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن كورين (2009-06-14 06:41:25)


له‌سه‌ر هێڵ نییه