.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نامهه‌وێ من ببم به دایک
هێنده قێزم له ( ئه‌و ) بووه
نام هه‌وێت نا ببم به دایک
ئه‌گه‌ر هه‌موو مێیه‌ک تامه‌زرۆیه
به دڵ ویستی بیستنی ناوی دایه‌یه
ووشه‌ی دایکیش گه‌وره‌ترین پێناسه‌یه
به‌ڵام هه‌رگیز ویستی ئاوام نه‌بووه و نابێ
چون هه‌ر ده‌بێ ئه‌و پێناسه‌ی دایکم پێ بات
که زه‌ڕڕه‌یه‌ک هه‌ست و سۆزی بۆمن نه‌بێت
چۆن ده‌توانێ ڕێ به خۆی دات ببێ به باوک!
شوره‌ییه بۆ هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی
له خۆشه‌ویستی دایکی خۆی حاڵی نه‌بوو
ده‌یهه‌وێت به زه‌بری هێز و گڕی ده‌نگ
به‌ناو هاو سۆز و هاو ژینی
( بۆ ناو هێشتن ) بکات به دایک
نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی پیاوه‌تی
جارێ وانه‌ی سۆز و میهرله دایکی خۆتان فێر ببن
ئینجا بێن و نه‌وه‌یه‌ک دروست بکه‌ن
تا له مانای ئه‌فسوناوی خۆشه‌ویستی جوان تێ بگه‌ن
هۆ دانیشتوانی مه‌مله‌که‌تی شێران
شیر به بۆ پارێزگاری له هه‌ست و سۆز
دڵنیا بن نه‌نگی نییه بۆ ئێوه‌ی شێره پیاوان
وانه‌ی عه‌شق له باڵدار و په‌پوله و گوڵ فێر بن
بڕۆن خاوه‌ن بڕیار و ده‌سه‌ڵاتی هه‌وه‌ڵ و ئاخیر
فێر بن تا سۆزی سۆزدارانی دڵ به سۆز نه‌بن
نه‌که‌ن ئێمه بکه‌ن به دایک خۆشتان به باوک .
سۆز
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن soz2 (2009-06-13 21:42:27)

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده ست خؤش سؤزكيان زؤرجوانه هه رسه ركه وتوبيت.وابزانم هى خؤته ئه م شيعره وايه.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن دلدار_85 (2009-06-13 21:47:33)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاست ده‌که‌م ..
به‌ڵێ ئه‌م ده‌ربرینه که جارێ ناتوانم ناوی بنێم شیعر هه‌ستێکی ناخی خۆمه و به‌و شێوه‌یه ده‌رم خستووه ..
هیوادارم ئه‌و ویسته‌ی هه‌مبووه له نوسینی ئه‌و ووشانه وه‌ک خۆی گهیاندبێتم و خوێنه‌ر لێی تێ بگات
له‌سه‌ر هێڵ نییه




zor jwana azizm ya xwa taman drizh bit[i][/
وانه زانى ده ستى غة م يادت لة دلدا دةرئة كا
ئةشكى خوينينم دةليلةبؤ كه سى باوه رنه كا---

له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpast dakam gyanakam , taman drezh w sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت سۆزه گیان هۆنراوه‌یه‌کی جوانه
وه‌ک خۆت وتت ئه‌مه ده‌ربرینی هه‌ستی خۆته
دووباره ده‌ستت خۆش بێت سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس ئه‌زیزم .. تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت و له به‌رهه‌مه جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زو س من حه ز ده كه م كزه با يه كى خو شى رو له دلت بكات ئه و هه م‌و ته م‌و مزه ى له هوندراوه كانتا به ديا رده كه ويت هه رهه م‌و ى رابيج بكات وه بيم وا يه ده بيته ميهره بانت ترين دايك
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاست ده‌که‌م به‌رێزم ..
وه‌ک هه‌موو جار ئاماژه‌م به‌وه کردوه ئه‌م ده‌ربڕینانه‌م مه‌رج نیه ره‌نگ دانه‌وه‌ی واقعی خۆم بێت ..
به‌ڵکو له مه‌یان گوزارشته له و هه‌سته‌ی هه‌ستی پێ ده‌که‌م سه‌باره‌ت به هاو ڕهگهزهکانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو
توڕەبە بۆنا!گەرهەڵچونتخەڵکانێکیش لەلێژاوی ناحڵی بون هەڵکێشێ!یان لەپێستی مرۆڤایەتی بچنەدەر و دڕندەیەکیان لێدەرچێ! توڕە بە،گەر هەموودنیاش بڵێ نابێ!گوێمەدەرە هاژوهوژیان دەنگی بەرز هەر لەهەناوی تەنەکەی بەتاڵ دێ!
دەستت خۆش هاوڕێم
ئازایەتی لەدەربڕین یان دەرخستنی هەستی شاراوە خۆی لەخۆیا جەنگێکە بەزۆر ترسنۆک ناکرێ
دنیای نوسین
وەک دنیای ئێمە وایە پڕە لەشتی سەیر و سەمەرە
سێبەرەکانیشی وەک مرۆڤەکانی ئێرە وایە،تێکەڵە لەدرۆ و ڕاستی
هەیە دەنوسێ بۆ حەزێ نایەتە دی!
هەیە دەنوسێ بۆ درۆیەک پێی نارێ!
هەیە دەنوسێ بۆ فێڵێک بەتەمایە بیکات!
هەیە دەنوسێ تا لەچوارچێوەی داری بنێن!
هەیە دەنوسێ تاگۆڕانێک بخاتە ئەم ڕێگا مەییوە!یان جوڵەیەک بخاتە ئەم جەستە مردووە،یان لەقافڵەی دیلی نەفسی ڕادەکات و دەڵێ من ئازادیم دەوێ.......
هاوڕێم گەر نوسین ئاوێنەی واقع بایە
ئێستا دنیا هێندە جوان بوو
چاوەڕوانی(مەهدی)گەرەک نەبوو تا گورگ و مەڕ پێکەوە ئاو بخواتەوە!
هاوڕێم نوسین دیوی ڕاستی مرۆڤە
ئەوبونەوەرە جوانەی ئەمێستاکە ناشیرین‌ترین بونەورە!
نوسین شۆڕشێکەبۆ گەڕانەوەی ئەو بەها ون بووە هەڵگیرساوە
ئیتر ئەوەی نامەو نوسین لەیەک جودا ناکات؟
لێی گەڕێ با لەگێلی خۆ‌یا گێل بێت
بەردەوام بە.....
ڕێگە دوورە دەزانم
پڕ هەڵدێرە دەزانم
بەڵام هاوڕێم ئەوە بزانەمەملەکەتی مرۆڤە ڕاستەقینەکان لەوێندەرێیە
چاوەڕێیە تا ئێمەی مرۆڤ لەوێندەرێ دیسانەوە لەدایک ببینەوە
لەدایکێک
لەئافرەتێک
لەژنێک
کە ڕێزی هێندەی دنیایە
ڕێزێک
کەپاداشتی یەزدان بەهەشتە و ئەویش لەژێر پێی ئەوایە........................
سەرفراز بیت
خوشک و هاوڕێ
نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس کاکه گیان بۆ سه‌رنج و تێبینیه پر واتا و به سهنگهکانت ..
خۆم و هاو ڕهگهزهکانم ئه‌و ڕێگه دوور و پڕ هه‌ڵدێره ده‌گرینه به‌ر تا له‌و مه‌مله‌که‌ته ڕاسته‌قینه له دایک ببینه‌وه ..
تا ببینه کچی باوکێک وانه‌ی عه‌شق له باڵدار و په‌پوله و گوڵ فێر بوو بێت
خوشکی برایه‌ک ... ده‌سگیرانی کوڕێک ... یا خێزانی پیاوێک ... هه‌موو جۆش کرابن به‌و وانه پڕ له جوانیانه
تا ئه‌گه‌ر کوڕمان بوو سۆزی سۆزدارانی دڵ به سۆزی هه‌بێت ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh brezm zor jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سەرنجم دا .....
ووشە بەووشە و دێڕ بە دێڕی هۆنراوەتم باش خوێندەوە
کۆڵم نەدا ...
تا ئەوکاتەی ووشەت ئاوێزانی ناخم بوو ....
ناخمی پڕ پڕ كرد لەگریان.....
لە ئازار و لە تلو ژان...
لەخەم ...
لە کەسەر....
لە گریان
ووشەکانیش بۆ دوا جار ....
پیت بە پیت یان بوو نە دڵۆپە فرمێسک و
لە گەواڵە هەوری ڕە شی چاوە کانما ...
خۆیان نەگرت ..
بۆ ناسۆری ئێوەی ژنان....
دا بارین و بوونە بە سۆزترین باران
دا بارین و
بوونە
بەسۆزترین
باران
نازانم بەچ زمانێک بەچ پەیڤێک بنوسم و بڵێم دەست خۆش
سەر کەوتن بۆ تۆ
دەرونەیی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاستان ده‌که‌م به‌ڕێزان
سوپاس هاوڕێی هه‌ست جوانم دهرونهیی ئه‌وه‌تا ووشه و ده‌ربڕینه جوانه‌کانت وه هه‌سته جوانترهکهت خۆشترین پهیڤن و جوانترین هه‌ستی دهرخستووی ..
خۆش حاڵم وشه ساکارهکانم وه‌ک خۆی گه‌یشتوون
ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ڕاستی و ووته‌ی هه‌ق سڵ ناکه‌نه‌وه ..
به‌خته‌وه‌ر بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه