❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی داود پشت کوڕ/ به‌شی یه‌که‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-15 19:08:57

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چیرۆکی داود پشت کوڕ/ به‌شی یه‌که‌م

نوسینی / سادق هیدایه‌ت
((نا, نا, من هه‌رگیز به‌دواى ئه‌م كاره‌ ناكه‌وم. ده‌بىَ به‌یه‌كجارى چاوپۆشى لێبكه‌م. بۆ خه‌ڵكىتر خۆشى دێنێت كه‌چى بۆ من پرِله‌ ده‌رد وئازاره‌. هه‌رگیز هه‌رگیز...)). داود ئه‌مانه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ووت وئه‌و گۆچانه‌ زه‌رد وكورته‌ى كه‌ له‌ده‌ستى دابوو له‌ زه‌وى ده‌دا و به‌دژوارى به‌رِێدا ده‌رِۆیشت و به‌ولاو ئه‌ولادا ده‌كه‌وت. رِوخساره‌ گه‌وره‌كه‌ى له‌سه‌ر سینگه‌ ده‌رپه‌رِیوه‌كه‌ى كه‌وتبوه‌ نێوان شانه‌ لاوازه‌كانى. له‌پێشه‌وه‌ شێوه‌یه‌كى ناشیرین ونارِێكى هه‌بوو: لێوى باریك وهه‌ڵكشاو, برۆى كه‌وانى وباریك, برژانگى هه‌ڵوه‌ریوو, سیماى زه‌رد رِه‌نگ, كوڵمى ئێسكانى هه‌ڵمساو. كه‌ له‌دووره‌وه‌ سه‌یرت ده‌كرد به‌ جله‌ هاوینیه‌كه‌ى و پشته‌ ده‌رپه‌رِیوه‌كه‌ى, ده‌ستى درێژو نارِێك, وئه‌و كڵاوه‌ گه‌وره‌ى كه‌ له‌سه‌رى نابوو, به‌تایبه‌تیش كه‌ شێوازێكى زۆر جدى به‌خۆیه‌وه‌ گرتبوو وهه‌روه‌ها ئه‌و گۆچانه‌ى كه‌ به‌توندى له‌زه‌وى ده‌دا, زۆرتر سیمایه‌كى گاڵته‌جارانه‌ى پێده‌دا.

لاى ئێواره‌بوو له‌شه‌قامى (په‌هله‌وى) ده‌رچوو بۆلاى ده‌ره‌وه‌ى شار وده‌روازه‌ى (ده‌وڵه‌ت), هه‌وا كه‌مێك گه‌رم بوو. له‌لاى چه‌پ له‌ژێر رِووناكایى كه‌مى ئه‌م دوایین ساتانه‌ى رِۆژئاوابوون, دیواره‌ كاگڵیه‌كان و ده‌رزه‌ خشته‌ییه‌كان له‌ناو خامۆشیدا بۆ ئاسمان هه‌ڵكشابوون. له‌لاى رِاستى خه‌نده‌ك كه‌ له‌مێژ نه‌بوو پرِیان كردبۆوه‌, ناوه‌ ناوه‌ خانووى ناته‌واوى خشته‌یى ده‌بینرا. ئێره‌ تارِاده‌یه‌ك چۆڵه‌ هه‌ندێجار ئۆتمۆبێل یان كه‌ژاوه‌یه‌ك تێده‌په‌رِى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ ئاوپرِژێن كرابوو كه‌مێك ته‌پ وتۆز ساز ده‌بوو. له‌وبه‌ر وئه‌وبه‌رى شه‌قام له‌لێوارى جۆگه‌ڵه‌ى ئاو دار ونه‌مامیان رِواندبوو.
بیرى ده‌كرده‌وه‌, ده‌یدیت كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مناڵیه‌وه‌ تاكوو ئێستا له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه‌ یان گاڵته‌ى پێكراوه‌ یان به‌زه‌ییان پێداهاتۆته‌وه‌. وه‌بیرىهاته‌وه‌ یه‌كه‌مینجار كه‌ ماموستا له‌ كاتى وانه‌ى مێژوو ووتى خه‌ڵكى (ئیسپارِتا)مناڵانى مه‌نگۆل وپه‌ككه‌وته‌یان ده‌كوشت, هه‌موو قوتابیان گه‌رِانه‌وه‌و سه‌یرى ئه‌ویان كرد, ئه‌وسا توشى دۆخێكى نامۆبوو. به‌ڵام ئێستا ئاواته‌خوازبوو كه‌ ئه‌م یاسایه‌ له‌هه‌موو جیهان په‌یرِه‌و كراباو یان هه‌رنه‌بىَ وه‌كوو زۆربه‌ى وڵاتان قه‌ده‌غه‌یان كردبا كه‌ مرۆڤه‌ كه‌م ئه‌ندامه‌كان وئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى جه‌سته‌ییان هه‌یه‌ ژیانى هاوسه‌رى پێكبێنن. چونكه‌ ده‌یزانى كه‌ ئه‌مانه‌ گشتى تاوانى باوكیه‌تى.سیماى رِه‌نگ رِۆیشتوو, كوڵمى هه‌ڵمساوو ئێسكانى, ژێر چاوى قووڵ ورِه‌ش هه‌ڵگه‌رِاو, ده‌مى نیوه‌ كراوه‌و شێوه‌ى مه‌رگى باوكى هه‌ر به‌وجۆره‌ى كه‌ بینیبووى له‌پێش چاوى تێیه‌رِى. باوكى سندان لێدراوى پیرى كه‌ ژنێكى گه‌نجى هێنمابوو گشت مناڵه‌كانى كوێر وكه‌م ئه‌ندام بوون. یه‌كێك له‌براكانى كه‌ زیندوو مابۆوه‌ ڵاڵ وگه‌مژه‌ بوو دووساڵ پێش مرد. له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یووت:((به‌ڵكوو ئه‌وان به‌خته‌وه‌ر بوونه‌!)).
به‌ڵام ئه‌و زیندوو مابۆوه‌ وله‌ خۆى وله‌ گشت خه‌ڵكى بێزارببوو, وگشت خه‌ڵكیش لێى دوورده‌كه‌وتنه‌وه‌. به‌ڵام تارِاده‌یه‌ك رِاهاتبوو كه‌ هه‌میشه‌ ژیانێكى جیاوازى هه‌بىَ. له‌مناڵیه‌وه‌ له‌ خوێندنگه‌ له‌ وه‌رزش, گاڵته‌ كردن, یارى تۆپ, ویاریه‌كانىتر و گشت ئه‌و شتانه‌ى كه‌ ده‌بوه‌ هۆى دڵخۆشى هاوته‌مه‌نانى بىَبه‌هره‌ مابۆوه‌. له‌كاتى یارى كردن مات ده‌بوو, له‌ گۆشه‌ى حه‌سارى خوێندنگه‌ كتێبى له‌پێش چاوى رِاده‌گرت و له‌پشته‌وه‌ به‌دزى سه‌یرى مناڵانى ده‌كرد. به‌ڵام كۆششێكى زۆرى ده‌كرد وده‌یویست له‌رِێى خوێندنه‌وه‌ وه‌پێش ئه‌وانىتر بكه‌وىَ. رِۆژو شه‌و ده‌یخوێند, هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ دوو قوتابى ته‌مه‌ڵ له‌گه‌ڵى ببوونه‌ هاورِىَ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ تاكوو له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌كانى بیركارى ئه‌و بنووسنه‌وه‌. به‌ڵام به‌خۆى ده‌یزانى كه‌ هاورِێتى ئه‌وان ساخته‌كارانه‌و به‌رژه‌وه‌ندى خوازانه‌یه‌ كه‌چى ده‌یدى (حه‌سه‌ن) شۆخ وشه‌نگ, رِێك وپێك و جلى جوانى له‌به‌رده‌كردو زۆرترى قوتابیان حه‌وڵیان ده‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ببنه‌ هاورِىَ. ته‌نیا دوو سێیه‌ك له‌ ماموستایان رِه‌چاوى ئه‌ویان ده‌كرد ئه‌ویش له‌به‌ر كۆشش وژیریه‌كه‌ى نه‌بوو به‌ڵكوو به‌زه‌ییان پێیدا ده‌هاته‌وه‌, به‌چه‌شنێك كه‌ دواییش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موه‌ خۆماندوو كردنه‌ وكۆششانه‌ نه‌یتوانى له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بێت.
ئێستا بێكه‌س مابۆوه‌, هه‌موو لێى هه‌ڵده‌هاتن. ژنان پێیان ده‌ووت:((سه‌یرى چه‌ماوه‌ بكه‌ن!)), ئه‌مه‌ زۆرتر

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net