.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














قه‌ڵه‌وی
له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه‌وه زیاده‌ی كێش و قه‌ڵه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق له نێو خه‌ڵكی هه‌راش و مناڵاندا زیادی كردووه بۆ 2 یان 3 به‌رامبه‌ر. ئه‌مه‌ش چه‌ندین گرفتی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیی دروست كردووه.
قه‌ڵه‌وی چییه:
قه‌ڵه‌وی زیادبوونی چه‌وری له‌شه، به‌هۆی نیشانده‌ری بارستای له‌ش
( BMI ) كه كورتكراوه‌ی Body Mass Index ده‌پێورێت ، ئه‌میــش ده‌كاته : كێـش به( كیلۆگرم ) دابه‌ش ( درێژی به مه‌تر ).
2 BMI تا 25 ئاسایی یه ، لــه 25 تا 30 زیــاده‌ی كـێشــه ، لــه 30 زیاتر ئه‌وا به قه‌ڵه‌و داده‌نرێت ، قه‌ڵه‌وی ده‌توانێت ژیانت كورت بكاته‌وه و بتخاته ژێر مه‌ترسی:
•به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
•سوانی جومگه به تایبه‌تی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ.
•زیادبوونی چه‌وری خوێن وه‌ك كۆلیسترۆل و ترای گلیسراید.
•جۆری 2 ی شه‌كره.
•نه‌خۆشی بۆری خوێنی دڵ.
•ئیفلیجی.
•هه‌ندێك جۆری شێر په‌نجه‌ی ( منداڵدان ، مه‌مك ، كۆلۆن ).
•نه‌خۆشی توره‌كه‌ی زراو.
•هه‌ناسه بڕانی كاتی نوستن.
•فراوان بوونی خوێن هێنه‌ره‌كان ( دوالی ).
له‌گه‌ڵ زیاتر بوونی قه‌ڵه‌وی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی باسمانكرد زیاتر ده‌بن و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له‌ناو قه‌د دا قه‌ڵه‌ونترن ( تا له قاچ و ڕان ) ئه‌وا زیاتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌بنه‌وه.
هۆیه‌كانی قه‌ڵه‌وی:
•كاریگه‌ری جینی (واته بۆماوه‌یی ) .
•كاریگه‌ری فسیۆلۆژی.
•زۆر خۆری.
•شێوازی ژیان: ئه‌وانه‌ی زۆرتر دانیشتوون و كه‌میش وه‌رزش ده‌كه‌ن زۆرتر قه‌ڵه‌و ده‌بن.
•مێژووی كێشی تۆ : ئه‌گه‌ر تۆ له مناڵیدا قه‌ڵه‌و بووبیت ئه‌وا كه گه‌وره‌ش بویت له‌وانه‌یه هه‌ر قه‌ڵه‌و بیت.
•دوو گیانی : له 15% ی ژنان نزیكه‌ی 8 كگم له كێشیان زیاد ده‌بێت پاش هه‌ر سكێك.
•ده‌رمان: وه‌ك ستیرۆید و ده‌رمانی نه‌خۆشی ده‌رونیی.
قه‌ڵه‌وی كێشه‌یه‌كه زۆر جار له‌گه‌ڵ ژیاندایه. هه‌ر كه كێشت. زیاد بوو ئاسان نی یه كه‌می بكه‌یته‌وه و هه‌ر كه كێشیشت كه‌م كرد ئه‌وا ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت بگه‌یته كێشێكی ته‌ندروست تر. هه‌تا كێشت كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌وا مه‌ترسی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و كێشه ته‌ندروستیه‌كاندا كه‌متر ده‌بێته‌وه.
خۆپــاراســتن له قه‌ڵه‌وی:
خواردنێكی هاوسه‌نگ و وه‌رزشێكی به‌رده‌وام زامنه بۆ له‌شێكی ته‌ندروست.
چــاره‌ســـه‌ر كردنی قه‌له‌وی:
• كه‌م كردنی كێش له ئه‌نجامی كه‌م خۆری (واته وه‌رگرتنی كالۆری كه‌متر)و چالاكی وه‌رزشیی زیاتر
•له ڕێجیمـی خواردندا باش وایه هه‌فتانه 0.5 – 1 كیلۆگرام لــه كــێشت كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه 500 – 1000 كالۆری كه‌متر بخۆیت. ئاره‌زوی خۆته كه چه‌وری یان كاربۆهیدراتی كه‌متر بخۆیت. چه‌وری و مه‌ی كالۆری زیاتریان تیایه تا
كاربۆهیدرات
•وه‌رزش و ڕاهێنانی ڕێك و پێك و به‌رده‌وام ڕۆژانه لانی كه‌م 30 خوله‌ك ڕۆیشتن ، پاسكیل ،یان مه‌له‌كردن ئه‌نجام بده
•حه‌بی كێش كه‌م كردن وه‌ك ئۆرلیستات Orlistat و سیبوترامین. هه‌رچه‌نده كاتێك كه واز لـه‌و حه‌بانه دێنیت ئه‌وا كێشه‌كه‌ت بۆ ده‌گه‌رێته‌وه.
•نه‌شته‌رگه‌ری: بۆ قه‌ڵه‌وی ئێجگار زۆر كه (BMI) له 40 زیاتره وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ده‌و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی له‌ش .
Nawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه