.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سعودیا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له ڕێوڕه‌سمی حه‌ج و عومه‌ره پلانێكی تۆكمه ده‌گرێته‌به‌ر
PNA- سعودیا، پلانێكی تۆكمه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزا له كاتی رێوره‌سمی حه‌ج و عومره ده‌گرێته‌به‌ر و بۆ پێش‌گرتن له تووشبوون به‌و په‌تایه‌ش داوای هاوكاری له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد.
وه‌زیری رۆشنبیری و راگه‌یاندنی سعودیه، (عه‌بدولعه‌زیز خۆجه) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، گوتی: "ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، راپۆڕتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌مه‌ر پلانی پێشگرتنی ئه‌نفلۆنزای به‌راز خوێندراویه‌وه و ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به حه‌ج وعومره‌و دانانی پلانی تۆكمه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، مه‌ترسی ئه‌م په‌تایه‌ی بۆ پله‌ی شه‌ش به‌رز كرده‌وه.
"خۆجه" له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به تایبه‌تی رێكخراوی ته‌ندره‌وستی جیهانی و رێكخراوه‌كانی تری جیهانی كرد، بۆ رێگه‌گرتن له‌و په‌تایه.
هاوكات ژماره‌ی تووشبوانی ئه‌م په‌تایه له سعودیه گه‌یشتووه‌ته 14 حاڵه‌ت و تووشبووه‌كان هه‌موویان له ده‌روه‌ی سعودیاوه هاتوونه‌ته ناو ئه‌و وڵاته.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه رێوره‌سمی حه‌ج له مانگی ته‌شرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، بووه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوكه‌ی شاره‌زایانی ته‌ندروستی له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر له وڵاته جۆراوجۆره‌كان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌بێته هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز و ساڵی رابردووش زیاتر له 2 ملیۆن و نیو كه‌س ڕێوره‌سمی حه‌ج یان به‌جێ گه‌یاند .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






خوا له ئيمه به دؤر خات
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
