.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











مانگ
بهیَڵه ئه‌ى مانگ
له عه‌شقه‌وه فیَرى گریان بین و
له گریانه‌وه بچینه‌وه شه‌قامه‌كانى مناڵى و
له مناڵیه‌وه پیسیمان له تاوان پاك بیَته‌وه
بهیَڵه یاخیبین بچینه‌وه ناو هه‌وره‌كان و
هه‌ر له‌ویَشه‌وه چاوى ئاسمان ده‌ربیَنین
با له عه‌شقه‌وه رِیَگاى شیَتى بگرینه به‌ر
له شیَتیه‌وه فیَرى ژیان بین
بهیَڵه ئه‌ى مانگ...
جوانى شه‌وى تارى پایز بالاَى ته‌نیایمان داپۆشىَ و
بۆ سوتانى ئه‌و مۆمانه بگرین
نازانن بۆچى ده‌سوتیَن
مه‌ڵىَ به شه‌هیدبوونى په‌روانه تورِه‌ده‌بم و
رِۆژانه چه‌ندین جار چوومه‌ته باخچه‌كانى مردن و
گۆرانى بۆ چۆله‌كه‌ى به‌له‌نگازى شه‌و ده‌چرِم
باس له‌و شه‌وانه مه‌كه
به دیار ته‌نیایى خۆته‌وه رِاماویت و
تاڵ تاڵ ئه‌گریجه‌ت هۆنیوه‌ته‌وه
مه‌ڵىَ له باوه‌شى فریشته‌ى خه‌یاڵدا نوستوم و
ده‌ركم به ماڵى شیعر كردووه
مه‌ڵىَ شه‌ویَك تاسپیَدان له‌به‌هه‌شتدا
سه‌رمه‌ستى شه‌هوه‌ت بووم له‌گه‌ڵ حۆرییه‌كان
ئه‌ى مانگ...
ئه‌وان چ باكیانه تۆ له‌گه‌ڵ مه‌رگى به‌یبووندا ده‌مری و
به سه‌ماى دارنارنج زیندوو ده‌بیته‌وه
چ باكیانه ببینن رِیشۆڵه‌كان چه‌نده تامه‌زرۆى خواردنى زه‌یتونن
چ باكیانه ببیستن قاز و قوڵنگانى شه‌و
به ده‌م چ گۆرانییه‌كه‌وه كۆچ ده‌كه‌ن
چ باكیانه له مه‌به‌ستى ئه‌و رِاوچیانه تىَ بگه‌ن
كه رِۆحى كۆتره شینه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌رخه‌وانه‌كان ده‌كیَشن و
چۆله‌كه به‌سته زمانه‌كان قه‌تیسى نیَو زیندان ده‌كه‌ن
چ باكیانه رِۆژانه ئه‌م هه‌موو دڵه ژیَر پیَ ده‌نرىَ و
عه‌شق كاڵتر ده‌بیَته‌وه
ئه‌ى مانگ...
باس له‌و ساته وه‌ختانه مه‌كه حه‌زت كردووه
بچیته باوه‌شى دره‌ختیَكى ته‌زیوى پایز و
له‌ویَدا تیَر گۆرانى بۆ مردن بڵیَیت و
له ژیَر گه‌واڵه‌یه‌ك گه‌لاَى وه‌ریودا خه‌ون ببینى
مه‌ڵىَ هه‌موو شه‌ویَك له‌نیَو گریانى خۆمدا ده‌خوسیَم و
كه‌س نی‌یه ته‌نیا دڵۆپیَك ئه‌سرینیَك لیَك بداته‌وه
مه‌ڵىَ زۆر جار چوومه‌ته به‌ر باران و
ماچى لیَوى به‌فرم كردووه
نا مه‌ڵىَ دڵم لاى ئه‌و ورده ماسیانه‌یه
له ته‌نكایى ئاوه‌كاندا رِوویان له ئاسمانه و
گله‌یى له خوا ده‌كه‌ن
گله‌یى...
داستان بارزان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه