.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















نوسینی / سادق هیدایه‌ت
ئه‌مه زۆرتر دهیرِهنجاند. چه‌ندساڵ پێش ئێستا دووجار داخوازى كردبوو هه‌ر دووجار گاڵته‌یان پێكردبوو. یه‌كێكیان كه‌ناوى (زیبهنده)یه ماڵى له‌و نزیكانه له (فیشێرئاوه)یه,چه‌ندجارێك یه‌كتریان بینیبوو, قسه‌شى له‌گه‌ڵ كردبوو. ئێواران كه له خوێندنگه‌وه دهگهرِاوه ده‌هاته ئێره تاكوو بیبێنێت. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ى له‌بیره كه خاڵێكى رِهشى له سه‌ر لێوى بوو. دواییش كه پورى بۆ داخوازیكردنى ناردبوو هه‌ر ئه‌و كچه گاڵته‌ى پێكردبوو و ووتبووى:(( مه‌گه‌ر پیاو نه‌ماوه كه من ببمه ژنى چه‌ماوه‌یه‌ك؟)). هه‌رچى دایك وباوكى لێیاندابوو په‌سندى نه‌كردبوو، ووتبووى:((مه‌گه‌ر پیاو نه‌ماوه؟)). به‌ڵام داود هێشتاش خۆشیده‌ویست وئه‌مه به خۆشترین به‌سه‌رهاتى ژیانى ئه‌و داده‌نرێت. ئێستاش جاربه‌جار زۆرتر رِێگهى ده‌كه‌وته ئێره‌وه وبیرهوهریهكانى رِابردوو دووباره له‌پێش چاوى زیندوو ده‌بوونه‌وه. له‌هه‌موو شت شكستى خواردبوو. زۆرتر به‌ته‌نیایى بۆ پیاسه‌كردن دهرِۆیشت وله خه‌ڵكى دوورده‌كه‌وته‌وه, چونكه هه‌ر یه‌كێك پێده‌كه‌نى یان به‌ئارامى له‌گه‌ڵ هاورِێكهى دوابا وایده‌زانى سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه, وخه‌ریكه گاڵته‌ى پێده‌كه‌ن. به‌چاوى رِهش و دهرپهرِیوو و سیما ووشك ونارِێكهكهى بهئاستهنگى گه‌رده‌ن ولهشى خۆى دهسوورِاندهوه و به‌تیله‌ى چاو به‌شێوه‌یه‌كى گاڵته‌جارانه سه‌یرى خه‌ڵكى دهكردو تێدهپهرِى. لهرِێگادا هه‌موو هۆشى لاى خه‌ڵكى بوو, ملى بستێك رِادهكشاندو تاكوو رِاى خه‌ڵكى به‌رامبه‌ر به‌خۆى بزانێت.
به‌ئه‌سپایى له لێوارى جۆگه‌ى ئاو تێدهپهرِى وهه‌ندێجار بهگۆچانهكهى ئاستى ئاوى ههڵدهقهڵێشى. هۆش و خه‌یاڵى شڵهژاوو په‌ریشان بوو. سه‌گێكى سپى توكنى بینى كه به‌هۆى ده‌نگى گۆچانى كه به‌ر به‌ردێك كه‌وت, سه‌رى به‌رز كردوو سه‌یرى ئه‌وى كرد.وه‌ك یه‌كێك كه ناته‌ندروست یان له‌سه‌ره مه‌رگدا بێت نه‌یتوانى خۆى ببزوێنىَ ودووباره سهریداناوه. داود به‌دژوارى خۆى خواركردهوه, له‌ژێر رِووناكایى مانگه‌شه‌ودا نیگایان ئاوێته‌ى یه‌كترى بوو, خه‌یاڵێكى ناموَى له‌لا دروستبوو. هه‌ستى كرد كه ئه‌مه یه‌كه‌مین نیگاى ساده‌و رِاستبوو كه بینیبووى, كه هه‌ردوویان وه‌ك شتێكى فرِێدراو, ههرِهمهكى و بىَكهڵك له‌كۆمه‌ڵگاى مرۆڤه‌كان ده‌ركرابوون. ده‌یویست له‌ته‌ك ئه‌م سه‌گه كه بهدبهختیهكانى خۆى كشاندبوه ده‌ره‌وه‌ى شار و له‌خه‌ڵكى شاردبۆوه, دابنیشێت ولهباوهشى بكات, سه‌رى سه‌گه‌كه له‌سه‌ر سینگى دهرپهرِیووى دابنێت وههڵیكوشێت. به‌ڵام بیرى كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بێره‌دا تێپهرِێت وبه‌مجۆره بیبێنێت زۆرتر له‌جاران گاڵته‌ى پێده‌كه‌ن. ئێواره دره‌نگبوو كه له ده‌روازه‌ى (یوسف ئاوه) تێپهرِى, سه‌یرى بازنه‌ى رِووناكى پژێنى مانگى كرد كه له‌ناو بێده‌نگى سه‌ره‌تاى ئه‌م شه‌وه خه‌مناك ودڵگیرهدا له ئاسۆوه ده‌ركه‌وتبوو. خانوه ناته‌واوه‌كان, كۆمه‌ڵه خشتێك كه له‌سه‌ریه‌ك رِۆكرابوون, چاوهندازى خه‌واڵووى شار, داره‌كان, بانى خانووه‌كان, وكێوى رِهش داگهرِاوى تهماشاكرد. پێش چاوى تاریكى ورِهشایى دایگرتبوو. له‌دوورو نزیكه‌وه كه‌س نه‌ده‌بینرا, له‌دووره‌وه به‌كزى ده‌نگى مه‌قاماتى گۆرانى(ابوعتا) ده‌بیسترا. به‌دژوارى سه‌رى به‌رزكرده‌وه, ماندووبوو به‌و خه‌م وپه‌ژاره زۆره‌و چاوانى سوورههڵگهرِاوى وه‌ك ئه‌وه وابوو كه سه‌رى به له‌شیدا گرانایى ده‌كرد. داود گۆچانه‌كه‌ى له‌لێوارى جۆگه‌ى ئاو دانا‌و پهرِیهوهو رِۆیشت له‌سه‌ر به‌رده‌كان, له‌لێوارى جاده دانیشت, لهپرِا ژنێكى چارشێو به‌سه‌رى بینى كه له‌نزیك ئه‌و له‌لێوارى جۆگه دانیشتووه, هه‌ناسه‌ى سواربوو. ژنه‌كه بهبىَ هیچ قسه‌یه‌ك رِووى سوورِاندهوهو به‌پێكه‌نینه‌وه ووتى:((هۆشه‌نگ! تاكوو ئێستا لهكوىَ بووى؟)).
داود ده‌نگى ئاسایى ئه‌و ژنه‌ى پىَ سه‌یربوو كه‌چۆن ئه‌وى بینیوه‌و هه‌راسان نه‌بوه؟. وه‌ك ئه‌وه وابوو كه دونیایان پێیدابێت. لهپرسیارهكهیهوه دیاربوو كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵى بدوێت, به‌ڵام له‌م سات وكاته‌ى شه‌ودا لێره چیده‌كرد؟ ئایا پاكداوێنه؟ له‌وانه‌یه عاشق بێت! كێدهزانێت!؟ ههرچۆنێكى بوو خۆى له‌ده‌ریادا و له‌گه‌ڵ خۆیدا ووتى هه‌رچیه‌ك دهبىَ باببێت. ههرنهبىَ هاودهمێكم دوَزیوهتهوه به‌ڵكوو دڵى خۆیم پێده‌دات! وه‌ك ئه‌وه‌ى كه به‌سه‌ر زمانى خۆیدا زاڵ نهبىَ ووتى: ((خانم ئێوه ته‌نیان؟, منیش ته‌نیام. هه‌یشه ته‌نیام! له‌ته‌واوى ته‌مه‌نم ته‌نیا بوومه)).
هێشتا قسه‌كه‌ى ته‌واو نه‌كردبوو, ژنه‌كه كه چاویلكه‌یه‌كى له‌چاو كردبوو سهرلهنوىَ رِووى تێكرد ووتى: ((ئهرىَ تۆ كێى! وامزانى هۆشهنگه چونكه هه‌ركاتێك كه دێت ده‌یه‌وێت گاڵته‌م له‌گه‌ڵا بكات)).
داود له‌و قسه‌ى دوایى هیچ تێنه‌گه‌یشت ولهمهبهستى ژنه‌كه نه‌گه‌یشت. چاوهرِێش نه‌بوو كه تێبگات. له‌مێژبوو كه هیچ ژنێك له‌گه‌ڵى نهدوابوو, بینى كه ئه‌م ژنه جوانیشه. ئارهقهیهكى
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه