.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














وادین تایلر وینمان هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 18ساڵه‌ی ویلایه‌تی فلۆریدایه‌و، خوی به‌كوشتنی پشیله‌وه گرتووه و پاش كوشتنیشیان هه‌ستاوه به شێواندنی لاشه‌كه‌ی.
پۆلیسی میامی له ولایه‌تی فلۆریدا هه‌ستا به ده‌ستگیركردنی ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ی كه چه‌ند تاوانێكی دژ به ئاژه‌ڵان ئه‌نجام دابوو، ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه هات كه پۆلیسی كتلهر بای بۆ ماوه‌ی دوومانگ 19 پشیله‌ی كوژراوی بینیبوو، له‌كۆی 34 پشیله‌ی بێسه‌روشوێندا، پاش كوشتنیشی به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك لاشه‌كانیان شێوێندرابوون، ئه‌مه‌ش له‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و هه‌رزه‌كاره لێی ده‌ژیا، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ند پشیله‌یه‌ك ده‌هاتن داوایان تۆمار ده‌كرد سه‌باره‌ت به ونبوونی پشیله‌كانیان.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ناوبراو په‌یوه‌ندی هه‌بووه به‌و ئیشانه‌ی كه نامۆن و شازن له كۆمه‌ڵگه‌دا. بۆیه هه‌ستان به چاودێریكردنی ئه‌م لاوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و شه‌مه‌ی رابردوو ده‌ست گیریان كرد، ئێستاش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه كه‌سێك هه‌بێت له‌پاڵ ئه‌م كارانه‌ی وینمان و یارمه‌تیده‌ری بووبێت له كوشتنی پشیله‌كان و شێواندنیان.
تێری شافێز به‌ناوی نوسینگه‌ی داواكاری گشتیه‌وه وتی: ئه‌م لاوه توشی سزایه‌ك ده‌بێت ماوه‌كه‌ی ده‌گاته 158 ساڵ به‌ند كردن ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و تۆمه‌تانه بسه‌لمێندرێ كه دراوه‌ته پاڵی.
وادین تایلر وینمان لاوێكی تازه پێگه‌یشتووه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی و زۆربه‌ی كاته‌كانی به بێ كار به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌م كوڕه به‌تۆمه‌تی 19 تاوانی دژ به ئاژه‌ڵان و شێواندنیان ده‌ستگیر كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانی ناوه به چوار تاوانی دزی كردن‌دا.
سه‌رچاوه: fosta


له‌سه‌ر هێڵ نییه