.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














تیشكی خۆر پێست پیر دەكات
تیشكی سەرووی وەنەوشەیی ( UV light ) كە لە تیشكی خۆردایە چەند ریشاڵەیەكی تایبەتی پێست بە ناوی ئیلاستین Elastin تێكدەشكێنێ . تێكشكانی ئیلاستین دەبێتە ئەگەری شۆڕبوون و خاوبوونەوەی پێست و لەدەستدانی هێزی لاستیكیی پێست (واتە گەڕانەوەی پێست بۆ دۆخی جارانی لە پاش گورجبوون و كشانی)، هەروەها پێست بە ئاسانی دەقڵیشێ و درز دەبات و چاكبوونەوەشی دوادەكەوێت . ئەگەر كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر لەسەر پێستدا لە تەمەنی گەنجێتیشدا دەرنەكەون، پاشان لەگەڵ بەساڵاچووندا دەردەكەون.
گۆڕانەكانی پێست كە لە ئەنجامی بەركەوتن بە تیشكی خۆردا روودەدەن بە هیچ شێوەیەك بە تەواوی پێچەوانە نابنەوە و تا ئێستا هیچ رێگایەكی پزیشكی لە ئارادا نییە بۆ گەڕاندنەوەی پێست بە تەواوی بۆ دۆخی جارانی هەر چەندە كە هەندێك جار پێست توانای خۆچاككردنەوەشی هەیە. بۆیە هەرگیز زوو نیە تاكو پێستمان لە تیشكی خۆر بپارێزین، بەمەوە گۆڕانەكانی پێست كە پەیوەستن بە تەمەن و بە تیشكی خۆر دوادەخەین .
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه