.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ڤیتامینە دژەئۆكسێنەكان Antioxidant Vitamins
بەم دواییە گەلێك لێكۆڵینەوە لەسەر ڤیتامینە دژەئۆكسێنەكان ئەنجام دراون كە چۆن لەوانەیە ئەگەری ریسكی نەخۆشی دڵ كەم بكەنەوە .
ڤیتامینە دژەئۆكسێنەكان بریتین لە : ڤیتامین A، C، E، فۆلیك ئەسید، بیتا كارۆتین Beta Carotene (كە جۆرێكە لە ڤیتامین A ).
ئەمانە هەموویان تەندروستی باشتر دەكەن . نزیكەی %30 ی ئەمەریكییەكان دژەئۆكسین بە شێوەی دەرمان وەردەگرن (دەنك یان پاودەر یان شەربەت).
زاناكان تا ئەمڕۆ ئامۆژگاری كەس ناكەن تاكو ڤیتامینە دژە ئۆكسێنەكان بە شێوەی دەرمان
(Antioxidant Vitamin Supplements)
بەكاربێنن، بە لای كەم تا ئەو كاتەی كە توێژینەوەی پتر دەكرێ لەمبارەیەوە، بەڵام هەموو زانایان ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە خۆراكی رۆژانە جۆاوجۆر بكرێ و ماددە خۆراكییە بنەڕەتییەكانی بە بڕی تەواو تێدابێ، بۆ نموونە :
* شەش جار نان، دانەوێڵە لەگەڵ رووەكی نیشاستەیی (وەكو پەتاتە) .
* پێنج جار میوە و سەوزە.
* 2- 4 جار شیری بێ چەوری یان بەرهەمەكانی شیری كەم چەور .
* 170 گرام لە گۆشتی بێ چەوری یان ماسی یان پەلەوڕی كوڵاو .
بە گشتی خواردنی خۆراكی جۆراوجۆر كە كەم لە چەورە تێرەكان و كەم لە كۆلیستیرۆلی تێدایە دەبنە سەرچاوەی سروشتی بۆ ریشاڵ و ڤیتامین و كانزا دژەئۆكسێنەكان 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه