.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چی بۆنی لەش پەیدا دەكات؟
سێ فاكتەر هەیە بەرپرسن لە دروستبوونی بۆنی لەش Body Odour:
1- جۆر و تایبەتمەندی گلاندەكانی ئارەقە لە پێستدا .
2- شوێنی پێست لە لەشدا، بۆ نموونە بن كەوشەكان كە زەحمەت دەبینن لە بەهەڵمبوونی ئارەقەدا، بۆیە بۆنی تایبەتیان هەیە .
3- رووی پێست خۆراك بە بەكتریا دەبەخشێت تاكو گەشە بكات، چڕی و ژمارەی بەكتریا لە بەشی جیاوازی لەشدا جیاوازی هەیە، ژمارەی زۆری بەكتریا هەیە لە پێستی سەر، ناوگەڵ ( ناوچەی زاوزێ)، پێیەكان .
لە لەشدا دوو جۆری گلاندەكانی ئارەقەكردن هەیە : ئیكراین Eccrineو ئەپۆكراین Apocrine . جۆری ئیكراین، ئەمانە یارمەتی رێكخستنی پلەی گەرمی لەش دەدەن و لە هەموو بەشكانی لەشدا ( لە هەموو بەشەكانی پێست ) هەن . جۆری ئەپۆكراین، ئەمانە تاوانبارن لە پەیداكردنی بۆنی لەش، كە لە بن كەوش و ناوگەڵدا هەنە . بۆنی ئارەقە تەنها لەو كاتەدا پەیدا دەبێ كە ئارەقەی گلاندەكانی ئەپۆكراین لەگەڵ بەكتریای سەر پێسماندا كارلێك دەكەن
بۆنی ئارەقە لە هەر كەسێكدا دەگۆڕێ بە گوێرەی بوونی نەخۆشی هەناو وەكو :
1- بۆنی هەوێن واتە بوونی هەوكردن بە كەڕووی كاندیدا .
2- بۆنی وەكو پۆلیشی نینۆك (ئەسیتۆن) واتە نەخۆشی شەكرە .
3- بۆنی ئەمۆنیا واتە نەخۆشی جگەر.
هەر بۆنێكی لەش كە وەكو بۆنی ئارەقە نەبوو، دەبێ لێرەدا پزیشك ئاگادار بكرێتەوە، چونكە لەوانەیە كە نەخۆشییەكی لەپاڵەوە بێت.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه