.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














رۆژانە خواردنی یەك سێو لە دكتۆر دوورت دەخاتەوە
رۆژانە یەك سێو لە دكتۆر دوورت دەكاتەوە ! لەوانەیە، بەهای خۆراكی سێو گەلێك لە چێژە خۆشەكەی زیاترە . یەك سێوی مامناوەندی كەمتر لە 100 كالۆری وزەی تێدایە، هەروەها 4 گرام ریشاڵ، جگە لە چەندین ڤیتامین و كانزا. كە سێو بە تفرەوە دەخۆیت ئەوا چوار گرام رێشاڵەی رووەكی وەردەگریت، بە هەرحاڵ سێوی بێ پێستیش هەر سوودی زۆرە بەڵام تفرەكەی جگە لە ریشاڵ چەندین مادەی دژەئۆكسانی Antioxidants سروشتی تێدایە بە ناوی بایفلاڤانۆیدەكان Bioflavoniods.
ئەم مادە دژەئۆكسانانە یارمەتی دابەزاندنی كۆلیستیرۆل دەدن، هەروەها پارێزگاری لە تەندروستیی سییەكان دەكەن. وا باشترە كە سێو هەموو (بە پێستەوە) بخورێت و زۆر ورد نەكرێت چونكە بە وردكردن هەندێك لە مادە گرنگە خۆراكییەكان تێكدەشكێن.
بە گوێرەی رەنگ و جۆری سێو جیاوازییەكی ئەوتۆ نییە لە نێوان سێوی سوور و سێوی زەرد یان لە نێوان جۆرەكانی تردا لە رووی پێكهاتن و ماددە گرنگە خۆراكییەكاندا سێو هەر جۆرێك و هەر رەنگێك بێت بڕێكی باشی لە ریشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان تێدایە ئەگەر چی هەندێك سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە پێستی سێوی سوور بڕێكی زیاتری لە مادە دژەئۆكسانەكان تێدایە . هەروەها گەلێك مادەی دژەئۆكسانی تر لە سێودا هـــەیە وەكو فلاڤانۆیدەكان Flavonoids و پۆلیفینۆلیكەكان Polyphenols كە تەندروستی مرۆڤ لە كرداری ئۆكسان دەپارێزن . 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه