.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئازاره‌کانی ته‌نیایی
بێ تۆ هێندە پەرێشانم
تەنیام غەریبم لە جیایی
بێ تۆ سیس و ژاکاو بوومە
خەریکە دەمخوا تەنیایی
تاکەی ئاوا لە بێ تۆیی
بسۆژێم بژاکێم بمرم
بۆچی ناشێ بە کامی دل
گوێ بۆ هەست و سۆزت بگرم
بێ تۆ خەریکە دەترازێم
بێ ئاگا ژین دەبورێنم
هێدی هێدی دەتویمەوە
بێ ویست مەرگی خۆم دەنێژم
تاکەی تامەزرۆی ژوانێ بم
بێت‌و خەمێکمان لێ لاچێ
چەند ساتێ بتگرمە ئامێز
تاسەمان بشکێنێ ماچێ
بێ تۆ هەوار چۆل و هۆلە
کە س لە خەمی من تێ ناگا
چەشنی ماسی ئاو لێ بڕاو
هەر دێم و دەڕۆم بێ ئاگا
تاکەی ئاوا بە شەیدایی
بمرم بە تاسەی ڕامووسان
ئێ چی دەبێ شەوە ژوانێ
ڕۆژ کەینەوە بە ئاوێزان
شەیدا شیخانی
له‌سه‌ر هێڵ نییه