❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاو به‌هێزترین گه‌یه‌نه‌ری‌ بۆچوونه‌كانه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-23 06:11:48

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

چاو به‌هێزترین گه‌یه‌نه‌ری‌ بۆچوونه‌كانه‌

چاو به‌هێزترین گه‌یه‌نه‌ری‌ بۆچوونه‌كانه‌
(سوزان بیا كسیل )پسپۆڕ ی‌ ده‌روونزانی‌ فه‌ره‌نسی‌ ئاشكرایده‌كات زمانی‌ چاو توانایی‌ ده‌ربڕین ‌وگه‌یاندنی‌ خێراتره‌ بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یامه‌كان به‌كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر .
زۆر گرنگه‌ له‌كاتی‌ قسه‌كردندا له‌چاوی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌رت بڕاونیت‌و دڵنیابیت به‌بێ گومان له‌ قسه‌كانی‌، 
ده‌توانیت له‌ ماوه‌ی‌ تێڕوانینه‌كانی‌ چاوه‌وه‌ درۆی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌رت بخوێنیته‌وه‌ كاتێك قسه‌ت  له‌گه‌ڵدا ده‌كات .
له‌چه‌ند تێڕوانینێك زیاتر هه‌یه‌ بۆ ده‌ربڕینه‌كان ‌و هه‌ستی‌ مرۆڤه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ ڕه‌فتاری‌ جیاوازه‌، له‌پشت ئه‌و بڕوا به‌خۆبوونه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌، تێَڕوانینی‌ شایسته‌له‌چاوه‌وه‌ پێناسه‌یه‌كه‌ بۆ به‌هێزترین بیانوو له‌هه‌ر لێدوانێك كه‌ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ قسه‌كانی‌ وه‌ر بگرێت.
زۆربه‌مان ده‌ڵێن كه‌سێتیه‌كان ده‌ناسینه‌وه‌ كاتێك سه‌یری‌ چاویان ده‌كه‌ین، چاو به‌ئه‌ندامێكی‌ هه‌ستیاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌سته‌ ڕاسته‌قینه‌كانی‌ مرۆڤ داده‌نرێت، له‌چاوه‌وه‌ ڕاستگۆیی‌‌و درۆ‌وترس‌و گومان ده‌رده‌كه‌وێت.

دیاریكردنی‌ كه‌سێتیه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ ڕه‌نگی‌ چاوه‌وه‌ :

خاوه‌نی‌ چاوی‌ ڕه‌ش: زۆر تووڕه‌ن، زوو كاریگه‌ر ی‌ ده‌ورووبه‌ریان له‌سه‌ره‌، ئیره‌ی‌ زۆر ده‌كه‌ن، هه‌ستیان ناسكه‌، سۆزدارییان به‌هێزه‌، به‌به‌زه‌یین، زۆر كات دڵیان زاڵه‌ به‌سه‌ر عه‌قڵیاندا.

خاوه‌نی‌ چاوی‌ شین: سیفاتی‌ جه‌ربه‌زه‌ییان تێدایه‌، خۆپه‌رستن، شاراوه‌ن، بیركردنه‌وه‌یان زۆره‌، زۆر هه‌ستیارن، كاریگه‌ری‌ ده‌وروبه‌ریان زۆر له‌سه‌ره‌، خواستی‌ هونه‌ریان هه‌یه‌، ساردن.

خاوه‌نی‌ چاوی‌ خۆڵه‌مێشی‌: سروشتێكی‌ توندیان هه‌یه‌، دڵ ڕه‌قن.

خاوه‌نی‌ چاوی‌ سه‌وز: به‌هێزن له‌ئیراده‌دا، دڵپیسن، ساردن له‌لایه‌نی‌ سۆزداریدا، به‌هێزن له‌بۆچوونه‌كانیان، ئینكارن، خۆشه‌ویستیان بۆ كار زۆره‌.

خاوه‌ن چاوی‌ قاوه‌ی‌ : به‌به‌زه‌یین، سۆزبه‌خشن، سه‌رنجڕاكێشن، كاره‌كه‌یان خۆشده‌وێت، به‌هێزن له‌بیانوو هێنانه‌وه‌.
خاوه‌نی‌ چاوی‌ هه‌نگوینی‌: له‌سه‌رخۆن، پێش په‌یوه‌ندی‌ سۆزداری‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، خواستی‌ ده‌ركه‌وتن زۆر ده‌كه‌ن، بێده‌نگن.

خاوه‌ن چاوی‌ گه‌وره‌: توڕه‌ن، له‌ڕویی‌ سۆزدارییه‌وه‌ به‌هێزن .
خاوه‌ن چاوی‌ زه‌ق: زیره‌كن، توندن، ووردبینن، تێبینی‌ وردیان هه‌یه‌‌و مێشكیان زاڵه‌ به‌سه‌ر دڵیاندا.
خاوه‌نی‌ چاوی‌ چه‌ماوه‌: بیركردنه‌وه‌یان كه‌مه‌، حه‌زیان به‌زانینی‌ هه‌موو شتێكه‌، جوڵه‌یان زۆره‌، خۆشه‌ویستیان بۆ خه‌ڵك زۆره‌.
خاوه‌نی‌ چاوی‌ ئاودار: به‌وردبینیه‌وه‌ پشكنین بۆ هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، به‌دوای‌ ورده‌كارییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، خۆشه‌ویستیان بۆ ژیان زۆره‌، گه‌شبینن.

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net