.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











بۆچی نرخی پەیوەندیكردن بەشەو دادەشكێت
بۆچی نرخی په‌یوەندیكردن به‌شه‌و دادەشكێت و هه‌رزان دەبێت؟. زۆربه‌ی ئیش و كارەكان له‌رۆژدا دەكرێن، ئایا ئه‌مه وانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وەی گه‌نج فێری پهروەردەیهكی ته‌ندروست و رەوشتێكی به‌رز بێت؟، مۆبایل یه‌كێكه لە ئامێرە هەرە پێشكه‌وتووەكانی ئەم سه‌ردەمه بۆ په‌یوەندیكردن به‌یه‌كتری و گۆڕینهوەی زانیاری و به‌دواداچوونی كارەكانمان، بۆته به‌شێك لێمان و پێویستیه‌كی ژیانی رۆژانه‌مان كە ناتوانین له خۆمانی جیابكهینەوە و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر سوود لە به‌كارهێنانی وەردەگیرێت. لە وڵاته پێشكه‌وتووەكانی دنیا مۆبایل و ته‌لەفۆنی بێته‌ل داهێنانێكی زۆر بایه‌خداربوو كه تا ئه‌مڕۆش رۆڵی خۆی بینیوە لە ئاسانكردنی كاری رۆژانه‌ی خه‌ڵك وەك په‌یوەندی كردن لە گشت شوێنێكهوە و ناردنی كورته‌نامه‌كان و لە (نه‌وەی سێیەم) گواستنهوەی دەنگ و رەنگ لەیهك كاتدا، واتا په‌یوەندی ڤیدیۆیی و سوود وەرگرتن لەخزمهتگوزاری ئینته‌رنێت بۆ كڕینی شتومه‌ك و داواكردنی ژەمه خواردن و سیستمی (ج. پ. س) كە ته‌نانه‌ت ئاراسته‌كانی رۆیشتنیشیان بۆ دیاری دەكات، هەروەك ئەوەی له‌هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله پێشكهوتووەكاندا هه‌یه، هه‌روەها چێكردنهوەی حیسابی بانك و به‌كارهێنانی مۆبایله‌كانیان وەك ریمۆت كۆنترۆڵ بۆ داگیرساندنی ساردی و گه‌رمی ماڵه‌كانیان له شوێنێكی دوورەوە یان پێكهوەبهستنی ئامێری دژە دزی ئۆتۆمبێل و مۆبایله‌كانیان به‌شێوەیه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك بیه‌وێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بدزێت، نامه‌یه‌ك بۆ مۆبایلی خاوەنه‌كه‌ی دەنێرێت و ئاگاداری دەكاته‌وە، به‌م شێوەیه خاوەنهكهشی له‌رێگه‌ی كورتهنامهیهكهوە دەتوانێت ئۆتۆمبێله‌كه لەكار بووەستێنێت. زۆربه‌ی ئامانجه‌كان لەبه‌كارهێنانی مۆبایل له كۆمەڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌داخێكی زۆرەوە نادروست و ناشیاون، ئەگەر سه‌رنجێك بدەین، سەرەتا لە كۆمه‌ڵگه پێشكهوتووەكان هه‌موو كه‌سێك مۆبایل به‌كارناهێنێت و هه‌موو كه‌سێكیش خاوەنی مۆبایلی خۆی نییه، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه پێویستیان پێیه‌تی و كارە زەرووریهكانی رۆژانه‌یان پێ بهڕێوەدەبهن، بەڵام له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه‌دا بووە به‌شتێكی عادەتی و چاولێكه‌ری به‌بێ رەچاوكردنی ئه‌و هۆكارە خراپانه‌ی كه لێیدەكهوێتهوە. منداڵ هێشتا نه‌چووە بۆ قوتابخانه مۆبایلی بۆ دەكڕدرێت، گەنجهكان هیچ شتێك له‌بارەی مۆبایلهوە نازانن، ئه‌وە نه‌بێت كه كەشخهی پێوەلێدەن و ئیشی ناشیاوی پێبكه‌ن، وەك دانانی ڤیدیۆی سێكسی و رابواردن به‌خه‌ڵك و نیگه‌رانكردنی خه‌ڵك و تۆماركردنی دەنگیان، بۆ ئه‌وەی خه‌ڵك و كه‌س و كارەكانیشیان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن، په‌نا دەبه‌نه به‌ر هه‌بوونی دوو مۆبایل یان زیاتر، سه‌ردەمی دەركه‌وتنی مۆبایل زۆر دیاردەی ناشیاو بڵاوبۆوە، كە چەندان گه‌نج و چه‌ندین خێزان به‌هۆیه‌وە تووشی تەنگ و چەڵەمەو ناهەمواری هاتن، ئەگەر بێت و ئەم لێشاوەی جیلی سێیه‌م كە په‌یوەندی ڤیدیۆیی دەگەیەنێت، بەهەمان شێوەبێت ئەوا كارەساتە كۆمەڵایەتییەكان زۆر گەورەتر دەبن، بۆیە پێویستە لایەنە بەرپرسەكان بۆ كەمكردنەوەی روودانی ئەم كارەساتانە ڕەچاوی هەندێك شت بكەن، وەكو هەر كەسێك سیم‌كارت بەناوی خۆی تۆمار بكات، چونكە ئەگەر سیم‌كارت بەناوی خۆی بوو بەدڵنیایەوە ناتوانێت كاری بەدڕەوشتی پێ بكات، یان ئەگەر كردیشی دەتواندرێت سزا بدرێت، هەروەها لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان و قوتابخانەكان و لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل مۆبایل قەدەغە بكات و سزای بۆ دابنێت، سەرەڕای ئەو مەترسیانەی كە لە رێگەی مۆبایلەوە دووچاری دەبین، وەكو سەرقاڵبونی شۆفێر لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل چەندین كارەساتی ترسناكی لێدەكەوێتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆیەش كۆمپانیاكانی مۆبایل هەڵستان بە دروستكردنی هێدفۆنی بلوتوس بۆ كارئاسانی. مۆبایل ئامێرێكی شەپۆل دەرەو شەپۆڵەكانی كاریگەری دەبێت لەسەر ئامێرە ئەلكترۆنیەكانی دیكە، بۆیە بەكارهێنانی لەناو فڕۆكە قەدەغەیە، هەروەها ئامێریكە وەك هەموو ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانی دیكە لەوانەیە ببێتە هۆی ئاگر كەوتنەوە، بۆیە لە زۆربەی وێستگەكان هێمای قەدەغەكردنی بەكارهێنانی هەڵواسراوە، لە لێكۆڵینەوە تازەكاندا دەركەوتووە كەوا مۆبایل وەك ئامێرێكی ئەلیكترۆنی تیشكدەرە كە زۆر بەكارهێنانی یان بەهەڵە بەكارهێنانی زیان دەگەیەنێت بە تەندروستی ئەو كەسەی كە زۆر بەكاری دەهێنێت، چونكە لەكاتی پەیوەندی كردن‌دا ئەو پەڕی توانا و وزەكەی بەگەڕدەخات و شەپۆلی كارۆموگناتیسی لێدەردەچێت، ئەم شەپۆڵەش بۆ تەندروستی مرۆڤ زیانی هەیە، بۆیە وا ئامۆژگاری دەكرێت كە تا كاتی وەرگرتنی پەیوەندیەكە لە كەلەی سەر دوور بخرێتەوە، بەهۆی بچوكی سكرینەكەی و ئەو تیشكانەی لێیەوە دەردەچن، كاریگەری لەسەر كۆئەندامی دەمار و مێشك و تۆڕی چاو دەبێت، بۆیە باشتروایە كەم بەكاربێت، ماوەی بەكارهێنانی مۆبایل تەرخان بكرێت بۆ كارە پێویستەكان.
ماوەیەكە لەلای خۆمان كۆمپانیاكانی مۆبایل ئەوەیان راگەیاندووە كە دوای نیوەی شەو نرخی پەیوەندی كردن دادەبەزێت، بۆیە گەنجەكان لەم كاتەدا دەست بە پەیوەندی كردنی خۆیان دەكەن و بۆ ماوەیەكی درێژ، ئەمەش لەكاتی ئەو گەنجە دەكوژێت و چالاكییەكانی دەوەستێنێت، لەبەر ئەوەی شەوەكە هەموو دادانیشێت و رۆژەكەش دەخەوێ، بۆ ئەو گەنجە هیچ بەرهەمێكی نابێت، لێرەدا ئەو پرسیارەی خۆم بۆ كۆمپانیاكان دووبارە دەكەمەوە كە هەموو كارەكان بەرۆژ دەكرێت، بۆچی ئێوە بەشەو نرخ دادەبەزێنن؟.


له‌سه‌ر هێڵ نییه