.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















له چاوپێكه‌وتنێكدا (جان میشێڵ ئۆلاس) ی سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی بۆ ڕۆژنامه‌كانی وولاَته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه یانه‌كه‌یان له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند بۆندێكی پێگه‌شتووه به مه‌به‌ستی فرۆشتنی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان (كه‌ریم بنزیمه) به‌لاَم هه‌موو ئه‌و بۆندانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌و ڕاشی گه‌یاندووه كه ئه‌و یاریزانه بۆ فرۆشتن نی‌یه .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆن كه ئاماده‌نبوو ناوه‌ی ئه‌و یانانه ئاشكرا بكات كه بۆندیان پێشكه‌ش به یانه‌كه‌یان کردبوو به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری ناوبراو بۆ ڕیزی یانه‌كانیان ، به‌لاَم ئۆلاس ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و بۆندانه ئه‌وه‌نده گرانبه‌ها نه‌بوون كه وه‌لاَمی ئه‌و یانانه بداته‌وه .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئۆلاسی سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆن ڕایگه‌یاند كه ده‌رگای فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه دانه‌خراوه به‌لاَم هه‌ریانه‌یه‌كیش بیه‌وێت بنزیمه په‌لكێش بكاته ڕیزه‌كانیه‌وه ده‌بێت بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بدات به یانه‌ی لیۆن.
شایه‌نی باسه سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆن له چه‌ند ڕۆژێكی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو كه‌یانه‌كه‌یان ئاماده‌یه له به‌رامبه‌ر بۆندێكی گرانبه‌هادا ده‌ستبه‌رداری كه‌ریم بنزیمه ببێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه