.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌ولێر.... دوو كچ خۆیان سووتاند
له دوو رووداوی جیاوازدا لهگهرِهكی باداوه‌ی شاری هه‌ولێر كچێك خۆی سووتاند و له‌گوندی قورشاغلوی سه‌ر به ناحیه‌ی قوشته‌په كچێك خۆی سووتاند.
دوای خۆ سووتاندنی له نه‌خۆشخانه(ب-د17ساڵ)قوتابی قۆناغی ناوه‌ندی به پۆلیسی راگه‌یاند:هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ل كه‌سدا نییه،له‌كاتێكدا به ته‌نیا له ماڵ بوومه،ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كه چۆن ده‌سووتێم ده‌به‌یه‌ك نه‌وتم به خۆمداكردووه،له‌گه‌ل داگیرساندیدا ته‌واوی جه‌سته‌م ئاگری گرتووه‌و به‌سه‌ختی سووتاوم.
ناوبراو به هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ل كه‌سدا نییه سالاَی تۆمارنه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی وێرِای پشتراستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه رایگه‌یاند:ناوبراو به رێژه‌ی%98جه‌سته‌ی سووتاوه،دوای 15كاتژمێر مانه‌وه له‌ژیان له‌به‌ر خراپی باری ته‌ندروستی ژیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له گوندی قورشاغلوی سه‌ر به ناحیه‌ی قوشته‌په له رووداوێكی نادیار كچێك خۆی سووتاند.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن به(ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی راگه‌یاند: دوێنێ ته‌رمی كچێك به‌ناوی(ر-ج-ع18ساڵ)كه به رێژه‌ی%100جه‌سته‌ی سووتابوو گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه:له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا كه‌س وكاری به پۆلیسیان راگه‌یاندووه ناوبراو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی هاتووه،له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا به ده‌به‌یه‌ك نه‌وت ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه،به هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
بهیامنیر


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








کارێکی باشیان نه‌کردوه....ده‌ستت خۆش بێت بۆئه‌م هه‌واله.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




gwna7a xo swtandn pem naxosha dastttttttttttt xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه