.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









به‌رهه‌مه سپیاییه ئاساییه‌كان بۆ ئێسكه‌كانمان به‌سوودن
PNA- توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستووه، به‌رهه‌مه سپیاییه ئاساییه‌كان زۆر به‌سوودتره، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه‌ی كاربۆناتی كالسیۆم كه له رێگه‌ی پیشه‌سازییه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
توێژه‌ر (كۆنی وێڤه‌ر) له زانكۆی (بێردیۆ) له (وۆست لافاییت)ی ویلایه‌تی (ئێندیانا)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری دیكه، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر سووده‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی شیر ئه‌نجامداوه.
توێژینه‌وه‌كه‌یان به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ به‌رهه‌مه سپیاییه‌كان له‌سه‌ر 300 مشكی تاقیگه‌یی ئه‌نجامداوه، كه مشكه‌كانیان كردۆته دوو به‌ش، بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته، به‌شێكیان خوارده‌مه‌نییه سپیاییه ئاساییه‌كانیان داونه‌تێ، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ماده‌ی كاربۆناتی كالسیۆمی دروستكراویان داوه‌تێ، دواتر له لایه‌ن توێژه‌رانی چاودێری توێژینه‌وه‌كه، 50 مشكیان سه‌باره‌ت به به‌هێزی و درێژی و توندی ئێسكییان پێوه‌ر كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه كۆنی وێڤه‌ر وتویه‌تی: به‌پێی ئه‌نجامی دوای پێوه‌ركردنه‌كه ئاشكرابووه، هێز و درێژی و توندی ئێسكی ئه‌و مشكانه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانی شیری ئاساییان خواردبوو، به رێژه‌ی له 8% له به‌رزترین ئاست بووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و مشكانه‌ی، كه كاربۆناتی كالسیۆمیان له رێگه‌ی حه‌پ و ده‌رمانه‌وه خواردبوو.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
